شەپۆلێکی تر لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری بەڕێوەیە…

0

شەپۆلێکی تر لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری بەڕێوەیە…

موچەخۆران لەبەرامبەر بە دواکەوتنی موچەکانیان. کاسبکاران بەهۆی باج و سەرانەی سەد سەرەوە. مامۆستایانی وانەبێژ، بۆئەوەی دابمەزرێن. ژنان لەبەرامبەر بەردەوامی هیرش بۆسەر مافەکانیان و کوشتاری بەردەوامی ژنان و بێدەربەستی دەسەڵات. کرێکارانی ژینگە پارێز بۆ موچە دواکەوتووەکانیان. کرێکارانی نانەواخانەکان، شوفێرانی پاس و تەکسی، بۆ گازو سوتەمەنی. خوێندکاران بۆ خواستی دەرماڵەو خزمەتگوازی بۆ بەشە ناوخۆیەکانیان و بەشی زۆری خەڵک بۆ سوتەمەنی و لەبەرامبەر گران بوونی شتومەکدا… بەشێوەی جیا جیا لە

مەیدان دان و خەریکی نارەزایەتی دەربڕینن… ناڕەزایەتی بەشی هەرەزۆری بەش و توێژەکانی کۆمەڵگە لایەک و کرێکاران بەتایبەتیش کرێکارانی ژینگە پارێز، سەرەتای بڕگەیەکی تر لە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییە، کە لەکۆمەڵگەی کوردستاندا شەپۆل دەدات.

لە کۆمەڵگەی کوردستاندا جگە لە کەمایەتیەکی کەمی موچەخۆری حزب و خاوەن کۆمپانیا و مستیک سەرمایەدار و بازرگان، باقی جەماوەری کرێکار و بێبەشی کوردستان، لە مامۆستا و کارمەندو لاو و خوێندکارەوە بۆ دوکاندارو کاسبکار و  ژنان و ئازادیخوازان و رۆژنامەنووس و … تاد، بەو راستییە گەیشتون کە دەسەلاتی سیاسی ئەوەی باکی پێی نەبێت، ژیان و گوزەرانیانە، و بەو راستیەش گەیشتوون ئەو دەسەڵاتە چاکسازی هەڵناگرێت. بۆیە نارەزایەتی لەهەموو گۆشەو کەنارێکی کۆمەڵگەدا یان لە ئارادایە یان بەرەو ئەوە دەچێت بێنە سەرشەقامەکان و تا نەفرەتی خۆیان لەدەسەڵات دەرببرن و داوای خواستە زۆر سادەو رەواکانیان بکەن. ئەم هەموو نارەزایەتییە جەماوەری و ئەو نەفرەتە قوڵ و پەنگ خواردووە، تەنها لە ئاستی داخوازییەکاندا راناوەستێت و بەر پێگرتنیشی لە توانادا نییە. هەروەها بەجیا لەدەسەڵات هێزە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان، تەواو ریسوا بوون و خەڵکی کوردستان بەشێوەی گشتی متمانەیان پێیان نییە. لە دۆخێکی ئاوادا، بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری لەگەڵ هاتنە مەیدانیدا بەشێوەی سەراسەری و فراوان و تێکهەڵکێش بوونی بزوتنەوە نارەزایەتییەکان لەگەڵ یەکتری، دەتوانێت سەرەتایەکی باشی بزوتنەوەی نارەزایەتی ئەم بڕگەیە بێت. ئەوەی گرنگە رابەران و هەلسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، هەم رۆڵی بەرجەستەیان لە وەرێخستنی بزوتنەوەکە و هەم لە لێکهەڵپێکان و سەراسەری کردنەوە و ریکخراو بوونیدا هەبێت و سەربەخۆییەکەی بپاریزن، و لەدەوری ئاسۆیەکی شۆرشگێرانە، کۆببنەوە کە بتوانێت تەکانێکی کاریگەر بە بزوتنەوەی نارەزایەتی کریکاریی و جەماوەری بدات و ئەو هاوسەنگی هێزە زۆتر بە سودی جەماوەری بێبەش بگۆرێت و تا ئەو رادەیەی بتوانێت چەند سەنگەرێکی پێشڕەوانە بگرێت، بۆ نەبەردەکانی داهاتووی.

ئەوەی رۆشنە ئەوەیە بزوتنەوەیەکی فراوانی جەماوەری و ڕاسانێکی ڕەوای پر تورەیی لە دژی دەسەڵاتی سیاسی بەڕێوەیە، پێویستە بۆ ئەو راسانە نەک ئامادەبین بەتەنها، بەڵکو پێویستە رابەران و هەڵسوڕاوانی کریکاریی و جەماوەری رۆڵی جوڵاندن و وەگەرخستن و رێکخراوبوون و رابەرییەکەی بەدەستەوە بگرن، ئەمە زامنی سەرکەوتنی دەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.