کورتە چیرۆک… نووسینی: ئارام حەسەن لە دەوروبەری شاری بانە
کورتە چیرۆک
نووسینی: ئارام حەسەن
لە دەوروبەری شاری بانە
دوای نوێژی خەوتن، مەلایەك هەر پێنج فەقێکەی خۆی ڕادەسپێرێ دەمەوبەیان بچن نۆکەندی توتنی بۆبکەن، تاریک و ڕوون بەدەم ڕێوە یەکێکیان داوادەکا بە هەر پێنجیان شیعرێکی پێنج خشتەکی بهۆننەوە، هەر خۆیشی یەکەم دێڕ دادەڕێژێ و دەڵێت:
ــ “سەحەر هات و فەقێیان گشت بزووتن”
دوەم:
ــ “هەموو ڕۆیین لەبۆ نۆکەندی تووتن”
سێیەم:
ــ “ئەشعاری مـە وەکو یاقووتی ڕووتن”
چوارەم:
ــ “قەدەم لێدە، بێگاری مەلا تاک و جووتن”
پێنجەم فەقێ، بە پێکەنینەوە کۆتایی بە شیعرەکە دەهێنێ و دەڵێت:
ــ “لە قونێو بەم لەبۆ شیعرێ کوتووتن”
ـــــــــــــــــــــــــ
٭نۆکەندی توتن: دەستەواژەیەکی کشتوکاڵیە جوتیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاری دەهێنن، واتا پاچەکۆڵە کردن، یاخود شیکردنەوەی زەوی بە پاچ، یان قازمەی بچووک.