داو ………. نووسینی: ئارام حەسەن

0

داو

نووسینی: ئارام حەسەن

ــ “ئادەی وەرە بزانم وەکو جاران زیرەکی؟”

ــ “ناشێ دیسان پرسیارت هەبێ؟”

ــ “بەڵێ پرسیارم هەیە”

ــ “لەسەر چی؟”

ــ “لەسەر ـ داو ـ”

ــ “دەی فەرموو”

ــ “باشە داوی کورد چی پێوەئەبێ؟”

ــ “هەر کورد”

ــ “ئەی داوی سیاسییەکان؟”

ــ “شەهید”

ــ “ئەی داوی دین؟”

ــ “ژن”

ــ “ئەی داوی حیزب؟”

ــ “گەمژەکان”

ــ “باشە ئەی داوی مێژوو؟”

ــ “درۆی تازە”

ــ “ئەی داوی شاعیر؟”

ــ “گێلەژن”

ــ “ئەی داوی ئازادی”

ــ “ئەدەب”

ــ “ئەی داوی داد؟”

ــ “نەدارەکان”

ــ “ئەی داوی مەرگ؟”

ــ “پشوو”

ــ “ئەی ئافەرین، شکور هێشتا مێشکت نەشڵقاوە”

Leave A Reply

Your email address will not be published.