رایتس ۆوچ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژە بەگۆشەیەک لەسەرکوتگەری دەسەڵاتی سیاسی عێراق و کوردستان دەکات…
رایتس ۆوچ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژە بەگۆشەیەک لەسەرکوتگەری دەسەڵاتی سیاسی عێراق و کوردستان دەکات…
رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ، کە رێکخراوەیەکی جیهانییە، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، لەناو هیرشێکی سیستماتیکی دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق و کوردستاندا بۆسەر ئازادی و ئازادییەکان و مافە سەرەتاییەکانی ئینسان، تەنها ئاماژە بە گۆشەیەکی کەم لەسەرکوتگەری دەسەڵاتی بەغدا و هەرێم دەکات. راپۆرتەکە جارێکی تر تیشک دەخاتە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و کوردستاندا، بەدیاریکراویش ئاماژە بە مامەڵەی دەسەلاتی سیاسی بەغدا لەبەرامبەر بە خۆپیشاندەران و نارازیان و لە کوردستانیش بەرامبەر بە کاری رۆژنامەگەری و سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان، دەکات. ئەم مامەڵەیەی دەسەلات لە عێراق و کوردستاندا بە هەوڵی دەسەڵات لەقەڵەم دەدات لە راستای بێدەنگکردن و کپکردنەوەی دەنگی نارەزایەتی و رۆژنامە نووسان.
لەبەشیکی تری راپۆرتەکەدا حکومەتی عێراق تۆمەتبار دەکات، بە خۆدزینەوە لە بەدواداچوون لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنانەی کە بە توندوتیژی روبەڕووی خۆپیشاندەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و رۆژنامەنووسان و نەیارانی دەسەڵات، بوونەوە. راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر چەندین کردەوەی سەرکوتگەرانە، لەوانە… رفاندن، بێسەروشوێن کردن، رەشبگیری، تیرۆر و نەبوونی یاسا…تاد.
هەروەها بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هیومان رایتس ۆوچ باس لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی كردوەو نیگەرانە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و دواخستنی کە تا كۆتایی ساڵی رابردو ئاشكرانەكراون و لەوانەشی دەستگیركراون تەنها یەک پۆلیس بووە، کە دادگایی کراوە.
هەروەك لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا ئاماژە بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كراوە كە رێژەی دەنگدان تێیدا لەسەدا 36 بوەو وتویەتی، بەشیک لە سەرکردە گەنجەکان بەهۆی ترسەوە نەیانتوانیوە خۆیان کاندید بکەن لەو هەڵبژاردنەدا. دیارە هیومان رایچ ۆچ درۆیەکی گەورەی کردووە کە دەڵی ٣٦% لەسەدا بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، ئینسانە واقعیەکان، گەواهی دەری ئەوەن کە ریژەی بەشداری کردن لە ٢٠% تینەپەڕیووە…
هیومان رایتس ۆوچ لە بەشێكی دیكەی راپۆرتە جیهانییەكەی خۆی بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستاندا ئاماژەی بەوەکردووە كە “لە ساڵی 2021، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کەیسی لەدژی ڕۆژنامەنوسان جوڵاندوە بەهۆی نوسینەکانیانەوەو لە مانگی شوباتیشدا، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەنوس و دوو چالاکواندا سەپاندووە، لەوبارەیەوە رەخنە دەگرێت کە پیشیلکاری یاسایی هەبووە دۆسیەکە بە سیاسی کراوە و لە ئاستی باڵادا دەستیوەردان کراوە. وە ڕیگە نەدراوە بە پارێزەری دەستگیرکراوەکان بەرگری ئازادانە لە گیراوەکان بکەن.
هیومان راتیش ۆوچ وەکو سەرجەم رێکخراوە نیودەوڵەتییەکان، تا هاتووە پاشەکشەی لە پابەندبوونەکانی خۆی بە بەڵینەکانی کردووە، ئەوەی لە عیراق و کوردستان و زۆر شوێنی تری دنیا لەبەرامبەر بە ئازادی و ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ دەکرێت، زۆر زۆر لەوە زیاتر و فراوانترو ترسناکترە، کە ئەو رێکخراوە دەیخاتە روو، کە ئەوەش خۆی پیشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو رێکخراوەیە و هەر بەوهۆیەشەوە دەمێکە ئەو رێکخراوەش کەوتۆتە ژێر پرسیار لەلایەن بلۆکی ئازادیخوازی کۆمەڵگەو لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ.