رۆژێکی تاریک بۆ ئەوروپا                                 

0

رۆژێکی تاریک بۆ ئەوروپا

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە/ هاورێ نەهرۆ

پەلاماری روسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەڕێوەیە، ئێوارەی دووشەممە سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند، روسیا دەیەوێ ئیدارەی پاسەوانانی ئاشتی بنێرێ بۆ ناوچەکانی لوهانسک و دونتیسک.

ئەمە بۆچوونی کارل کلاوزفیدز لە پەرتووکی فیربوون دەربارەی شەڕ (ئەوەی پەلامار ئەدا هەمیشە دۆستی ئاشتی یە، دوایی دەیەوێ و پێی باشە وڵاتێک داگیر بکا بەبێ ناڕەزایی و دژ)

ئەمە لە تیئوری شەر نووسراوە.

ئەمەش جێگای خەمە، بەڵام بەداخەوە ئەم گۆرانکارییە چاوەروان نەکراوە، چەند مانگێکە روسیا خەریکی کەڵەکەکردنی سوپایە .

لەژێر سایە و سەرکردایەتی پوتین، شەرەنگیزییەکی بەربڵاو هەیە لەسیاسەتی دەرەوەی روسیا.

ئامانجی سەرەکی دەبێ قبوڵ بکرێ، ئەوەیە کە روسیا (بەرژەوەندی ناوچەیی ) هەیە.

بەشێوەیەکی تر گوتی، روسیا پێ وایە و ئامادەیە بۆ شکڵ و شێوەی گۆرانکارییە سیاسیەکان لەخاکی دەوروبەری وڵاتەکەی. بەدەسەڵاتی سەربازی لە کاتی پیویست دا .

ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئیدارەی حوکم لە سیستەمی جیهانی وەک لە میانەی دا باسی لێوەکراوە لە نێویاندا یاسای نێودەوڵەتی .

گوتەکەی پوتین لە ئێوارەی دووشەممە، سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووە کە زۆر دەگمەنە.

پوتین وا دەڕوانێتە ئۆکرانیا کە داهێنانێکی ڕابەرایەتی یەکیتی سوڤیەتە وەک ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆ بێ.

بەم شێوەیە بەڵگەو هۆ ئامادەدەکا تاوەکو بچێتە ناوچەکانی نفوزی روسیا لە رۆژهەڵات، لە تێروانینی درێژخایەندا چاوببڕێتە تێکرای ئۆکرانیا بەمەبەستی داگیرکردن .

کەس بە دڵنیاییەوە ئاگادار نییە.

ئەوەی گرنگە بۆ پوتین لە ئێستادا و هەست پێدەکرێ چاوچاوانی یە (مغازلة) لەگەڵ رۆژئاواو پەیمانی ناتۆ بەو نرخەی کە هەیەتی .

ئەوەی جێگای داخە، ستراتیژیەتی دووری لە ڕێگادایە سەربکەوێ.

لە واقیعدا ئەو ناوچانەی یەکیان گرتووە پێیان دەڵین ناوچەی دونباس لەساڵی ٢٠١٤ وە لەژێر کونترۆڵی روسیا دایە .

پوتین بە تەمایە هەلەکانی بەردەم ئۆکرانیا بتەقێنێتەوە کە ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بەشێوەیەک لە ئایندەدا بکرێ دەستی بەسەرا بگرێ .

بەهەرحاڵ چ جۆرە سیگناڵی کە روسیا پێ وایە لە ناتۆ وەریگرتووە، بەڵام ئۆکرانیا مافی خۆیەتی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دابڕێژێتەوە و دیزاینی بکا .

ئەم مافە جێ بایەخی پوتین نییە، هەر بۆیە نامۆ نییە کە وڵاتانی دراوسێی روسیا هەست بەهەڕەشە بکەن و بیانەوێ هاوپەیمانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بکەن.

لە هەنگاوی یەکەم گەورەترین مەترسی لەپێش ئەوانی تر ئەوەیە کە ئیدارەی روسیا دەیەوێ داگیری بەشەکانی لوهانس و دونتیسک بکا.

کە لەرۆژگاری ئەمرۆدا لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا دایە، ئەمە دەیەوێ ئەو ئەگەرانە بگەیەنێ کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و ئیدارەی روسیا دەبێ.

سزای ئابوری لەلایەن ئەوروپاو ئەمریکاوە دەیەوێ تۆزێکی کەم پلانەکانی روسیا بگۆرێ لە هەنگاوی یەکەم دا، .

پوتین حیساباتی ئەگەرەکانی داهاتووی کردووە کە لەرووی ئیکۆنۆمییەوە دووچاری وڵاتەکەی دەبێ، بەهەرحال گرنگە کە کاردانەوەی توندی هەبێ.

ئاڵتەرناتیڤ ئەوەیە دابنیشی و سەیر بکەیت کە روسیا چۆن بایەخ بەخۆی ئەداو وڵاتانی دیکەی خاوەن سەروەری

Leave A Reply

Your email address will not be published.