لەڕووخسارێکی گورگ ئاسا.. بۆ وەحشێکی لەسیما ونبوو شرۆڤەی: جەمال نوری
لەڕووخسارێکی گورگ ئاسا.. بۆ وەحشێکی لەسیما ونبوو
شرۆڤەی: جەمال نوری
سیما كرده‌یه‌كی په‌تییه ڕێگه نادات هه‌م شوناسی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. سیما به‌ره‌نگارییه له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می ڕه‌مزییدا. ده‌ركه‌وتنی سیما، به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وتنی زمانه. سیما شتێكه ناتوانرێت له‌چێوه‌ی پێگه‌یه‌كدا جێ بكرێته‌وه، به كورتی، له‌و شوێنه‌دا كه سیما هه‌یه، هه‌قیقه‌ت، مانا، ئه‌زموون ڕوو ده‌دات و، له‌و شوێنه‌شدا كه ڕوخسار هه‌یه، ڕواڵه‌ت، نمایش و به‌ركه‌وتنی ڕووكه‌ش، دەبینێرێ.
عومەر سەید وەک نوسەرێکی بەئەزمون لەڕێگای شارەزایی لەزمان و وێنە شیعری و فەنتازیاو خەیاڵی ئەدەبیەوە ،، توانیویەتی لەشاکارە هونەریەکانیدا چیرۆکی پشت تابلۆکانی هەست پێبکرێت، بەتایبەت بەبەکارهێنانی زمانی ڕەنگ و وێناکردنی کاراکتەری ناو تابلۆکەی شێوەیەک لەئێستاتیکای جوانی لە ڕەنگ و وێناکرندا ببینێرێ. بەبێ ئەوەی بە موتەلەقی خۆی توشی جۆرە مەلەلێک بکات
عومەر سەید وەک هونەرمەندێکی خاوەن سەلیقەی هونەری دەیەوێ لەڕێگای وێناندنی تابلۆکەیەوە ئاماژە بە دۆخە دەروونییە شێواوەکەی ناخی مرۆڤ بکات کە هەمیشە لەناخی مرۆڤدا وەحشێک نوستوە، ئەو لەگەڵ ئەو ڕێبازەدا نییە کە پێیان وایە نابێ وەحشەکەی ناخی مرۆڤ بەخەبەر بهێنرێ، بەڵکو عومەر سەید بڕوای وایە وەحشی ناخی مرۆڤ لەناخی مرۆڤدا جێگیر نەبووە، تاوەکو نەهێڵڕێت بەخەبەر بێ، بەڵکو ئەو بڕوای وایە ئەو مرۆڤانەی وەحشی لەناخیاندا نووستوە لەڕووخساریاندا بەڕوونی دەبینرێ، واتە لەڕووخساریاندا هەست بەبوونی ئەو وەحشە دەکرێ، کە لەڕێگای سیمایانەوە بەپەنهانی هێڵراوەتەوە تاوەکو بەسانایی هەستی پێ نەکرێ ئەو هانا دەباتە بەر سیما، بۆ تەوزیفکردنی وێنەی تابلۆکەی بەواتایەکی تر هونەرمەند کاتێک هانا بۆ سیما دەبات دەزانێ لەماناو دەلالەتی واتادا “سیما “خۆی: دانه‌پۆشراویی و ئاشكرایی ڕوخساره به ته‌واوی ڕووتییه‌كه‌یه‌وه کە دەتوانم بڵێم ڕۆڵی وتە دەبینێ بۆ نوسەر، بۆهونەرمەندیش ڕۆڵی ڕەنگ و هێڵکاری و شێوە.
“سیما، “به پێچه‌وانه‌ی ڕوخساره‌وه، نابینرێت، به‌ڵكه له توخمی ده‌ركه‌وتن و دۆزینه‌وه‌یه؛ سه‌ر به جیهانی هه‌سته‌كی نییه، و ئاماژه‌یه به ڕووداوێك كه له «ئه‌ویتر»ـه‌وه دێت. سیما، ده‌ربڕینه؛ سه‌رچاوه‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌ی ماناكان سیما هه‌قیقه‌ت ئاشكرا ده‌كات، درووست به پێچه‌وانه‌ی ڕوخساره‌وه كه ده‌یشارێته‌وه.