بۆ سەردەشت عوسمان! ئاسۆی حەمەلاو/ سوید
بۆ سەردەشت عوسمان!
ئاسۆی حەمەلاو/ سوید
ساڵی جارێک، چەند
سەرنجێک لە یەکە یەکەی
وشەکانت ئەدەم و
سەردانێکی تێڕمانینیان
ئەکەم!
هەوڵ ئەدەم بەزوبانێکی
وورتەوە لەگەڵیان بئاخفم!
هەموو ساڵێ هیشار
ئەبم، ئاخۆ بتوانم
دەستڕەنگینێک نەخشێنراو
بم و بتوانم کڵێشەێکی
بێهاوتا و ئەوین لە ڕەنگی
وشەکانت دروست کەم!
من زۆر لە کچانی ئەم
وڵاتە بێنازە ئەناسم، هیچ
کامێکێان خەناوکەێکی
نیانیان لەملدانیە، ئەڵێ
دەستڕنگینیەکەم ئاخۆ
چەند بەهێز بێت، گەر
بتوانم وشەکانت
بهۆنمەوە و بیانکەمە
خەناوکەی ملی ئەوان !
من زۆ لە لاوکانی ئەم
وڵاتە بێنازەی خۆم
ئەناسم، ئاواتی
مەدالیاێکی نەخشینن!
ئاخۆ بتوانم وشەکانت
پەندەکانت ووتەکانت،
بکەم بە مودالیای دەستی
لاوان و جوانی خۆیان
بپێکن !
وشەکانت ئەوەندە جوانن،
نازانم چۆن سەرشێواو
ئەبم، باز بدەم بۆ خەناوکە
یان بۆ مەدالیای نازدارم!