ڕاگەیاندنی“دەستبەکاربوونی گروپی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز“
ڕاگەیاندنی“دەستبەکاربوونی گروپی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز“
جیاکاری و ستەمکێشی و توندوتیژی لە دژی ژنان یەکێک لە سیما بەرجەستەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگه‌ی کوردستانە و هه‌موو جۆرەکانی هه‌ڵاواردن و ستەمکێشی و بێڕێزیکردن بە کەسایەتی ئینسانی ژن به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له ئاست كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕێوه‌ئه‌چێ. خودی ئه‌وه‌ی کە لەڕووی یاساییه‌وه فره‌ژنی كراوه‌ته كاڵایه‌كی ناشیرین و به به‌ری كۆمه‌ڵگه بڕاوه، ئه‌وه‌ی كه ژنان بواره‌كانی كاریان لێ به‌رته‌سكتر كراوه‌تەوە و جیاکارییان له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ لە بەدهستهێنانی کاردا و کرێی کەمیان له چاو پیاواندا پێئەدرێ و كاری ناوماڵیان به هیچ جۆرێك بۆ حساب ناكرێ و بگره وەک سوكایهتیەک چاوی لێ ئەکرێ، ئەوەی کە گێچه‌ڵی سێكسی له شوێنی كار و لەناو كۆمه‌ڵگه‌دا بەرۆکی ژنانی گرتووه و هاندانی توندوتیژی له مینبه‌ره فه‌رمیه‌كانی ئەحزابی دەسەڵاتدار و لە میدیاییه‌كان و تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مزگه‌وته‌كانه‌وه لەدژیان ئەکرێ، ژنان ناچارئەکرێن به خۆكوشتن و خۆسوتاندن، تاكو به‌زۆر به شوودانی كچان له ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵیه‌وه… به داخه‌وه بوونه‌ته تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی ئەمڕۆی ژنان له كوردستان.
له‌وه‌ش واوه‌تر له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه بره‌ودان و ده‌ستگرتن به فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و دواكه‌توو و ئاینی و ناموسپه‌رستی و جیاخوازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و ده‌ست ئاوه‌ڵاكردنی هه‌ڵگرانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه، سه‌رئه‌نجام كوشتنی به‌لێشاوی ژنانی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەزاران قوربانی لە کچ و ژنانی کوردستان سەندووە. بە ڕادەیەک کە لە ئێستادا دیارده‌ی ژنكوژی بۆتە قێزه‌ونترین مه‌سه‌له‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و مۆرێكی ڕه‌شی له نێوچەوانی دەسەڵات و سیستمێک داوە کە٣٠ ساڵە لە کوردستاندا حاکمە.
به‌ڵام ئه‌م دۆخه و ئه‌و كێشه و ده‌رده‌سه‌ریانه‌ی یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگه و ژنانی گرتووه نە سروشتیە و نە ئەزەلی و ئەبەدییە، بەڵکو ئەکرێ و ئەتوانرێ ژنانی کوردستان لەژێر سایەی سیستەم و کۆمەڵگه‌یەکی ئینسانی‌تر و بەدەر لە جیاکاری و ستەمکێشی و هەرجۆرە هەڵاواردنێک بژین و لە ئازادی و یەکسانی تەواو لەگەڵ پیاواندا بەهەرمەند بن. ئەمەش بە خەباتی لێبڕاوانەی ژنان خۆیان و بە بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی و هەموو ئەوانەی کە لەدژی هه‌ر سته‌م و ناعەدالەتیەکی کۆمەڵایەتی کە لەئارادایە بەدەنگ هاتوون، مومکین و مەیسەرە. هەر لێرەشەوە ئەکرێ ژیانی ژنانی کوردستان به‌ره‌و دۆخێکی باشتر ببرێ. خەبات و بزووتنەوەیەک کە بەشێکی ئاوێزان و لێکگرێدراوه لەگەڵ جوڵانەوەیەکی جەماوەری و شۆڕشگێرانەی زەحمەتکێشانی کۆمەڵگه‌دا، کە نیشانەی لە دەسەڵات و سیستەمی ئێستا گرتوە و ئاڵوگۆڕی سیاسی و ڕیشەیی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌دا کردۆەتە ئامانجی خۆی. ئێمە کۆمەڵێک ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز، خۆمان سەر بەم جوڵانەوەیە و بەم ئامانجە ئەزانین و بڕیارمانداوە لەنێو بزووتنەوەی ڕزگاری ژنان و ئاڵوگۆڕپێدانی کۆمەڵگه‌دا ئەرکێک لە ئەستۆبگرین و بۆ ئەم مەبەستەش دەستبەکاربوونی خۆمان لەم ڕێگایەوە ڕائەگەیەنین.
ئێمە پێمان وایە کە جیاکاری و هەڵاواردن و ستەمکێشی ژنان، سەرچاوە لە نیزامی سەرمایەداری و دەسەڵاتەکەی لەهەر جۆرێکدابێت، ئەگرێ و ئەوە ئەم نیزامەیە کە پیاوسالاری و ستەمکێشی ژنانی بە میرات بردوە و لەپێناو پارچەپارچەکردنی ڕیزی خەباتی یەکسانیخوازانەی جەماوەری زەحمەتکێش و بەرینکردنەوەی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و لەئاکامیشدا کەڵەکەی هەرچی زیاتری قازانج و سەرمایە لەدەستی کەمایەتیەکدا، ستمەکێشی لەسەر ژنانی کردۆتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی بوون و مانەوەی خۆی. هه‌ربۆیه خەبات بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ژنان و یەکسانی، بەشێکی جیانەکراوەی خەباتێکە کە چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش لەدژی سەرمایەداری، بەڕێیانخستووه.
به‌بڕوای ئێمه مەسەلەی ژن تەنها مەسەلەی ژنان خۆیان نییە، بەڵکو کرێکاران وەک ئەوەی کە چینێکی تاسەر شۆڕشگێڕن و ناتوانن بەبێ ڕزگاری کۆمەڵگە لەهەرجۆرە ستەم و چهوسانەوەیەک خۆێان ڕزگار بکەن، بەپێویست ئازادی و یەکسانی بۆ ژنان بە خەباتی ئەم چینە و بزووتنەوەکەیهوە بەندە. بەتایبەتیش هەروەک ئەوەی کۆمۆنیستەکان و بزووتنەوەی سۆشیالیستی کرێکاری کە بۆ ئامانجی دامەزراندنی کۆمەڵگه‌یەکی ئازاد و یەکسان تێئەکۆشن، ئێمە لە کەنار خەباتی کرێکاران و ئەم بزووتنەوەیەدا ڕائەوەستین. هه‌روه‌ها لەم چوارچێوەیەشدا بۆ هەر جۆرە ڕیفۆرم و داخوازییەکی ژنان تێئهكۆشین کە باری سەختی ژیانی ژنان سوک ئەکات و لە ماف و ئازادییە شەخسی و مەدەنییەکانیان نزیکیان ئەکاتەوە.
ئێمە پێمان وایە حکومەت و سیستمێک کە لە کوردستاندا لەئارادایە بە بەرگی “دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ژنان”ەوە خۆی ئەنوێنێ، دەسەڵاتێکی پیاوسالارانە و دژی ژنانە و هیچ جۆرە چاکسازیەک هەڵناگرێ. تەنانەت هەر جۆرە باشبونێکی ژیانی ژنانی کوردستان بەندە بە خەباتێکی سیاسی و جەماوەریەوە کە ئاڵای وەلانانی ئەم دەسەڵاتەی هەڵگرتبێت. لە ئێستادا کە ناڕەزایەتیەکی بەرینی کۆمەڵایەتی بۆ نان و کار و خزمەتگوزاری…هتد. یەخەی دەسەڵاتدارانی گرتووە و لەدژی نەک تەنها حزبەکانی دەسەڵاتە، بگرە بە هەموو زمانێك سیستمی داسەپاو ڕەت ئەکاتەوە، ئێمە خۆمان بە بەشێک لەم ناڕەزایەتیە جەماوەریە ئەزانین و لە هەوڵدا ئەبین بزووتنەوەی ژنانی کوردستان بۆ جێگیرکردنی خواستی “یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو” جێگایەکی سەرەکی بگرێت.
ئەزمونی “ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی” ئەوەیان سەلماندووە کە خه‌باتكردن له دژی ئه‌و جیاكاری و سته‌مه‌ی له دژی ژنان به‌ڕێوه‌یه و ئه‌و كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه‌ی ژنان كه به بیانوی ناموسه‌وه له‌ئارادایه، به كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دهسهوسانكردنی خه‌باتی ژنان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ئاینیدا هه‌رگیز مه‌یسه‌ر نابێ. بەڵکو ئەم خەباتە پێویستی به نه‌ریتێکی ڕێکخراوەیی و خەباتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه له دژی سیستم، له دژی یاسا، له دژی فه‌رهه‌نگی باو، له دژی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی سه‌رچاوه و پارێزه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی دژ به ژنانە. ئێمە لە هەوڵی هێنانەکایەوە و بره‌وپێدانی نه‌ریتێکی ڕێکخراوەیی و سیاسی جیاوازداین لەوەی کە هەیە لەناو بزووتنەوەی ژنانی کوردستاندا.
فێمینیزم وەک ئەوەی کە هەڵگری چه‌ند ڕه‌وتێكی جۆراوجۆرە و لە زۆر کاتدا بەناوی ژنانەوە، کارێک ئەبەنەپێشەوە کە پێچەوانەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کۆمەڵایەتیە، ئێمە خۆمان بە فێمینیزم نازانین، بەڵام بە ئەرکی خۆمان ئەزانین لەسەر مەسەلەکانی ژنان ڕەوتێکی ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی و چینایەتی نوێنەرایەتی بکەین و لەم دایەلۆگەدا هەنگاو هەڵگرین.
لەکۆتاییدا بانگه‌وازی ته‌واوی ژنان و پیاوانێك ئه‌كه‌ین كه خۆیان به هاوبه‌شی ئامانجه‌كانی ئێمه ئه‌زانن و دڵیان له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ باشتركردنی ژیانی ژنان و یه‌كسانیدا لێئه‌دات بەئێمەوە پەیوەست بن.
گروپی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز
٢٩\٠٥\٢٠٢٢