چەند کورتە شیعریکی/ خالیدبایەزیدی(دلیر)

0

چەند کورتە شیعریکی/ خالیدبایەزیدی(دلیر)

چەقۆیەک

ماتەمی گرت

وەک هەوری بەهاران گریا

کاتێک کە بیستی:

ژنێک…

بە دەستی پیاوێک

سووڕی خوینی

تێکەڵاوی

گوڵی هەڵاڵە و گەزیزە بوو

……………………………………….

مناڵێک

قەفەسێکی

کێشاوە

و ئاسمانێکی شین

وە باوکی زیندانیشی

کە بە باڵەفڕکە

بەرەو ئاسمان هەڵدەفڕی

……………………………………..

بۆ فڕین

مەرج نییە

باڵ وپەڕت هەبێت

من بینیومە:

شاعیرانێک

هەڵفڕینیان

تەنانەت لە کوترەکانیش

پێشکەوتووترن

…………………………………………..

ئێستاش ئاشقی

ئەو پێلاوانەم

کە باوکی کرێکارم

بۆی دەستاندم و

من دڵم نەدەهات

هەرگیز!

لە پێیان کەم

شەو تاکوو بەیان

لەژێر سەرینەکەم

دەم خەواندن

Leave A Reply

Your email address will not be published.