چەند کورتە شیعرێکی خالید بایەزیدی“ دلێر“

0

چەند کورتە شیعرێکی خالید بایەزیدی“ دلێر“

 

  

چەقۆیەک

ماتەمی گرت

وە ک هەوری بەهاران گریا

کاتێک کە بیستی:

ژنێک…

بە دەستی پیاوێک

سوورایی خوێنی

تێکەڵاوی

گوڵی هەڵاڵە و گەزیزە بوو

…………………………..

منداڵێک

قەفەسێکی

کێشاو

ئاسمانێکی شین

وە باوکی زیندانیشی

کە بە باڵەفڕکە

بەرەو ئاسمان هەڵدەفڕی

…………………………..

بۆ فرین

مەرج نییە

باڵ وپەڕت هەبێت

من بینیومە:

شاعیرانێک

بە هەڵفڕینییان

تەنانەت لە کوترەکانیش

وەپێش کەوتوون

…………………………..

ئێستاش ئاشقی

ئەو پێڵاوانەم

کە باوکی کرێکارم

بۆی دەستاندم

وە من دڵم نەدەهات

هەرگیز!

لە پـێیان کەم

شەوتا کوو بەیان

لە ژێر سەرینەکەم

دەم خەواندن؟؟!!

Leave A Reply

Your email address will not be published.