شیعر: خالید بایەزیدی(دلێر)

0

شیعر: خالید بایەزیدی(دلێر)

لە هیچ وڵاتێک

کرێکار

ناحەسێتەوە

تاکوو!

سەرمایەدار

دەسەڵاتدار بێ

٢-

چ قێزەونە

لە کۆمە ڵگەیەکدا

بژی

ژیان بفرۆشی

بۆ پارووە نانێک

بەڵام هەندێک

بە هەڕاج دەکرن

ئاواتە نەپشکوەکانمان

بۆ ژیانیان

 

٣

پیاوێک

ژنێکی کوشت

لەو ڕۆژەوە

شەقام و

کوڵانەکانی شار

بۆنی عەتری ژنانەی لێدێت

٤-

تابوتی مردوکان

گوڵ ڕێژ دەکەین

دڕک  دەکەوێتە

چاوەکانم

٥-

دوێنی!

ئاوینەم هیچ نەناسییەوە

لە دوریت

تەواوی قژەکانی

سپی کرد بوو

Leave A Reply

Your email address will not be published.