ڕەیان گیان …
ڕەیان گیان
ئەزیزم من نازانم چیت بۆ بنوسم تاساوم
ئەزانی بۆچی؟
لەبەرئەوەی لەوڵاتی من خەریکە مرۆڤ بوون لەناو ئەچێت …
ئەی ژن تۆ خاوەن میھرەبانترین دڵیت ، جوانترین بونەوەری سەرزەویت ….
چۆن ویژدانت ڕێگای دا تەمەنی کیژۆڵەیەکی نازدار لەناو بەریت ….
خۆزگە لەو کاتەدا چەرخەکەی دەستت ئەبوو بە پەپوولەو لەئاسماندا سەمای ئەکرد …
خۆزگە جلیکانیە بەنزینەکەی دەستت ئەبوو بە ئاوو و لە کانیاوەکاندا خوڕەی ئەھات…
خۆزگە لەو کاتەدا ماڵتان ئەبوو بەقوتابخانەی مرۆڤ بوون وزڕدایکەکان قوتابی بوونایاو باوکەکان وانەیان تێدا بووتایەتەوە …..
خۆزگە چاوەگەشەکانت ئەبوون بە ئەستێرەو لەشەواندا ئەدرەوشانەوەو ڕووناکی و ڕەونەقی ھەموو شاری ئەگرد ……
خۆزگە دەنگ و ھاوارت ئەبوو بە میوزیک و گۆرانی لەبۆنەکاندا دڵی ھەمووانی خۆش ئەکرد و بەتاسەوە گوێنیان لەدەنگت دەگرت …
ئاھھھ ………سەد خۆزگە
ڕووحی پەپوولە ئاسات شاد ئەزیزم .
چاوان محمد