کورتە چیرۆک نووسینی: ئارام حەسەن

0

کورتە چیرۆک

نووسینی: ئارام حەسەن

ــ “خێره وا دیسان دەموچاوت یاوە بەیەکا”

ــ “لێمگەڕێ لێ”

ــ “ئێ چی بوە ئاخر؟”

ــ “کوڕە بەدەس بەعزێ بانگخوازو مانگخوازو مەلاو شتیواوە، وا ئەو دڵەمەتەقێ”

ــ “چیبوە؟”

ــ “وەڵا وەبیلا قسەی وائەکەن، کەر بە کەریی خۆی بەلایەوە عەیبە بیکا”

ــ “چیت بیستوە وا ڕەشداگیرساوی”

ــ بە گوێی خۆم گوێم لێبوو یەکێکیان باسی (خەیاڵ)ی ئەکرد، ئەیفڵتان موسوڵمان نابێ خەیاڵ بکات، خەیاڵکردن حەرامە، ئەگەر بە خەیاڵیش ماچی کچێ یان ژنێ بکەن، ئەوە بە (زینا) بۆتان ئەنووسرێ!”

ــ “نە بابە.. یەعنی شتیوایش له حەدیس و مەدیسا هەیە؟”

ــ “چووزانم هەیە یان نیە، بەس تخوا ئاخر ئەوە قسەیه، داخی هیچیش نامکوژێ یەک دنیا گەمژەو مەمژە گوێیان لێگرتبوو”

ــ “جاخۆ بە قەبری ڕەسولەڵڵا ئەگەر وابێ، بەشەر نیە لەم سەر عەرزە چاوی بە بەهەشت کەوێ، ساوەڵڵاسا من ڕۆژ نیە لە خەیاڵما دەم نەخەمە ناو دەمی کۆنەیاری دراوسێمان، بە کەلامی خوا بەو حیسابەبێ، لەوانەیە تا ئێستا پەنجاهەزار زینام کردبێ، یەعنی نوێژ و تاعەتی ئەو هەموو ساڵەم فت، دووریش نیه لەودنیا 700هەزار ساڵ نەمکوڵێنن”

ــ ” مەترسە، مەترسە، درۆیە، قسەی بێگونی ئەم جۆرە بانگخوازو شتانە وەک تڕی بن گۆم وایە”

Leave A Reply

Your email address will not be published.