دەسەڵاتی خاشاک، بەخاشاک هاوڵاتیان هەراسانتر دەکات!

0

دەسەڵاتی خاشاک، بەخاشاک هاوڵاتیان هەراسانتر دەکات!

دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی کورد بە وێنەی دەسەڵاتێكی خاشاک کە دەبێ فرێ بدرێتە سەرنوێلکی گەورەی مێژوو، لە داهێنانیکی نوێدا، بە پارەسەندن لە هاوڵاتیان بۆ فڕێدانی خاشاک، بە باج خستنە سەر دوکاندار و کاسبکاران، بە وەرگرتنی پارە بۆ دانانی تابلۆ، هێندەی تر هاوڵاتیانی توشی سەختی ژیان و گوزەران کردۆتەوە. دەسەڵاتێکە بەسەدان دەستی دز، خەریکی هەڵتەکاندنی گیرفانی چینی کریکار و جەماوەری بێبەشی کوردستانە، سەدان جۆر باج وەردەگرێت، بێ ئەوەی خزمەتگوازرییەک پێشکەش بکات. دەسەڵات خزمەتگوزارییەکان دەڕوخێنی، و لەبەین دەبات و باج دادەسەپێنێت. ڕیگاو بانەکان مەیدانی مەرگن و پارەی ڕێگاو بان وەردەگرێت، ئاو و کارەبا لە ئاستی نەبوونیدایەو لیستی پارەی ئاو و کارەبا و گرانییەکەی لە ئاو کارەبای ٢٤ سەعاتەی وڵاتانی ئەوروپا، زیاترە. خزمەتگوزاری خەستەخانەکان لە بەین دەبات و خەڵک ناچار دەکات رووبکەنە خەستەخانەی ئەهلی، کە لەتوانای جەماوەری بێبەشدا نییە. خەڵک لەسەر دەریای نەوتە و کەچی کڕینی بەرمیلێک نەوت مۆتەکەیەکە لەسەر شانی خەڵک، نرخی غاز و بەنزین رۆژ بەڕۆژ هەڵدەکشێت، هاوکات لەگەڵ ئەوانەدا دابەش نەکردنی موچە لەکاتی خۆیدا، لێ بڕینی موچە، هێرشێکی بەردەوامە بۆسەر موچەخۆران و هاولاتیان… جیا لەوانەش زوربەی هەرەزۆری شمەک و پێداویستی رۆژانەی خەڵک نرخی لە بازار بەرزدەبێتەوە. ئەمانە لەپاڵ بیکاری و نەبوونی هەلی کاردا، جەماوەری بێبەشی کوردستان هەراسان کردووە. ئەم هێرشە بەردەوامانە بۆسەر چینی کرێکار و جەماوەری بێبەشی کوردستان، پێویستی بە وەڵامێکی بەکردەوەی ددان شکێن هەیە، کە دەبێت دەسەڵات تەکان بدات و دەستی کورت بکاتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.