بەشێكی تر لەدەقی قسەی من بۆ مردویەك

0

بەشێكی تر لەدەقی قسەی من بۆ مردویەك

 

لێت ناگەڕێم

هەتا بارانێك نەبارێت و هەورێكی گریاو ژیرنەكەمەوە و

دەستم نەخەمە نێو سنگی وەرزێكی

ئەتك كراوەوە

لێت ناگەڕێم

چونكە دەزانم بەس لەگۆڕستان زەردەخەنەكانی.

خوا و گریانی چۆلەكە ماتەكان دەبینم

 

پێمخۆشە دەرچم  

لەبۆڵە بۆڵی ئەم هەموو دڵە شكاوانە

بێمە دەرێ و بەدیار تەرمە بێنازەكەی

خۆمەوە هەناسەیەكی قوڵ قوڵ

هەڵكێشم و ئایەتەل كورسیەك بەسەر

بێزاری خۆمدا بخوێنم

چیدەبوو خودایە چیدەبوو

ئەگەر لەهەموو گەڕەكێكی ئەم نیشتیمانە

بەدبەختە ماڵی مریەمێك هەبایە

بۆئەوەی هەموومان بۆنی ئینجیلمان، لێبهاتایە

 

لێت ناگەڕێم

هەتا لاشەی خۆم بەكوژراوی

لەبەر ماڵی ئەو ژنانەدا نەبینم

كەپیاوە خۆفرۆشەكان هەموو شەوێك

بەشێكی نیشتیمانیان تیادەدۆڕان

ئەزانم دوای هەموو گڕێدانەوەی

بەنەخوێنەكانیان

تفێك دەكەنە ناوچەوانم و

بەسەرلاشەكەمدا هەنگاو دەنێن

 

لێت ناگەڕێم

هەتا بارانێك دانەكات و

ئاوێك خۆشنەكاتەوە و ئازارێك، دانەمركێت

لێت خۆشنابم چش بادەستەكانم

بەستی خۆم نەزانم و سەریشم

بەلاشەی ژنە شەهیدێكەوە بێت

لێت ناگەڕێم

هەتا مردویەك   

بەخۆی و سەبەتەیەك گوناهەوە

بەلای ڕۆحما تێنەپەڕێێت

…………

١٠/٢/٢٠٢٢

میرزا

Leave A Reply

Your email address will not be published.