‘خەون وڕاستی” لاپەڕەیەک لە ”چی دەبێ بکرێ؟” ی لینین (ساڵی ١٩٠١) وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە سالارحمەسەعید

0

‘خەون وڕاستی” لاپەڕەیەک لە ”چی دەبێ بکرێ؟” ی لینین (ساڵی ١٩٠١)

وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە سالارحمەسەعید

 ”دەبێت خەون ببینین!” ئەم وشانەم نووسی و نیگەران بووم. خۆم وابینی کە لە ”کۆنگرەی یەکبوون”دام و سەرنووسەران وهاوکارانی ”رابۆچیە دێلۆ” لەبەرامبەرم دانیشتوون، هاوڕێ ”مارتینۆڤ” لەجێێ خۆی هەڵدەستێ و ڕوو لەمن دەکات و بە توندی پێم دەڵێ: ”ڕێگەم پێ بدە کە لێت بپرسم، ئایا ئەنجومەنێکی سەربەخۆی نووسەران مافی خەون بینینی هەیە پێش گەڕانەوە بۆ ڕاوبۆچوونی کۆمیتەکانی حزب؟”. بەدوایدا هاوڕێ ”کریچیڤسکی” کە لەڕووی فەلسەفیەوە هاوڕێ ”مارتینۆڤ”ی قووڵتر دەکردەوە (قووڵبوونەوەی فیکری) و زۆر لەوەوپێشتریش هاوڕێ ”پلیخانۆف”ی قووڵترکردبووەوە، توندتر بەردەوام دەبێت و دەڵێ: ”من زیاتر پێدادەگرم و ئەپرسم: ئایا مارکسیستێک هیچ مافی ئەوەی هەیە کە خەون ببینێت، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەپێی مارکس، مرۆڤ هەر ئەو ئەرکانە بۆخۆی دیاریدەکات کە دەتوانێ چارەسەریان بکات و تەکتیک پرۆسەی گەشەکردنی ئەرک و وەزیفەکانی حزبە کە پێکەوە لەگەڵ حزب دا نەشونما دەکەن؟ بیرکردنەوەیەکی زۆری ئەم پرسیارە توندانە تەزویەکی سارد بە بڕبڕەی پشتمدا دێنێتەخوار کە وام لێدەکات ئارەزووی هیچ نەکەم مەگەر شوێنێک خۆی تیا حەشاردەم. هەوڵەدەم لە پشت ”پیسارێڤ”ەوە خۆم حەشاربدەم. سەبارەت بە درزی نێوان خەون و ڕاستی ”پیسارێڤ”* نووسیویەتی کە : ”درز وکەلێن هەیە”. خەونەکانم دەگونجێ پێش ڕەوتی سروشتی ڕووداوەکان بکەوێ یاخود دەگونجێ بەئاراستەیەکی لاڕێدا بڕوات کە هەرگیز هیچ ڕەوتی سروشتی ڕووداوەکانی تیا ڕوونەدات. لە حاڵەتی یەکەمدا خەونەکانم هیچ زیانێکیان نابێت وتەنانەت دەگونجێ یارمەتی وزەو توانای هێزی کرێکار بێت و زیادی بکات. هیچ شتێک لەوخەونانەدا نییە کە ببێتە هۆی شێواندن و پەکخستنی هێزی کرێکاران. بەپێچەوانەوە ئەگەر مرۆڤ بەتەواوی لە توانای خەون بینین بەم شێوەیە بێبەش بوایە و ئەگەر ناوبەناونەیتوایایە بەرەو پێش بڕوات و پێشی خۆی ببینێ و لەڕووی عەقڵیەوە بەرووبوومی هەبێت لەیەک وێنەی کامڵ و تەواودا. بەرهەمێک کە دەستەکانی تازە خەریکە شکل و شیوە وەردەگرێ، کەواتە ناتوانم وێنای ئەوەبکەم کە چ بزوینەریک بتوانێ مرۆڤ هانبدات تاکو کارێکی چڕ وپڕ وتاقەت پڕوکێن لە بواری هونەر و زانست و هەولی پراتیکیدا ئەنجامبدات. درز وکەلینی نێوان خەون و ڕاستی هیچ زیانێکی نییە مەگەر ئەو کەسەی خەون دەبینێ بە جدی باوەر بە خەونەکەی بهێنێ. ئەگەر بە گرنگیەوە بڕوانێتە ژیان وە تێبینیەکانی خۆی بەراورد بەو قەڵایەی کەلە هەوادایە بکات وە ئەگەر بەگشتی قسەبکەین ئەو بە ویژدانەوە کار بکات بۆ بەدەستهێنانی خەیال و فانتازیەکانی، ئەگەر پەیوەندی هەبێ لەنێوان خەون و ژیاندا ئەوکاتە هەموو شتێ لەجێ خۆیدادەبێ’. ئەگەر بەگشتی بە ویژدانەوە کاربکات بۆ بەدەستهێنانی خەیاڵەکانی. ئەگەر هەندێ پەیوەندی هەبێت لەنێوان خەون و ڕاستیدا ئەوکاتە هەموو شتێ باش دەبێ. بەداخەوە، ئەم جۆرە خەونانە زۆر کەمن لە بزوتنەوەکەماندا.

. —— *پێسارێڤ: نووسەرێکی شۆڕشگێڕی ڕادیکاڵ بووە (١٨٤٠-١٨٦٨). سەرچاوە: لە هەڵبژاردەکانی لینین بەرگی ٢٥ لاپەرە ٤٩٢. وەرگێڕانی سالارحمەسەعید ٢ی دیسامبری٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.