چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

0

چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

دەلاقەیەک

توورە بوو

چونکە دەیویست

لە دیواری زیندانێکدا

جێگیری کەن

………………………………..

کرێکاران

هەموو ئێش و ئازارەکانیان

لەبەرە

بە ئازارەوە دەژین

بە ئازارە وە دەمرن

……………………………….

وەرن با شەقامەکان

فێری ڕاپەڕین بکەین

بێدەنگی

لەسە ر لێوەکان بشکێنین

تۆوی خوشەویستی بچێنین

مافەکانمان

لە سەرمایەدار بستینین

………………………………..

کرێکارانی شارەوانی

شەقامە ماندووکانی

لەخەم و پەژارە

گەسک دەدا

…………………………..

ژنێک…

هەموو ئاواتە نەپشکوتوەکانی

تەنیا و تەنیا…

بە پارووە نانێک

هەراج دەکرد

کۆترێکی خەمبار

لەسەر شانەکانی نیشت و

ئاسمان …

ئاسمان هەڵفڕی

باران بە ڕێژنە دەباری

……………………………….

کرێکارێک!

لەگەڵ

ئێش و ئازارەکانی

سەمای دەکرد

تاکو و مردن

لەبیر ژیان بباتەوە

……………………………

زستان !

ئەگەر بۆ

ماڵە بچکوولەکەی

من هاتی

هەتاوم بۆ بهێنە

Leave A Reply

Your email address will not be published.