نیشتیمان دایکە….مهاباد جاف

0

نیشتیمان دایکە

 

نیشتمان دایکە

 دایکم وتی کوڕم نیشتمانت خۆش بوێ

 نیشتیمان دایکە

وتم نەخێر دایە گیان من نیشتیمانم خۆش ناوێ

 وتی بۆکوڕم ؟ چۆن وائەڵێی؟

 وتم دایکە گیان کێ دیوویە

دایکێک جگەر گۆشەکەی لە

کۆڵە پشتی خۆی بخاتەخوارەوەو

 بیخاتە ژێر پێ یەکانی و بیخنکێنێ.!؟

 

دایکم وتی نەمبیستوەو نەمدیوە

 وتم کەوایە نیشتیمان گەر دایک

بوایەئەوا باوکە

 کرێکارەکەی منی

 لە کاتی کاردا نەدەخستە خوارەوەو

 لەسەر سنگی خاکی سینەی خۆیدا

 دەست وقاچ شکاوی نەدەکردو

 بەخوێنی لاشەی تینوێتی خاکی

 پێ نەدەشکاند و منی هەتیوو نەدەخست…

 نیشتیمان تەنها دایکی ئەوانەیە

 کە لەسایەی دەستە زبرو

ماندووەکانی چینی کرێکاردا

 له تەلارە بەرزەکاندا ئەژین و

له جێگەی نەرم و گەرم ئەخەون و

 نەسەرما لاچاوی تەزاندون و

 نە گەرماش عەرەقی پێ ڕشتوون و

 نە ماندوو بوون و نەهیلاکی

 چۆکی پێ دانەداون و

 پشتیان لە ئازاری هەڵگرتنی باری قورس و

 خشت و بلۆک نەچەماوەتەوە و

 مناڵ گڕکی پاروێ یان عانەیەکی لێ نەگرتوون و

 وەک باوکە کرێکارەکەی من

لە نەبوونی و هەژاریدا بۆ کار

 شەقام و کۆڵانەکانی نەپێوابێ و

 هەموو تەمەنی بە ماندوو بوون و

شەرمەزاری لای خێزانەکەی

 نەژیابێ و خۆری هاوین دەم و

 چاوی هەڵنەقرچاندبێ .!؟

ئیتر کوا نیشتیمان دایکە؟

نیشتیمان دیوارێک و تیخ و

 داسێکە بۆ ملی کرێکار

 زیندانێکە…

بەرزو پیرۆز بێت یەکی ئایار …

مهاباد جاف…تۆرۆنتۆ ..

Leave A Reply

Your email address will not be published.