ئیبراهیم حسێن: بەبێ لە ئاسۆدا بوونی ئیمکان و باوەڕی سەرکەوتنێکی سیاسی سۆشیالیستی، بەبێ گۆڕانی چەپی کۆمۆنیستی و کرێکاری بە پڕۆژەیەک بۆسەرکەوتنێکی سیاسی چەپ لە جەنگی گرتنی دەسەڵات و بە دەستەوەگرتنی کۆمەڵگە، هیچ ڕزگارییەک لە ئاسۆدا نییە و خەیاڵە… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم حسێن کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت لە عێراق…

0

ئیبراهیم حسێن: بەبێ لە ئاسۆدا بوونی ئیمکان و باوەڕی سەرکەوتنێکی سیاسی سۆشیالیستی، بەبێ گۆڕانی چەپی کۆمۆنیستی و کرێکاری بە پڕۆژەیەک بۆسەرکەوتنێکی سیاسی چەپ لە جەنگی گرتنی دەسەڵات و بە دەستەوەگرتنی کۆمەڵگە، هیچ ڕزگارییەک لە ئاسۆدا نییە و خەیاڵە…

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم حسێن کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت لە عێراق…

بۆپێشەوە: جموجۆڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەردەوامە… تا چەندە لاتان وایە ئەم حكومەتە دەتوانێت سەربەخۆ بێت و دوور لەدەستێورەردانی دەرەكی پێكبێت؟

ئیبراهیم حسێن: حکومەتی نوێی عێراق دەستەواژەیەکی سەرلێ تێکدەرە، ئەوە حکومەتی عێراق نییە، چونکە زۆرینەی هاوڵاتیانی عێراق، لەوسیناریۆگاڵتەجاڕیەی هەڵبژاردندا، نایان بەو هێزانە وت کە ئەمڕۆ یاری پێکهێنانی حکومەت دەکەن. تەواوی پڕۆسە سیاسی لەسەربنەمای دەستورێکی فیدڕاڵی تایفی و دینی وقەومی دامەزراوە و هەرخودی گەیشتنە دەسەڵاتی ئەو هێزانە لەبنەڕەتەوە لەڕێگەی داگیرکاری و وێرانکاری و کوشتارێکی گەورە لە مێژووی سەردەمدا سەری گرتوە و بەشێکی گوێچکەی لە دەستی ئەمریکاو ڕۆژئاوا و بەشێکەی تری عێراقی گۆڕیوە بە پشتی جەبهەی کۆماری خوێن و سێدارەی ئیسلامی. له هەلومەجێکی جیهانی و ناوچەیی بەوجۆرە و لەچوارچێوەی پڕوسەیەکی سیاسی کۆنەپەرستانەی فیدڕاڵی قەومی و دینی، ئەوانە ناتوانن دەست بخەنە ئاوەوە بەبێ ڕاوێژ وبڕیار و ڕاسپاردەی ئەو وڵاتانەی که عێراقیان گۆڕیوە بە قەڵەمڕەوی ئەجێندا ناوچەیی و جیهانیەکانیان، بەڵام ئەم هێزانە و حاکمیەتی ئێستا ئەگەر تەنانەت سەربەخۆترین حکومەتی دنیاش بێت لە کۆنەپەرستیەکەی کەم ناکاتەوە، لە دژایەتیەکەی بۆ ئازادی و خوشبەختی و ژیانێکی لایقی مرۆڤ کەم ناکاتەوە. بەو پێیە ڕەخنە لە سەربەخۆبوون و نەبوونی نییە، بەڵکو ڕەخنە لە جەوهەری چینایەتیەکەیەتی، لە کۆنەپەرست بوونی و لەوەیە کە دەسەڵاتی کام چینی کۆمەڵایەتی و کام بەرژەوەندی چینایەتی نوێنەرایەتی دەکات. دەسەڵاتی چینایەتی کەمینەیەکی سەرمایەدار و بۆرژوا، سەربەخۆ بێ یان وابەستە، هیچ لەماهیەتە چینایەتیەکەی ناگۆڕێ. بێگومان بەهەر شێوەیەک و بەهەر ئاستێک لە سازش لەگەڵ یەکتر ئەوان کابینەکەی خۆیان ڕێکدەخەن.

 بۆپێشەوە: ئایا لەهەلومەرجی ئێستای عێراقدا، پێكهێنانی حكومەتی زوربە لە جێگای حكومەتی تەوافوقی كێشە دروست ناكات؟

ئیبراهیم حسێن:  پێویستە ئەوە بە فەڕز بگرین کە دەستوری فیدڕاڵیزمی قەومی و دینی خۆی چوارچێوە و بنەمای حاکمیەتی ئیستایە و ئەو دەستورەش چوارچێوەی ڕێکەوتن و سازان و پێکدادانەکانی ئەو هێزانەیە لەسەر قودرەت و بەشیان لە دەسەڵات وسەرمایە وداهاتەکانی وڵات و لە پەیوەند بە پەیوەندی‌ ئەو هێزانە بە کۆماری ئیسلامی و دەوری ئەمریکا. هیچ کامیان نە دەیانەوێ و نەدەتوانن کە ئەو چوارچێوەیە و ڕێساکانی یاریەکە ببەزێنن کە مانەوە و بوون و دەسەڵاتیانی لەسەر‌بەندە، بە تایبەتی لە هەلومەرجێکدا کە ئەو ئێلیتە دەسەڵاتدارە لەسەر نوکی چەقۆ دەڕوا و فیدڕاڵیزمی قەومی و دینی و ئەو حاکمیەتە کەوتۆتە بەرامبەر جوڵانەوەیەکی گەورەی نەخێرو ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی. بەو پێیە توافقی و زۆرینە کێشە نییە، ‌خۆیان گەورەی دەکەن. کێشە لە جێگەیەکی ترە، کێشە لێرەدایە کە ئەم فیدڕالیزمە قەومیە کەشتێک نییە جگە لە ڕێکەوتنێکی ئاشکرای ملیاردێرەکانی نەوت و جەنگ و وێرانی، میلیاردێرەکانی کۆماری تاریکی و بێکارەبایی و هەژاری و بێکاری و نەداری، خەریکە توشی بەرکەوتنێکی بنەڕەتی دەبێ لەگەڵ کۆمەڵگەو مرۆڤایەتیەکی چەندین میلیۆنی کرێکار و زەحمەتکێش کە ژیانی دەوێ، حورمەت و ئازادی و خۆشبەختی دەوێ. ئەمە بەهەرحاڵە ڕەوەندێکی تازەیە و لە خۆیدا ئیمکان و ڕەگەزەکانی ڕادیکاڵ بوونەوە و قوڵبوونەوەی هەڵگرتوە و ئەمەش لە نای گەورەی ئەم دواییانە جارێکی تر خۆی نیشان دایەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی قوڵبوونەوەی قەیرانی حاکمیەت وداڕمانی دەستوری کۆنەپەرستانەی فیدڕاڵیزمی قەومی و ئیسلامی کە چواچێوەی ئەم حاکمیەتەیە. ئەوەی کە کۆمەڵگەیەیەکی چەند میلیۆنی هەربەو ئیمکانە سیاسی و هەر بەو ئەندازە لە ڕێکخراوبوونەی ئێستای، ئەو کۆنەپەرستیە دەخاتە ژێر پرسیار نیشانی دەدا کە ئەگەر بێت شوراو ڕێکخراوی جەماوەری ڕادیکاڵ و چەپێکی کۆمۆنیستی کرێکاری لە مەیدانی جەنگی دەسەڵاتی لەبەردەست بێ ئەو کۆنەپەرستیە بۆرژواییە ڕیشە کێش دەکا و توڕی هەڵدەدا.

بۆپێشەوە: جێگەو ڕێگەی حزبە دەسەڵات بەدەستەكانی كوردستان بەتایبەت (پارتی و یەكێتی) لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا چۆن دەبینن؟

ئیبراهیم حسێن: لە وەڵامی پرسیاری پێشودا باسی ئەوەمان کرد کە کورستانی ژێردەسەڵاتی بۆرژوازی کوردایەتی و ئەو دەسەڵاتە دیفاکتۆ بۆرژواییە میلیشیاییە کە کراوە بە کوێخای ئەو کۆمەڵگەیە، بەشێکە لە فیدڕالێزمێکی قەومی و ئیسلامی داوەشاوی ئەمڕۆی عێراق و لەوکاسەوخوانەی کە ڕاخراوە تا ئەوجێگەی دەتوانن بەردەوام دەبن لە شەڕو سازانی پچڕینی بەشی زۆرترو کەمتر لە دەسەڵات و لەداهات و ئیمکاناتی وڵات، لە بردنی بەش و پشکی زۆرتر لە خێرو بێری بازاڕی کاری هەرزانی ئەمڕۆی عێراق. یەکێتی و پارتی و قەوارەی بۆرژوایی میشیایی کوردستانی ئەمڕۆ، لەتێکی ئەو کێکی دەسەڵات و سەروەت و سامانی کۆمەڵایەتیە و بۆخۆی بەشێکە لە و پڕۆسە و قەوارە سیاسیە بۆرژواییە فیدڕالیە قەومی و مەزهەبیەی کە تیایدا ئازادی و خۆشـەبەختی ژیان و نان و کار و موقەدەراتی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش، ژنان و لاوانی ئەم مرۆڤایەتیە کرێکار و زەحمتکێشەی تێدا بەبارمتە گیراوە. بەو پێیە لە بنەڕەتیترین ئاستدا و بە مانا سیاسییە فراوانەکەی ئەمە پێگەی قەوارەی دەسەڵات و دەوڵەتی بۆرژوایی هەرێم و یەکێتی و پارتی و خێزانی بۆررژوازی کوردە. باقیەکەی تری شەڕی پچڕینی بەشی زۆرتر و کەمتری سیاسی و ئابوریە. دوێنێ یەکێتی سەرۆک کۆمار و بەیانی پارتی. ئەمڕۆ ئەویان فڵان پۆست و وەزارەت و بەیانی ئەویان فڵان پۆست و وەزارەت. یەک خێزانی گەورە و سفرەیەکی پان وبەرینی سەروەت و سامان و ئیمکانات و لەدەرەوەی ئەم دیمەنەش کۆمەڵگەیەک، چینی کرێکارێکی چەندین میلیۆنی و جەماوەری بێبەش هەیە کە دەبێ بجەنگن لە پێناو نان وکار و ژیان و کەڕامەتی خۆیان.

بۆپێشەوە: دزی و تاڵانی و سەركوت و زەوتكردنی سەرەتاییترین مافە ئازادییەكان، تایبەتمەندی حزبە دەسەڵات بەدەستەكانە لە سەرتاسەری عێراق و كوردستاندا، خەڵكی عێراق و كوردستان چۆن دەتوانن لەدەست ئەم دەسەڵاتە، رزگاریان بێت؟

ئیبراهیم حسێن: ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوە و نەویستنی ئەم دەسەڵات و شێوە ژیانە کە ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارە سەپاندویەتی ئەمڕۆ… کۆمەڵایەتیترین و واقعیتیرین دیاردەی سیاسی کۆمەڵگەی عێراق و کوردستانە و خودی هەڵبژاردنێک کە بڕیاربوو ئەم حکومەتە پێشتر پێکهاتوەی تێوەپێچن، نیشانیدا کەئەم خواست و ئارەزوە چەند گەورە و فراوانە، بەڵام ھەر ناڕازایەتیەک هەرچەند ڕادیکاڵ و بەرهەقیش بێت خودبەخود بڕیار نییە ڕزگاری لێ بکەوێتەوە. ڕزگاری پڕۆسە و هەڵبژادن وئیرادەیەکی سیاسیە و پەیوندی بە ئامادەبوون‌ و نەبوونی ڕیزی سەربەخۆی چینایەتی  کرێکاری و کۆمۆنیستیەوە هەیە لە مەیدانە سەرەکیەکە، لە مەیدانی جەنگی دەسەڵات و بەدەستەوەگرتنی کۆمەڵگە لەلایەک لەلایەکی ترەوە پەیوەندی بەوە هەیە کرێکاران و جەماوەری بێبەش لە ئاستێکی دیاریکراودا تاچەند ئامادەن کە لە پای ئاڵۆگۆڕێکی شۆڕشگێڕانە، بچنە پشتی چەپی کۆمۆنیستی و کرێکاری بۆ سەرکەوتنێکی سیاسی جیددی سۆسیالیستی. بەبێ لە ئاسۆدا بوونی ئیمکان و باوەڕی سەرکەوتنێکی سیاسی سۆسیالیستی بەبێ گۆڕانی چەپی کۆمۆنیستی و کرێکاری بە پڕۆژەیەک بۆسەرکەوتنێکی سیاسی چەپ لە جەنگی گرتنی دەسەڵات و بە دەستەوەگرتنی کۆمەڵگە، هیچ ڕزگاریەک لە ئاسۆدا نییە و خەیاڵە. ئەمە ئەو گرێیەیە کە وا دەکا لەلایەک مرۆڤایەتی کرێکار و بێبەش سەرباری هەموو تەقەلا و موقاومەتێکی خۆی ناکام و بێدەرەتان بمێنێتەوە لەبەدیهێنانی هەر ئاڵۆگۆڕێک بە قازانجی ئازادی و خۆشبەختی خۆی لەلایەکی تر وادەکا ڕادیکاڵیزمی کۆمۆنیستی و کرێکاری ناتوانێ توانا و ئیمکاناتی ئەو مرۆڤایەتیە کرێکار و ئازادیخوازە، بهێنێتە پشت سەری خۆی.

  بۆپێشەوە: درەنگ یان زوو خەڵكی عێراق و كوردستان دەست دەبەن بۆ راپەرین و شۆرش، سەركەوتنی راپەرین و شۆرش، لە گرەوی چیدایە؟

ئیبراهیم حسێن: مەسەلەی ڕاپەین و بە تایبەت شۆڕش باسێکی ترە و لەوەی کە کەی و لە چ هەلومەرجێکدا کە کرێکاران و جەماوەری بێبەش دەست دەبەن بۆ ڕاپەڕین و لەکام هەلومەرجدا هەلومەرج دەگاتە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانە و شۆڕش دەگۆڕێ بە مومکینترین و ناچارترین بژاردە، ناتوانرێ لەپێشەوە بڕیاری لەسەر بدرێ. هەردووکی ئەم دوو ئاستەی دەرکەوتن و هاتنە مەیدانی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش بە ئامادەبوونێکی جیددیتری سیاسی و ڕێکخراوەیی و ئاستێکی دیاریکراوی باوەڕ بە شۆڕش و ئاڵوگۆی شۆڕشگێرانەوە، بەستراوەتەوە و بەوە بەستراوە کە ئەو هەلومەرجە لەڕێگەی شۆڕشەوە نەبێ ناگۆڕێ و ئەوەی کە شۆڕش نەک هەر وەک وەک بژاردەیەکی خوازراو، بەڵکو وک بژاردەیەکی مومکین تەنانەت ناچاری بکەوێتە دەستوری کۆمەڵگەو چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش. ئەوەی کە گومان هەڵناگرێ ئەوەیە کە جوڵانەوەیەکی گەورەی نەخێر و ڕەتکردنەوەی هەلومەرج و حاکمیەتی ئەمڕۆ سەری هەڵداوە و تەنیا جوڵانەوەیەک کە دەیەوێ و بەقازانجیەتی ئەم جوڵانەوەی نەخێرە تا ئەوپەڕی خۆی قوڵ بکاتەوە و بیگەیەنێتە ئەوپەڕی سەرەنجامی مەنتیقی خۆی، کۆمۆنیزم حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وچینی کرێکارە.

گۆڕانی ئەم بزوتنەوەیە لە بزوتنەوەیەک کە تەنیا داوا دەکا بۆ بزوتنەوەیەکی گەورەی ڕاستەوخۆی ئیرادەی جەماوەری، لەشار و گەڕەک و کۆڵان وسەراسەری وڵات دەستی ئەم جوڵانەوەیە دەکاتەوە، تواناگەورەکانی ئەم بەشەرییەتە کرێکارو زەحمەتکێشە دەکێشێتە ناو مەیدانی بڕیاردانێکی جیددیتر لەسەر چارەنوسی سیاسی و ئابوری خۆی. لە هەلومەرجێکی بەو جۆرەدا بوونی چەپێکی کرێکاری و کۆمۆنیستی و کە ڕەگی لەناوچینی کرێکار و ئەم مرۆڤایەتیەدا هەبێ و بە ئەندازەی پێویست عەشق و عەلاقەی بە گرتنەدەستی دەسەڵات و کۆمەڵگە هەبێ و ئامادەبێ و باوەڕی بەسەرکەوتنێکی سیاسی چەپگەرا وسۆسیالیستی هەبێ، هەلومەرجەکە ڕووبەڕووی گۆڕانێکی مێژووساز دەکاتەوە.

بۆپێشەوە: ئەڵتەرناتیفی دەسەڵاتی ئێستا چ سیستەمێكە؟ بە واتایەكی تر دەبێ چ سیستەمێكی سیاسی جێگەی دەسەڵاتی ئێستا بگرێتەوە؟

ئیبراهیم حسێن: ئاڵتەرناتیفی ئێمە حکومەتی کرێکاری و سیستەمی شوراییە و لەهەرجێگایەک و لەهەر ئاستێکدا و لە هەرجوغرفیایەکدا سەربگرێ، ڕاستەوخۆ بەرنامە و کارنامەی سیاسی و ئابوری خۆی پیادە دەکا و ڕێگادەکاتەوە بۆ فراوانترین ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان و بڕیاردان لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەسپرێتە دەستی جەماوەری کرێکار و بێبەش و هاوڵاتیانی ڕێکخراو لە تۆڕی شورا ناوچەیی و سەراسەیەکان و لە پڕۆسەیەکی دیاریکراودا و بەپێی هاوسەنگی هێز ئابوری و کار لەسەر بنەمایەکی سۆسیالیستی ڕێکدەخاو یەک لەدوای یەک بوارەکانی ژیان، هۆکارەکانی بەرهەمهێان و کار و سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە دەستی سەرمایە دەردەهێنێ و سۆسیالیستیان دەکا.

شەرتی ئەم ئاڵوگۆڕە بەڕاددەی یەکەم، سەرکەوتنێکی سیاسی چەپ و سۆسیالیستی و توانای ڕاوەستان و ڕاوەستانیەتی.

بۆپێشەوە: تەبایی و ناتەبایی نێوان پارتی و یەکێتی چ رۆڵێک لە پێگەی ناسیونالیزمی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەگێڕێت؟

ئیبراهیم حسێن: ماف و سەڵاحیەتەکانی خێزانی بۆرژوازی کوردایەتی لەسیستەمی فیدڕاڵیزمی قەومی و ئیسلامی عێراق دیاریکراوە کە بریتیە لە دەسەڵات و قەوارەیەکی میلشیایی دیفاکتۆ کە مافی پاسەوانی چاڵەکانی نەوت و کۆنتڕۆڵی خەڵکی ئەوناوچانەی پێ ڕەوا بینراوە. ئەمە مەسەلەی سەرەکی ئەوانە. بێگومان هەرچی ئەم قەوارەیە وماف و ئیخیاراتی خێزانی بورژوازی لەکۆنتڕۆڵی وقاچاغی نەوت و سەرچاوەکانی داهات دەچێتە ژێرپرسیار بە تایبەت بە دوای لەبارچوونی هەوڵەکانی بارزانی و ناکام مانەوەی لە پڕۆژەکەیدا، مەیل بە ئەنتگرەبوونێکی زیاتر لەسیاسەت و دەسەڵاتی فیدڕاڵیزمی قەومی زیاتر دەبێ و بەشوێن ئەویشدا گیڕەگیڕو شەڕە دەنوکیان لەسەرپۆستەکان لەناوەند توندتر دەبێتەوە لەچاو جاران. شەڕی پارتی لەسەر سەرکۆماری کە پێشتر گاڵتەی پێدەکرد، بەڵگەی ئەم ڕاستیەیە.

فاکتەرێکی تر ئەوەیە کە ئەم قەوارەیە لە وەڵامدانەوە بە پێداویستی و چاوەڕوانی یە هەرە سادەکانی کۆمەڵگەیەکی پێنج میلیۆنی پەکی کەوتوە و چاوەڕوانی و خواست بۆ تێپەڕاندنی ئەم بەدبەختیە و ئەم قەوارەیە خەریکە دەگۆڕێ بە مەرجی هەر ئاڵۆگۆڕێک. ئەمە ترسێکی واقعییە و وادەکا بۆرژوازی کوردایەتی هەرچی زۆرتر بخزێتە ژێر باڵی فیدڕاڵیزمی قەومی داوەشاوی عێراق.

Leave A Reply

Your email address will not be published.