دوا ئامێز

0

دوا ئامێز

 

 

 

دوا ئامێز

..

کەهەر دەڕۆیت

بەرلەخوا حافیزی

جامێک ئۆقرەم بەرێ

و

چرای یادگاریەکانت

 لەدەیجوری بێ نازیم

داگیرسێنە

 

کەهەر دەڕۆیت

دوا سێوی ڕوانینتم

دەرخوارد بدە

و

سورەتێک ماچم

لەسەر بخوێنە

 

کەهەر دەڕۆیت

بەر لەخوا حافیزی

قاچی ئازارەکانم

ببڕەوە

و

منارەی تەنیاییم

بڕمێنە

 

کەهەردەڕۆیت

بەر لەڕۆیشتن

چەپکێک دوا ئامێزتم

بۆ بێنە

 

مۆمی خەمەکانم خامۆش

کەرەوە

و

ئابڵۆقەی سەرخەندەکانم

بشکێنە

 

 شەماڵ بارەوانی

Leave A Reply

Your email address will not be published.