ئاڵنکارییه‌کانى تورکیا له‌به‌رده‌م به ئه‌ندام بوونى سوید و فینله‌ندا له ناتۆدا … ئه‌حمه‌د هه‌ورامى
ئاڵنکارییه‌کانى تورکیا له‌به‌رده‌م به ئه‌ندام بوونى سوید و فینله‌ندا له ناتۆدا
ئه‌حمه‌د هه‌ورامى
له‌کاتێکدا به‌هۆى هێرشى روسیا بۆسه‌ر ئۆکرانیا، سوید و فینله‌ندا هه‌ست به‌مه‌ترسى ده‌که‌ن و ده‌خوازن ببنه ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆ تا له هه‌ڕه‌شه‌کانى ڕوسیا پارێزراوبن، ئه‌مه‌ش پێویستى به پشتیوانى کۆ ده‌نگى ئه‌ندامانى ئێستاى ئه‌و په‌یمانه‌یه و ته‌نانه‌ت یه‌ک ڤیتۆ ده‌نگى ناڕازیش به ئه‌ندام بوونه‌که‌یان په‌ک ده‌خات، بۆیه تورکیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندا ده‌کات له په‌یمانى ناتۆدا.
تورکیا هه‌موو ستراتیژى ده‌خاته گه‌ر بۆ دووباره‌هاتنه‌وه‌ى بۆناو گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌خشه‌ى جیوپۆلتیکى نوێ، به‌ڵام به‌هۆى گرنگى پێگه‌ى جیوپۆلتیکى تورکیا، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌کى زۆره چاوپۆشى له خراپیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌لاى روسیه‌کاندا نه‌ڕوات. هه‌روه‌ها تورکیا هیچ کات ناخوازێ وڵاتانى ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا کۆنترۆڵ و کاریگه‌رى له‌سه‌ر نفوزى تورکیا بکه‌ن.
تورکیا نایه‌وێت روسیا زاڵ بێت به‌سه‌ر رۆژهه‌لاتى ئه‌وروپا و ناشیه‌وێت ناتۆ به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریکا زاڵ به‌سه‌ر هه‌ژموونى تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا.
ستراتیڕى تورکیا له ناتۆدا بۆ لێدانه له کورده‌کانى باکوورى کوردستان و ستاتۆى رۆژئاواى کوردستانه، ده‌ستى به شه‌رێکى نوێ کردووه له هه‌رێمى کوردستان که یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى پشت گوێ خستووه.
ستراتیژى تورکیا له‌رێگرى به ئه‌ندام بوونى سوید و فینله‌ندا له په‌یمانى ناتۆدا بۆ رێگرتنه له باڵاده‌ستى ئه‌وروپیه‌کان و ئه‌مه‌ریکا له‌ناوچه‌که‌دا که به‌لاى تورکیاوه جیگه‌ى قبوڵ نییه و هێشتنه‌وه‌ى باڵانسیکى جیوستراتیژى له‌نێوان روس و ناتۆ له ناوچه‌که‌دا، نه‌مانى باڵانسى هاوسه‌نگى نێوانیان ده‌بێته لاوازبوونى هه‌ژموونى جیوستراتیژى تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا.
داواکارى سوید و فینله‌ندا بۆ بوونیان به ئه‌ندام له‌ناتۆ تورکیا راسته‌وخۆ ناڕازى خۆى ڕاگه‌یاند، ئایا له‌م بابه‌ته‌دا تورکیا ستراتیژى بیرده‌کاته‌وه یا کاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان له‌م دوو وڵاته‌دا.
قبوڵکردنى داواکارییه‌کانى تورکیا له هێرش کردنه سه‌ر به‌شه‌کانى کوردستان، رۆژئاوا و هه‌رێمى کوردستانى عێراق یه‌کێکه له داواکارییه‌کانى تورکیا که ئێستا ریکلامى بۆ ده‌کات، به‌وه‌ى په‌یمانى لۆزان کۆتایى دێت و له ساڵى داهاتوودا خاکه داگیرکراوه‌کانى بگه‌رێنێته‌وه بۆسه‌ر خاکى خۆى، ئه‌مه‌شیان بۆ کورد له ناوچه‌که‌دا پڕ مه‌ترسییه.
ده‌کرێت یه‌کێک له رێگریه‌کانى تورکیا له به‌ئه‌ندام بوونى سوید و فینله‌ندا هه‌وڵ بێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى چالاکیه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان و پارته نزیکه‌کانى له‌و حیزبه له‌م دوو وڵاته‌دا.
ئۆردو‌غان رایگه‌یاند ئامانجمان کۆنترۆڵکردنى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) یه و گه‌راندنه‌وه‌ى ملیۆنێک په‌نابه‌ره بۆ ئه‌و ناوچانه. مه‌ترسییه‌کانى تورکیا له‌وه‌رگرتنى سوید و فینله‌ندا له په‌یمانى ناتۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هۆکارى:-
یه‌که‌م/ هاوپه‌یمانى نێوان روسیا و تورکیایه، ئه‌ویش ده‌ستى تورکیاى گرتووه بۆئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى سوید و فینله‌ندا قبوڵ بکات، چونکه روسیا پێیوایه وه‌رگرتنى ئه‌و دوو ولاته ده‌بێته نائارامى سنووره‌کانى.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته بچنه ناتۆوه ده‌بێته هۆى تێکه‌ڵ بوونى حسابات و به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمیه‌کانى تورکیا، به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌کانى قه‌وقاز و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا.
سێیه‌م/ تورکیا ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه که له ناتۆدا دوو وڵاتى دژ به‌ره زیادبێت به‌هه‌مان شێوه‌ى یۆنان کار بکه‌ن بۆ دروستکردنى یه‌ک ده‌نگى ناو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى تورکیا.
تورکیا به‌و مه‌رجه پشتیوانى له ئه‌ندام بوونى سوید و فینله‌ندا ده‌کات که پشتیوانى له په‌که‌که و یه‌په‌که له رۆژئاواى کوردستان نه‌که‌ن و به رێکخراوى تیرۆرستیان بزانن و که‌سانى دیار و چالاکى کورد له‌و وڵاتانه‌دا راده‌ستى تورکیا بکه‌نه‌وه و چالاکیه‌کانى کوردیش له وڵاته‌کانیاندا قه‌ده‌غه بکه‌ن.
ئۆردو‌غان سه‌رۆکى تورکیا داوا ده‌کات به‌ر له‌وه‌ى سوید ببێته ئه‌ندامى ناتۆ ((ئه‌و تیرۆرستانه له په‌رله‌مان ده‌ربکات که پشتیوانى له کورد و په‌که‌که ده‌که‌ن، که ئامینه کاکه باوه په‌رله‌مانى به‌ره‌چه‌ڵه‌ک کورد یه‌کێکه له‌وانه‌ى که ئۆردو‌غان داواى ده‌رکردنى ده‌کات)). ئێستا ئامینه کاکه‌باوه له‌لایه‌ن تورکیاوه کراوه‌ته ئامانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ک ئامینه ده‌ڵێت “ئۆردو‌غان رقى له هه‌ر که‌سێکه که داکۆکى له مافى ژن و مافى مرۆڤ بکات”.
ئامینه کاکه باوه خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه له سێ خولى به‌رده‌وامدا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سویده، هه‌موو ژیانى بۆ خزمه‌تکردن و تێکۆشان له‌پێناو کوردستان و کارکردن بۆ چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى و ئازادى ژنان ته‌رخان کردووه، سه‌رسه‌ختانه داکۆکى له ده‌سه‌ڵاتى خۆ به‌رێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان ده‌کات و به‌رده‌وام به‌ره‌نگارى گروپه توندڕه‌وه‌کانى تورکیش بووه‌ته‌وه له سوید، ئه‌و ده‌ڵێت چۆن ده‌توانم بێده‌نگ بم که خه‌ڵکى له‌به‌ر چاوم ده‌کوژرێن و به هه‌زاره‌ها که‌س ده‌خرێنه زیندانه‌وه له تورکیا له‌پێناو ئازادى و مافى مرۆڤ. ئه‌وه منم که ئۆردو‌غان داواى ده‌ستگیرکردن و راده‌ستکردنه‌وه‌م بۆ تورکیا ده‌کات….
تورکیا و ئۆردو‌غان دنیایه‌ک مه‌رجى دیکه‌یان هه‌یه که تا ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندیان به ئامینه کاکه باوه‌وه نى یه، ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به فراوان کردنى ناتۆ رۆڵیکی چالاکى هه‌یه، به‌ڵکو کارتێکى به‌هێزى ده‌ست که‌وتووه که هه‌روا به ئاسانى له‌ده‌ستى نادات. ئۆردو‌غان له‌م که‌یسه‌دا کۆمه‌ڵێ مه‌رجى ده‌بێت، ئه‌م ڤیتۆ پێش وه‌خته‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانى ده‌سکه‌وته چ له‌ئاستى ده‌ره‌وه و ناوخۆدا.
لابردنى گه‌مارۆى چه‌ک پێفرۆشتن له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا و سوید و فینله‌ندا، که له‌دواى په‌لاماردانى رۆژئاواى کوردستان له‌ساڵى 2019دا سه‌پاندیان به‌سه‌ریدا.
لابردنى سانسۆر له فرۆشتنى فرۆکه‌ى (F35)ى ئه‌مه‌ریکى دواى کڕینى سیسته‌مى موشه‌کى (S400)ى روسى له‌لایه‌ن تورکیاوه.
ڕاگرتنى پشتگیرى له‌و ولاتانه‌ی له دۆزى کورد به‌گشتى و له باکور و رۆژئاواى کوردستانیش به‌تایبه‌تى، مه‌سه‌له‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌رده‌وام کێشه‌یه ناتۆیه، ئه‌مه‌ش ئۆردو‌غان ده‌توانێت که‌ڵکى لێوه‌ر بگرێت.
فینله‌ندا له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست تورکیاى نا‌ئومێد کرد، به‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى فینله‌ندا رایگه‌یاند / ولاته‌که‌ى به‌رازى بوونى تورکیا بۆ ئه‌ندام بوونى ولاته‌که‌ى له هاوه‌یمانى باکورى ئه‌تله‌سى (ناتۆ) ئاماده نییه هیچ به‌رهه‌ڵستکاریەکى تورکیا له‌سه‌ر خاکى وڵاته‌که‌ى راده‌ستى ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌نکه‌ره بکاته‌وه.
وه‌ک شێوه‌یه‌کیش له پێشاندانى بێمنه‌تى به‌رامبه‌ر به ناره‌زایه‌تیه‌کانى تورکیا، سه‌رۆکى ه‌رله‌مانى فینله‌ندا جه‌ختى کردوه‌ته‌وه به دڵنیایى ولاته‌که‌یان ده‌بێته ئه‌ندامى ناتۆ.
له‌هه‌مان کاتدا له سکاڵا نامه‌یه‌کدا (17) نووسه‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ى سویدى رایگه‌یاند، داواکاریه‌کانى تورکیا به‌ڕاستى نیگه‌رانى و ناره‌حه‌تى له سه‌رتاسه‌رى سوید لێده‌که‌وێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا له‌ناو ئه‌وانه‌ى که وه‌ک ئێمه کار بۆ رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد، ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ین. له هیچ بارودۆخێکدا سوید ناتوانێت نووسه‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌کان راده‌ستى رژێمێک بکات، که به‌نیازه ره‌خنه‌گره‌کانى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى ولاتیش بێ ده‌نگ بکات. با نه‌که‌ونه ناو ته‌ڵه‌ى ئۆردوغانه‌وه، کاتێک که هه‌وڵ ده‌دات ڤیتۆ یه‌ک له ئه‌ندامێتى ناتۆى سویدى بقۆزێته‌وه.