ستراتیجیەتی چەك … شەماڵ بارەوانی

0

ستراتیجیەتی چەك ..

شەماڵ بارەوانی

 

تۆ لە سەرووی یاساکانمی

لەسەر پرەنسیپی ئارەزووەکانت

یاسای بوون دادەڕێــژمەوە

 

لە پەڕلەمێنتی دڵم تۆ دەبیت بە

سەرچاوەی بڕیاردان

 

ڕقت لە ئاشتی بێت

ستراتیجیەتی چەك هەڵگرتنم لاپەسەندە

 

گەرتۆ پۆست لیبراڵ بیت

جاڕی مەرگی فیكر دەدەم

 

هەڵگری ئایدۆلۆجیای فاشیزم بیت

پەرتۆكی (خەباتی من)ی هیتلەر دەکەم

بە دەستوور

 

ماركسستێکی ماتریالیست بیت

داس و چەكوچ هەڵــدەگرم و

دەبم بە گیڤارایێك

ڕەگی كەپیتاڵیزمت بۆ دەردێنم

Leave A Reply

Your email address will not be published.