چاو ڤیگەری سەرەکی زمانی شاعیرو وێنای نیگارکێش ن/جمال نوری
چاو ڤیگەری سەرەکی زمانی شاعیرو وێنای نیگارکێش ن/جمال نوری
چاو بە درێژایی مێژووی پۆرتریەت، گرنگترین بەشی داگیرکردووە. چاو دکیومنتەیشنی کەسایەتی و مۆرکی ڕاستەوخۆی جیهانبینی نیگارکێش شیعرێکە چاو نوسیویەتی، داستانێکە نیگارکێش، بە ڕەنگ و تۆنی ڕوناکی و هێڵەکان و خاڵەکان و فیگورەکانی دەینەخشێنێت.”
چاوم دیوە پڕ پڕ ئاگر بوە، لێوان لێو لە جامی میهر بووە، پڕ نزاو پارانەوە بووە. چاوم دیوە گەشتنامەی ژیان بووە.. چاوم دیوە رۆحێکی ناسک و سەدان مۆمی تیا داگیرساوە. هەر یەکچاو بووە، تەنها یەکچاو، بەڵام سەربردەیی شکانی تیشکی ئومێد و چارەنوسی بەدبەختی وکڵوڵی ئاوارەیی و دەربەدەریێشی بەرجەستەکردۆتەوە. نیگار زمانێکی جیهانی کاریگەرتر لە مۆسیقا بووە، کێشە گەورەکانی ئینسانیەت، نەمری، بەختەوەری، ئازادی و یەکسانی، لە چاوی پۆرتریتەکاندا دەخوێنینەوە.
ئەو دەمانەی ئینسانەکان زۆر نزیکتر لە سروشتێکی پەتی و لەگیانەوەران ژیاون، وێنەی ئەوانیان بە دیقەتەوە کێشاوە، ئەو دەمانەی ئینسانەکان خۆیان وەک تێکەلەیەک لەبوونی خودایی و ئینسانی و تامەزرویی نەمری بوون، نیگاری هاوبەشی خۆیان کێشاوە، ئەو دەمانەی پاشاکان وجەنگەکان، یان کارەساتەکان پانتاییەکی گەورەیان هەیە.، هاوکات بیر لەوە کراوەتەوە سەرکەوتنەکان، بە وێنە تۆماربکەن لەسەر شاخ و ئەشکەوتەکان، بەمەش یەکەم شارستانێتی مرۆڤایەتی پێکهاتووە.
لەبیرم دێ،
لەناو تابلۆی شێوەکاری
چالاکی قوتابخانەکان
نیگای دووچاوی سیحری
سەرنجیان ڕاکێشام،
دووچاوێک
وەک دەیان مۆمی داگیرساو
لەپی دەستدا،
وەک گڕگرتنی درەختی
دارستانە..،
تیشکی چاوانی
یەک چاویان، سەربوردەیی
شکاندنی تیشکی ئومێدو
چاوەکەی تری
چارەنوسی بەدبەختی
خانمی سوورپۆشی،
چوارڕییانی تاران
دووچاو..
تێکەڵەیەک لەبوونی خودایی وئینسانی
تامەزرۆی نەمری
چاوێکیان.. جەللاد
ئەوی تر .. قوربانی
دەستی نیگاری هاوبەشی
مۆدیلی مەئشوق و ڕامانی نیگارکێش…