دانا ڕەشید: پێگەی یەكێتی و پارتی هەر لە سەرەتاوە لە حكومەتی عیراقدا بۆ مەسەلەی تاكتیكی بووە، و تەنها بۆ پارەو بەراتە و هیچی تر… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز دانا ڕەشید چالاكوانی مەدەنی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق.

0

دانا ڕەشید: پێگەی یەكێتی و پارتی هەر لە سەرەتاوە لە حكومەتی عیراقدا بۆ مەسەلەی تاكتیكی بووە، و تەنها بۆ پارەو بەراتە و هیچی تر…

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز دانا ڕەشید چالاكوانی مەدەنی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق.

 بۆپێشەوە: ناو ماڵی “شیعەكان” لێكترازاوە، ئەم لێكترازانە چ كاریگەرییەكی لەسەر پێكهێنانی حكومەت دەبێت؟

دانا ڕەشید: بەڕای من ئەم هەڵبژاردنەی ئەمجارە بەهیچ شێوەیەك باوەرپێكراو نییە، چونكە ڕێژەیەکی زۆر كەم دەنگیداوە، و ئەوەش بێغەل و غەش و تەزویر نەبووە، واتە زۆرینەی رەهای كۆمەڵانی خەڵكی عیراق بە كوردیشەوە ئەو حیزبانەی رەفز كردۆتەوە. بۆیە ئەمە تەنها فیتی ئەمەریكاو هاوپەیمانانە كە لە كوردستان پارتی و لە ناو شیعەش تەیاری صەدرو لە سونەش حەلبوسی و ئەوانە بەرنە پیشەوە.

بۆپێشەوە: لەهەڵبژاردنەكاندا لایەنە شیعەكانی سەر بە ئێران پاشەكشەیان كرد، و باس لەوە دەكرێت ئەو لایەنانە دەبنە ئۆپۆزیسیۆن، ئایا ئەمە چ كاریگەریەكی لەسەر حكومەتی داهاتوو، و شەقامی عێراقی دەبێت؟

دانا ڕەشید: ناوماڵی شیعە دەمێكە لێكترازاوە، پێموابێ هەرلە هەوەڵەوە بە لێكترازاوی هاتووە. سەرەتا حیزبی دەعوە بەهێز بوو دوایش مەجلیسی ئەعلا و ئێستە تیاری صدر، ئەوان لەناو خۆیاندا بە شوێن دوو شتەوەن، یەك دەسەڵاتی نەجەف و كەربەلا، دوو دەسەڵاتی بەغدا. ئێستە  صدر هەیمەنەی بەسەر هەردولادا كردوە، خاڵی ئەو دەسەڵاتەش بە دژایەتیكردنی كوردە بۆیە هەموویان لە خاڵی دژبوون بە مەسەلەی كورد دەست پێدەكەن.

بۆپێشەوە: موقەتەدا سەدر پێداگری لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زوربە دەكات و دەیەوێت كۆتایی بە حكومەتی تەوافوقی بهێنێت، چۆن دەڕواننە ئەو پێداگرییەی موقتەدا سەدر؟

دانا ڕەشید: لە هەڵبژاردنەكاندا؛ ئێران یاریەكی سەیر لە عێراق دەكات، ئێران هەموو حیزبە عێراقیەكانی بە كوردیشەوە وەك تەزبیح لەدەستدایە هەر سەردەمەو چەند دانەیەك دێنێتە سەرەوە و ئەوانی تر دەباتە خوارەوە.

بۆپێشەوە: جێگەو ڕێگەی حزبە دەسەڵات بەدەستەكانی كوردستان بەتایبەت (پارتی و یەكێتی) لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا چۆن دەبینن؟

دانا ڕەشید: درۆزنترین و داگیركەرترین و بێ سەواد و  موتەخەلفترین لایەنی شیعە تیاری صەدرە، بەڕای من  بڕوا پێكردنی واتە رازی خۆت بدە بەدەم گورگەوە.

بۆپێشەوە: زوربەی خەڵكی عێراق و كوردستان بڕوایان بە حزب و لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەكان نەك نەماوە، بەڵكو لێیان بێزارن و لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ ڕاماڵینیان، چۆن دەكرێت كۆتایی بەدەسەڵاتی ئەو حزبانە بهێندرێت؟

دانا ڕەشید: پێگەی یەكێتی و پارتی هەر لە سەرەتاوە لە حكومەتی عیراقدا بۆ مەسەلەی تاكتیكی بووە، و تەنها بۆ پارەو بەراتە هیچی تر

بۆپێشەوە: خەڵكی عێراق و كوردستان لە هەلومەرجێكی سەخت و ناخۆشدان، خواستی نان و كار و خزمەتگوزارییەكان، خواستی زوربەی هەرەزۆری خەڵكی عێراقە… تا چەندە لاتان وایە حكومەتی داهاتوو دەتوانێت وەڵام بەو خواستە سەرەتاییانەی هاوڵاتیان بداتەوە؟

دانا ڕەشید: بەڵێ راستە خەڵكی عێراق بە زۆری ئارەزوی گەرانەوەی رژێمی صدامی خوێنرێژ دەكەن لە تاو خراپی ئەم هەموو صەدامە خوێنخۆرە.

بەڕای من هیچ ئومێدێك بۆ خەڵكی عیراق نەماوەتەوە هەرچی هیوای ئەو خەڵكەیە وشك كراوەتەوە، عیراق كەوتۆتە سەر یەك پارچە دزی و گەندەڵی وەك دەوترێ ماسیەكە لە سەریەوە تەواو بۆگەنی كردوە.

بۆپێشەوە: عێراق سیستەمی پەرلەمانییە، لە سیستەمی پەرلەمانیشدا سەرۆک کۆمار پۆستێکی تەشریفاتی و رەمزییە و دەسەڵاتی سنوردارە… هۆکاری ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، چییە؟ پێتوانیە ململانێکانی نێوانیانە لە کوردستان دەیگوازنەوە عێراق؟

دانا ڕەشید: لە سیستەمی پەرلەمانی سەرۆك كۆمار دەوری پاراستنی دەستورو  ئەمنی قەومی دەوڵەتی هەیە واتە تەشریفاتی نی یە ، سەرۆك كۆمار دەسەڵاتە و دەتوانێ لە حاڵەتی  تایبەت باری نائاسایی راگەیەنێت و پەرلەمان و حكومەت هەڵوەشێنێتەوە

بۆپێشەوە: کارنامەی سەرۆک کۆمار لە دوای لە ١٨ ساڵی رابردوودا، چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی کوردستان بووە؟

دانا ڕەشید: هەتا ئێستە پۆستی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە، ئەگەر زەرەری لە قەزیەی كورد نەدابێ هیچ سودێكی پێ نەگەیاندوە!

Leave A Reply

Your email address will not be published.