تەڵقین و مەڵققێن نووسینی: ئارام حەسەن

0

تەڵقین و مەڵققێن

نووسینی: ئارام حەسەن

مامۆستا مەلاشریف، له شارۆچکەی “قنداخکەرە” دەژیا، پیاوێکی مێزەرقوتی کورتەباڵای گەنم ڕەنگ، بە مەلایەتیی خۆیەوە خۆی بادەدا، کەمێک بەلای ڕاستدا دەشەلیی، لە دەورانی فەقێیەتی، بەران شۆقی لە کەمەری دابوو، ئەویش دەیویست وەهای پیشانبدات لە غەزای “بەدرول حونەین” وایلێهاتووە، جاروباریش خەڵکیی بە شەریف گابەگا، ناویان دەهێنا…

شەوێک لە شەوانی زستان، دوو پیاو لە دەرگای ماڵەکەیاندا، مەلاش لەبەرئەوەی ترسنۆک بوو، مەلاژنی لەخەو هەستاند، پێکەوە دەرگایان کردەوە، یەکێک لە پیاوەکان گوتی:

  ــ “مەرحەبا مامۆستا”

  ــ “مەرحەبای چی ڕۆڵە، خۆ هێشتا ڕۆژنەبۆتەوە، چیتان ئەوێ بەم شەوە؟”

  ــ “پوورە شەرافەت بە گیانەڵڵاوەیە، وەرە لەگەڵمان یاسینێکی بەسەرا بخوێنە، نەک خوانەکردە ئەمشەو بمرێ”

  ــ “ئەی بۆ مەلاعەزیز نابەن، خۆ ئەویش له ماڵە”

  ــ “ئاخر بەخوا تۆمان بە باش زانی”

مەلاشەریف، بەم قسەیه کەلـلەی گەرمبوو، چونکە دەیزانی ئەو جۆرە خێروخێراتە پارەوپوڵی تیدانییە، بۆیه بە ڕووی گرژەوە، وەڵامی دایەوە:

  ــ “ئێ.. ئێ.. ئێ.. بۆ شەکراو خواردنەوە و مارەبڕین… مەلاعەزیز ئەبەن لەگەڵ خۆتان… بۆ تەڵقین و… مەڵقین و… گوو خوێندن و… نوێژی مردوویش… من”

Leave A Reply

Your email address will not be published.