ئاهەنگی نەورۆزو پێشوازی چەند خێزانێک بۆ کەنەدا لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە

0

ئاهەنگی نەورۆزو پێشوازی چەند خێزانێک بۆ کەنەدا لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە

 لە ئێوارەی هەینی ١٨ی مارس فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی بەشی کەنەدا ئاهەنگێکی ئەنجامدا لە شاری تۆرنتۆ بەبۆنەی هاتنی نەورۆزو بەهارو وە بەبۆنەی گەیشتنی ئەو خێزانانەی کە لە تورکیاوە هاتوون ئێستا لە کەنەدا دەژین و فیدراسۆن هاوکاری کردوون. سەرەتای ئاهەنگ بەچەند ئاوازێکی دیجەیی کە گۆرانی بۆ نەورۆز وبەهار بوون ، دەستی پێکرد . پێشکەشکاری ئاهەنگەکە ( سەناریا جەلال) بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو پیرۆزبای ئەم ڕۆژەی لێکردن پاشان (موستەفا یونسی ) وەک بەرپرسی ئاسایش وئارامی ئاهەنگەکە چەند ڕێنوێنی وئاگاداری بۆ ئامادە بووان ڕاگەیاند، ئەنجا ( جەلال سەعید ) بەرپرسی یەکەمی فیدراسیۆن لە کەنەدا وتەیەکی پێشکەش کرد وێرای پیرۆزبایی نەورۆز و بەهار بەخێرهاتنی بەشدار بووان و ئەوخێزانانەی کرد کە بەهاوکاری فیدراسیۆن گەیشتوونەتە کەنەدا و لە شاری ڤانکۆڤەرو تۆرنتۆ و دەوروبەری نیشتەجێن. دواتر هاتە سەر گرنگی هاوکاری کردنی یەکتر و کاری هەرەوەزی و بەشداری لە خۆشی و ناخۆشیەکاندا بە ئەرکی خۆیان و هەموو کەسێکی زانی وە دووپاتی کردەوە کە هەڵسوڕاوان و دۆستانی فیدراسیۆن بەکردەوە لە مەیداندا بوون لەو بارەوە. جگەلەوەی هاوکاری تازەهاتووەکانیان کردووە بۆ ڕزگار بوون لە وڵاتی تورکیا لێرەش هاوکارییان کردوون بۆ خانوو پەیداکردن و بەخشینی کەلوپەل و پێداویستیەکانی ئەو خێزانانە . پاشان خاتوو (مەهاباد جاف) وەک نوێنەری یەکێک لەو خێزانانە سوپاس و ستایشی فیدراسیۆنی کرد بە دەربازکردنیان لە تورکیا پاش چاوەروانیان لەو وڵاتە بۆ ماوەی ٤ ساڵ وە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبووان سەبارەت بەشداریان لەو ئاهەنگەدا . پاشان کاک ( زانا سەلام ) وەک نوێنەری یەکێ تر لە خێزانە گەیشتووەکانی تر سوپاسی هاوڕێ جەلال سەعید و فیدراسیۆنی کرد بۆ ئەو کارە مەزنەی ئەنجامیان داوە بۆ ڕزگار بوونیان لە تورکیا پاش مانەوەیان بۆ ماوەی ٧ ساڵ لەو وڵاتە. پێشکەشکار ی بەرنامەی ئاهەنگەکە ( سەناریا جەلال) کاتی خورادنی ئێوارەی ڕاگەیاند و . خواردنەکە بە شێوەی پاتڵاکی بوو . دوا بەشی بەرنامەکە دوو بەش بوو بەشی میوزیکی زیندوو لە لایەن هەردوو هونەرمەند ( ئەحمەد مەخموری ) و ( شەماڵ ڕەسول ) بە چەندین گۆرانی کوردی شاد ڕازێنرایەوە و بەشدار بووانیش بەچەندین ڕیز هەڵپەرکێ یان دەست پێکرد، بەشێکی تری میوزیکی دیجەیی بوو کە چەندین گۆرانی عەرەبی و فارسی و کوردی لە خۆی گرتبوو وە بەشدار بووانیش بە سەماو هەڵپەرکێ بەشداریان تێدا کرد. ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ٧ سەر لەئێوارە تا نیوە شەوی خایاند و بەشۆڕوشەوقی بەشدار بووان کۆتایی هات . شایانی باسە ئەم ئاهەنگە بە سەرپەرشتی تیمێکی هاوبەشی ئەندامانی فیدراسیۆن و ئەندامانی خێزانە تازهاتووەکان بەڕێوە چوو .

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا ٢٠٢٢/٣/٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.