چهن کورته شیعر له سهعید فهلاحی (زانا کوردستانی) له شاری بروجرد له ناوچهی لورستان
چهن کورته شیعر له سهعید فهلاحی (زانا کوردستانی) له شاری بروجرد له ناوچهی لورستان
۱
هیوادار بوو؛
که له جیاتی تفەنگ،
کتێب و،
قەڵەمێکێ پێ بوایا
تا وێنەێ باڵندەیەکی بکێشا
لەگەڵ لقێک زەیتوون؛
— چهکمهبۆر!
۲
خۆزگە،
داهۆڵێک بوایام
لە نێو بێسانی خەیاڵت
هەر لە بەیانی هەتا ئێواران
قاڵاوەکان نۆکیان بدا
–له تەنیاییەکانم!!!
۳
کورپەێ خەیاڵم ،
لەت لەت کردوتە.
(کەفتار)
ناوی دیکەی تەنیاییە.
۴
دەلاقەکان لێک کەوا
هەتا بۆنت
شار و شەقام لەبەر بگرێت و
قۆرتانن لە بیری جیهان ببات.
۵
ڕەشەمە ئەلێ
زۆڵفت پەرێشان نەبێت
خاکەلێوە بەڵام،،،
دوودڵە.
…
بێ ئاواتی
خراپە
دەزانم
دەزانم
که هیچ گۆڵانێک
بۆنی زۆڵفت لێک ناکاتەوا!
۶
کوژەرتر لە تیر بۆ گیانی من
نەبوونی تۆس…
(وردە وردە مردن)
کاتێک کە ڕۆژەکانی ساڵ تەواو دەبن و
هێشتا…
من تۆم نییە!
#سهعید_فهلاحی (زانا کوردستانی)