کابینەکەی مەسرور بەرزانی، دۆڕاوترین کابینەی حکومەتە.! 

0

کابینەکەی مەسرور بەرزانی، دۆڕاوترین کابینەی حکومەتە.! 

 

 نووسینی: سروش هەڵەبجەیی

دەبێ لەدوای سی ساڵ حوکمڕانی خاڵێک دابنرێت بڵێن بۆچی؟ نیشانەی پرسیار دابنێن بڵێن کوا؟نیشانەی سەرسوڕمان دانێن شۆک بین لەجێگای خۆمان !

 نابێ ئەوەمان لەبیرچێی لە 30 ساڵی حوکمڕانی حکومەتی ەەرێمدا ەەمیشە وشەیەک دەبیستین لەدەمی سیاسیەکان دەڵێن حکومەتەکەمان ساوایە، بەڵام هەر ئەم حکومەتە ساوایە سەدان ملیۆن دولاری لەوڵاتان هەیە ناشزانرێت چی لێدێت چی بەسەردێ. لەم ڕوانگەوە دەچینە سەر باسکردنی کابینەکانی حکومەت ئەگەرچی لە تەواوی کابینەکانی، حکومەتی هەرێم نادادپەروەری و ناڕێکی لە بەڕێوبردن کراوە، بەڵام، ئەوەی توشی زیاتر، شۆکمان دەکات کابینەکەی، مەسرور بەرزانی یە بە هەمو پلەو پێوەرەکان کابینەیەکی ڕوخاو و داڕماوە لە ڕوی پلانی بەڕێوەبردن و حکومەت دارییدا لە سەرجەم بوارەکانی خزمەت شکستی هێناوە بۆمێژوو دەنوسرێتەوە کەتەنیا لەبواری دکتاتۆریەت و ستەمکردن توانیویەتی بگاتە ئاستی باڵا، مەسرور بەرزانی وەک کوڕی سەرۆک مەسعود بەرزانی هەستاوە بە قۆرغکردنی گشت لایەنەکانی ژیان و ئاستی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی هێناوەتە پلەیەکی زۆر خراپ لەلایەک دکتاتۆرو زوڵم و ستەمەکانی لە بەڕێوبردن دا لەلایەک بەپێێ پلانی داڕێژراو هاوشێوەی پلانەکانی میکاڤیلی برسیکردنی خەڵک تاخەڵک ناچاربکرێت لەچەپڵەدانی خۆی بمێنێتەوە، لە ژێر ئاڵای کوردایەتی دا سامان و سەروەتی ئەم وڵاتە تەخشان و پەخشان و بکرێت. لەلایەکی تر دەستبردن بۆکەرامەتی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و  رابەرانی بزوتنەوەی نارەزایەتی مامۆستایانی ئاینی!! ناڕازی…تاد بەبیانوی جیاواز بەرتەسککردنەوەی ئازادی بە هەر شێوەیەک بەڕێوبردنی ستالینی پەیڕەو دەکات بە کپکردنی دەنگی ناڕەزای وای کرد هەزاران گەنج وڵات جێ بهێڵن و  بچنە ئاوەکانی ئیجە بخنکێن و سنورەکانی بەفرو سەرما تێپەڕێێن بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکێ پڕ کەرامەت یان مردنێک و خنکان لەئیجە  یان ڕەقبونەوە لەجەنگەڵەکان. سیستەمی بەڕێوبردنی کابینەی مەسروربەرزانی  دەست بەسەراگرتنی موچەی هەزاران خەڵکی هەژار بەناوی پاشەکەوتوو حسابی بەکۆیلەکردنی گەلێک؟ وەدابینیکردنی سەدان پڕۆژەی سەرمایەداری لەسەر خوێنی  شەهیدان و بردنی سەرمایەی ئەم خاکەو بە کەم زانیینی خەڵک،  وە بڕینی موچەی کەم ئەندامان و بۆماوەی ساڵێک جگە لەوهیچ خزمەتگوزارییەکی پێشکەش بەهیچ ناوچەیەک نەکردوە  ئەگەر بەرژەوەندیەکی سیاسی خۆیانی تیا نەبێ سەرەڕای کەڵەکەبوونی کێشەکانی کابینەکانی پێش خۆی و نەبیننی چارەسەرێک.

 کامە کاری جێگای دڵخۆشیبێ لەکاتێکدا لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا نەیتوانی تەنها جارێک سەردانی شاری شەهیدان  بکات  لەترسی  توڕەی خەڵک،! نەیتوانی لەسەر ناوچە کێشە لەسەرکان، کێشەکانی مادەی  140 هیچ جوڵەیەکی سیاسی بکات.  هەروەها ەاتنەوەی جارێکی تری چەتەکانی داعش  وە گرانی هەموو پێداویستەکانی خەڵک هەموو ئەم ڕوداوە چەق بەستوانە پێمان دەڵێت ڕوخاوترین کابینە  کابینەی مەسرور بەرزانی یە، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا خۆیان ئەم ڕوداوانەیان دەوێ دەیانەوێت لەبەرژەوەندیاندا بمێنیتەوە یان ناتوانن بەسەرکێشە کەڵەکەبەستوەکاندا بڕۆن و چارەسەری واقیعی ببین؟ زۆر پرسیاری تریش کەبەڕاستی کابینەو حکومەتەکەی  مەسرور بەرزانی دەخاتە ژێر هەژمونی پرسیار گەلێک  مەترسیەوە.. وە ڕوداوە لەدوای یەکەکان کەڵەکەبوونیان بێ چارەسەر مانەوەو شکستی حوکمڕانیەکەیمان پیشان دەدات. وە بڕینی موچەی فەرمانبەران لەژێر دروشمی پاشکەوت و  شکستی  لەتەواوی دامودەزگاکان پێمان دەڵێ کابینەیەکی دۆراو و شکست خواردوە، چونکە لەسەربنەمای فێڵ و  هەڵخەڵەتاندن دروستبوە.. سەرەڕای بڵاوبونەوەی سەرمایەو و ڤیلاکانی لەوڵاتانی بیانی  کە بە داهاتی دزراوی ئەم میللەتە بەدەستی ‌هێناوە جگ لەکێشە لەسەریەکەکانی تر تائێستەش  وەک خۆێ لەخاڵێکێ چەقبەستو ماوەتەوە. پێیانواییە برسیکردنی خەڵک بەم شێوە دەیان،هێڵێتەوە جگە لەوەی کۆچی گەنجانی وڵات بەکۆمەڵ لەباربردنی خەونی نەوەی داهاتوو.. نە مانەوەی دەستی کار لەم وڵاتەو قۆرخکردنی تەواوی کاروپیشەکانی ئەم وڵاتە و بێخەمیان بەرامبەر ئەم هەموو کۆچە و بێ دەنگیان خەڵک تاوانبارکردن بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی خۆیان. ئەم ڕێچکانەی حکومەت هۆکاری، شکستی ئابوری و دارایی هاوڵاتیان  هۆکاری زۆر بۆ گەڕانەوەی عەرەبەکان، کڕینی موڵک وماڵ بەتاپۆ لە هەولێر کە هۆکاری سیاسی لەپشتە و لە پێناو گۆڕینی  دیمۆگرافی  هەولێردایە. جێێ داخە…

هەموو ئەمانە لەسەر کابینەکەی  ئەژمار دەکریت  کەشکست خواردوترین  کابینەیە ..

Leave A Reply

Your email address will not be published.