ئەم شاره پۆستەچی تێدا نییه… مانفێستی کتێبی سور  نووسینی:ئیبراهیم هەورامانی… وەرگێرانی: زانا کوردستانی

0

ئەم شاره پۆستەچی تێدا نییه… مانفێستی کتێبی سور

 نووسینی:ئیبراهیم هەورامانی

وەرگێرانی: زانا کوردستانی

(۱)

درۆ تامێکی سەیری هەیە،

تفت و تاڵ.

هەندێک جار، وەک گێلاس شیرین!

بە تایبەت، کاتێ دەڵێی:

— خۆشم دەوێی!.

(۲)

قسەی زۆرم هەیە، بۆ وتن.

بۆ ئەوەی، رۆیشتنت بیر بچێتەوە،

تەواوی حەرفەکان، 

لە بیر خۆم دەبەمەوە!.

(۳)

جەنگ تەواو دەبێ،

سەرکردەکان، دەچنەوه،سەر کورسیەکانیان!

ئێمەش بەرەو، گۆڕستان!

تا بە شەهیدەکان بڵێین:

جەنگ تەواو بوو،

هەموو شتێ وەک خۆیەتی، ئێوە نەبێ.

(۴)

له ناسنامەکەمدا، نوسراوه:

شوێن، هەڵەبجە!

هەڵەبجە،

ناوی دووەمی تەنیاییە!

(۵)

تەنیایی وایە،

نه تۆ هەیت و 

نه مانگ!

(۶)

له ساڵێک دا،

رۆژێکیان بۆ درۆکردن هەیە!

بەڵام،

من بەردەوام درۆ دەکەم!

ئەوەنییە،

هەر کات لەحاڵم دەپرسی،

دەڵێم: باشم!

(۷)

دەردم زۆرە،

هەمووی لە لایەک و 

نەبوونی تۆش، لە لایەک!.

(۸)

بۆ کوێ دەڕۆی!

بڕۆ!

بەڵام لەگەڵ من…

(۹)

غەمی، من نابڕێتەوە.

وەک نەهاتنی تۆ!

(۱۰)

چێژی ژیان،

هەر ئەوەندەیە کە دەڵێم:

 خۆشم دەوێیت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.