پەیمان بێ تەنیا جێت نەهێڵم..         ‏                              ئا/ جمال نوری

0

پەیمان بێ تەنیا جێت نەهێڵم..

        ‏                              ئا/ جمال نوری

لەسەر وەختی جەنگی جیهانی یەکەمدا، ئەوکات یابان کەوتبوە جەنگەکەوە دژ بەهاوپەیمانەکان،، بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان یابان بڕیاریدا ئەوەی دەستی چەک هەڵدەگرێ بچێتە بەرەی جەنگەوە، دواتر بڕیارێکی دا، کەس و کارو خۆشەویست و خێزانی سەربازەکان بەردەوام نامە بنوسن بۆ سەربازەکان تا ورەیان بەرزبێ و سەنگەرەکانیان چۆڵ نەکەن، خێزان و کەس و کارو خۆشەویستی سەربازەکان پەیتا پەیتا نامەیان بۆ دەچوو، بەڕێکەوت نامەیەک دەگاتە دەستی یەکێک لەسەربازەکان، لەنامەکەدا نووسراوە..

(بەڵێنم پێ ئەدەی بەتەنیا جێم نەهێڵی و منت خۆش بوێ؟)

سەرباز  بۆی دەنوسێتەوە.. پەیمانبێ دوای جەنگ بەتەنیا جێت نەهێڵم و تۆم خۆش بوێ ..

نامەی کۆتایی پێش جەنگ  ژنەکە دەنوسێ کاتێک جەنگ کۆتایی پێ دێت لەویستگەی شەمەندەفەر بەجل و بەرگێکی شینەوە بەچەپکێ گوڵەوە دێم بۆ ئەوێ و لەسەر  کاغەزێکی گەوررە  نووسیومە پەیمانبێ دێم بۆلات  .

کاتێک جەنگەکە کۆتایی پێ دێت، سەرباز بەڕێ دەکەوێ بۆ ویستگەی شەمەندەفەر، چی دەبینێ ؟ لێی ورد دەبێتەوە  دەبینێ  ژنێکی پیر بەجل و بەرگێکی شینەوە چەپکێ گوڵی بەدەستەوەیە و کاغەزێکی گەورەش لێی نوسراوە پەیمانبێ بێم بۆلات .. سەرباز هەرچاو دەگێڕێ بۆ  کەسێکی تر لەدڵی خۆیدا دەڵێ مانای نییە ئەم پیرێژنە  کەوتبێتە داوی خۆشەویستیەوە بۆیە دەیەوێ قەناعەت بەخۆی بهێنێ، هەرچاودەگێڕێ ئیدی دەزانێ کەسێکی تری لێ نییە بەو ناونیشانەی پیرێژنەکە، بۆیە دەڵێ من لە سەنگەری پێشەوەی شەڕەکەدا پەیمانم پێیدا، وتم دێم بۆلات و بەجێت ناهێڵم ئەی ئەگەر بکوژرامایە هەتا هەتایە ئەم پیرێژنە لەچاوەڕوانی هاتنی مندا لێرەدا دەڕوا  بۆیە هەرگیز ئەم تاوانە گەورەیە ناکەم و دەچم بۆلای  ..

کاتێک سەرباز بەرەو پیری پیرێژنەکە دەچێ و لێی نزیک دەبێتەوە  پێی دەڵێ ئەوە هاتم بۆلات و پەیمانەکەتم نەشکاند، تۆم خۆش دەوێ  پیرێژنەکە تەماشایەکی دەکاو  پێی دەڵێ  ئەوە تۆ باسی چی دەکەی، پەیمانی چی؟ سەرباز توشی شۆک دەبێ دەڵێ ئەی ئەوە نییە بەو ناونیشانەی کەدراوە بەمن جل و بەرگی شین و چەپکێ گوڵ و نوسراوێکیش هەیە بەدەستەوە  کەنوسراوە پەیمانبێ بەتەنیا جێت نەهێڵم و بێم بۆلات، پیرێژن تێ دەگا کە سەرباز خەریکە باری دەروونی تێک دەچێ  ڕووی تێ دەکات و دەڵێ ئەوەی تۆ عەوداڵی  ئەوە من نیم کوڕم ..

تەماشایەکی ئەو سوچەی سەروو بکە  بزانە کێ لەوێ چاوەڕێت دەکات، ئەوەی تۆ بەدوایدا وێڵی ئەو خانمەیە  کە بەمنی وت دەبێ تۆ ڕۆڵی ئەوم بۆ ببینیت تاوەکو بزانم ئەوەی من خۆشم دەوێ بەبێ ئەوەی بیبینم ئەویش بەهەمان شێوە منی خۆش دەوێ  و خاوەنی پەیمانی خۆیەتی؟ کاتێک سەرباز بەرەو ڕووی خانمەکە دەچێ چی ببینێ، خانمێکی باڵابەرزی قژ ڕەشی جوان هەر لەدوورەوە ئەوەی بیبینێ بۆی حەیران دەبێ، سەربازەکە بەرەو ڕووی دەچێ و خانمەکە پێی دەڵێی تۆ ئێستا ئەو کەسەی کە خۆشەویستی هەتا هەتایی منی، چونکە من تۆم هەڵبژارد بەبێ ئەوەی بزانم تۆ دەمێنێ لەشەڕدا یان نا، تۆش هاتیتە شوێنێ ژوانەکە بەبێ ئەوەی بزانی ئەوەی دەچیتە لای چۆنە و کێ یە؟ بۆیە باوەش بەیەکدا دەکەن و دەبنە خۆشەویستی یەکتری بۆ ئەبەد و پیرێژنەکەش وەک دایکی خۆیان لایان دەمێنێتەوە….

Leave A Reply

Your email address will not be published.