منم هێزی کار…

0

منم هێزی کار…

 

 

منم هێزی کار

چەرخی جیهان دەسوڕێنم،

 تەنها

 ژیانی مەمرەومەژی

پێکدەهێنم..!!

منم هێزی کار

 درووستکەری ” قازانج

 کە ئێستاکە،

 بۆ مشتێ سەرمایەدار

 بۆتە ئۆقیانووسێک

لەناو ئەو زەریا فراوانەی

  قازانج ” دا

 ژیان، هەموو ڕۆژێک

دەست دەنێتە بینەقاقام

 هەتا چرکەی گیان

دەرچوونم..

 ئەوکات دیسان،

دەست شل دەکات،

بۆ مەینەتییەکانی

 سبەینێ..!!

حەسەن عارف

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.