یوسف عوسمان: بایکۆتی گشتی خەڵک بەو ڕێژەیە بەشێکە لە خەبات دەرهەق بەدەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب دەیکات، پەیامێکی ڕوونی ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتیانە بەگشتی… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز (یوسف عوسمان) چاودێری سیاسی سەبارەت بە عێراق و كوردستان دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق…

0

یوسف عوسمان: بایکۆتی گشتی خەڵک بەو ڕێژەیە بەشێکە لە خەبات دەرهەق بەدەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب دەیکات، پەیامێکی ڕوونی ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتیانە بەگشتی…

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز (یوسف عوسمان) چاودێری سیاسی سەبارەت بە عێراق و كوردستان دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق…

بۆپێشەوە: شكستی هەڵبژاردنەكان لەرێگای بەشداری نەكردنی زوربەی زۆری خەڵكەوە، هەڵگری چ پەیامێكە؟

یوسف عوسمان: لەکۆی عێراق ئەگەر سەرنج بدەین لەشەشەمین گەڕی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ی کۆتاییهاتنی حوکمی بەعس. جار لەدوای جا بەشداری خەڵک کەمتر دەبێتەوە. بەگشتی بەفەرمی دیاری کرا بەلە ٢٥٪ . ئەگەرچی لەهەندێک ناوچەی عێراق وەک شاری بەسراو و ناسریە بۆ لەسەدا سیانزە١٣٪ و بگرە بۆ٨٪  سەدا هەشتی بەشداری خەڵکیش نزم بوویتەوە. بەتایبەت خەڵکی چینی هەرە دواوە و توێژی ناوەڕاست زیاتر ئەو ڕۆژە هەر لەماڵ نەچوویتە دەرەوە. بەهەمان شێوە کوردستانیش.  پەیامەکە ڕوونە هێشتا خەڵک دەیەوێ لەڕێگای بەشداری نەکردن دەنگی ناڕەزایی بگەیەنێتە دەسەڵات. کەبووینە هۆکاری ڕاستەقینەی ماڵوێرانی گەلانی عێراق بەگشتی.

بۆپێشەوە: تا چەندە لاتان وایە داخوازییە سیاسی و حقوقیەكانی خەڵكی كوردستان، لەڕێگای بەشداری لە حكومەت و پەرلەمانی عێراقدا، بەدی دێت؟

یوسف عوسمان: هەر دەبێ یەکلاییکردنەوەی ململانێیە سیاسیەکان لەڕێی هەڵبژاردن بێ. چونکە خەڵک  لەئێستادا هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەم نییە پەنای بۆ ببات، لەبەر مەترسی تێکچوونی یەکجارەکی ئەو دۆخە تاڕادەیەک سەقامگیرەی ئێرە (کوردستان) لەناو چوارگۆشەی دۆزەخی عێراق و ناوچەکە. بەڵام پێموایە بایکۆتی گشتی خەڵک بەو ڕێژەیە هەر بەشێکە لە خەبات دەرهەق بەدەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب دەیکات، پەیامێکی ڕوونی ڕەت کردنەوەی دەسەڵاتیانە کەبەگشتی زەحمەتە لێرە ئەگەر ١٣٪ سەدا سیانزەی تێپەڕاندبێ. ئەویش لەو تەزویرە بەئاشکرایەی بردنەوەی ئامێری دروستکردنی کارتی هەڵبژاردن و نەبوونی ئازادی تەواوی هاوڵاتی لەدەنگدان، و وەک بەدیار کەوت هەتا ڕۆژی ئەوڕۆش نەیانتووانیوە چەند کورسیەک لەگەڵ یەک یەکلاییبکەنەوە. وەک بەدیاریش کەوت لەهەولێر بارتەقی هەموو عێراق تەزویر کرایە . ئەمانەش لەقاڵبی تۆڵەکردنەوەی دوو حیزبی سەرەکی پارتی و یەکێتی ڕەنگی داوەتەوە لەسەر هەڵبژاردن و دیاریکردنی هەتا سەرۆک کۆماری عێراقیش لەنێوان خۆیان. کەهاوڵاتی سادەی سەرجادە هیچ ڕۆڵێکی تیا نییە، و زیاتر خۆی لەسەفەقاتی پارەی پێشوەختە دەبینێتەوە لەنێوان خۆیان.

بۆپێشەوە: خەڵكی عێراق و كوردستان بە رەتكردنەوەی بەشداری لەهەڵبژاردندا، “نا” یەكی گەورەیان بە حزب و لایەنە سیاسیەكانیدا، ئەركی داهاتووی خەڵكی عێراق و كوردستان لەبەرامبەر ئەو هێزانەدا چییە؟

یوسف عوسمان: دیارە ئەرکی عێراقیەکان بەگشتی ئاسان نییە لەئاییندە بەشێوەیەک چاکسازی پڕۆسەی سیاسی گەیشتۆتە ئاستێکی بنەبەستی تەواو. کەخەڵک وەک لای خۆمان بەدیار کەوت بەدەستە جەمعی ماڵ و حاڵی خۆی هەڕاج دەکاو بەمنداڵەوە سەری خۆیان هەڵدەگرن و ڕوو لەڕێی هات و نەهاتی ئەو زستانەی جەنگەڵە ساردە بەستووەکانی باکووری ئەوروپا دەکات لەبیلاڕوسیاو لیتوانیاو پۆڵەندە. ئەوانە هەر خەڵکی سادە نین بەشی هەرە زۆریان گەنج و خوێندەواریشن. بەئاگان لەوەی ئەو هێزانە هیچ باکیان بەهاوڵاتی نییەو هەموو ماشەی داگیرکەرانن لە تاڵانکردنی داهاتی سەرخان و ژێرخانی ئەو وڵاتە زەنگینە. وەڵامی تر لەهەموو دونیا ئەگەر توێژی جیفڵقاوەی خواری خوارەوە بێ ئاگاو ناهۆشیار و نەخوێندەوار بێت و نەتوانی خۆی ڕێکبخاو تواناکانی ئاڕاستە نەکات. ئەگەر ناڕەزاییشی هەبێت ئەوا ڕۆڵێکی نێگەتیڤانە دەبێت لەگازاندە زیاتر نابێت. لەهەموو گۆڕانکاریەکانی مێژووش هەروا بووە دەبێت ڕێکخستنێک هەبێت خەڵک ئاراستە بکات. دیارە لای خۆمان لەساڵی ٢٠٠٩ ەوە بەئاشکرا خەڵکی ناڕازی جادەی لەدەسەڵات گرتیە لەکەمی خزمەتگوزاری گەیشتووی تاک لەداهاتی بێشوماری وڵات لە نەوت و خاڵ گومرگیەکانی سنوورەکان.  بەڵام لەکۆتا ئەو بەناو ئۆپۆزسیۆنانەش دەبینین خۆیان بوونەوە دارشەقی بن باڵی بە پێوە وەستان و بەردەوامی ئەو دەسەڵاتە. کە ئەوەش بێ ئومێدیەکی تەواوی لای خەڵک دروست کردیە. زەحمەتە جارێ وا بەئاسانی ئەو تەمە بڕەوێتەوە.

بۆپێشەوە: هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ناوچە کوردنشینەکان، چ پەیامێکی پێیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق.

یوسف عوسمان: هێرشەکانی داعش زۆر هەڵدەگرێ قسەی لەسەر بکرێ و کاریگەریەکانی هەمەلایەنەیە مەسەلەی داگیرکردنی خاک و دەرپەڕاندنی خەڵک لەزێدی خۆیان و جێبەجێکردنی ئەجێندای دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کەڕاستەوخۆ پەیامەکان ڕوونی خۆیان چ دەسەڵاتێکیان دەوێ لەڕێگای کوشتن و خوێنڕێژی ئەو گروپە جێبەجێی دەکەن لە پێکهاتنی پێشوەختەی نێوان خۆیان. ئاشکرایە هاتنی حەلبەوسی و کازمیش لەدوای هێرشەکانی داعش بۆسەر کوردستان کەحکوومەتێکی گوێ لەمستی خۆیانیان دەوێ کەزیاتر لەئەنقەرەی پێتەختی تورکیا بەهەماهەنگی وڵاتانی کەنداو پێخۆش بوونی هەردوو حیزبی سەرەکی ئێرە بۆ زیاتر داگیرکردنی خاک و ئەو شوێنانەی نەوتی تیایە. لەژێر چاودێری جموجۆڵە گومانیاوەکانی هێزەکانی ئەمێریکا.

بۆپێشەوە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق چ کاریگەریەکی لەسەر پرۆسەی دروستکردنی حکومەتی داهاتوو دەبێت؟

یوسف عوسمان: وەک ئەوەی لەو دوو ڕۆژە باسدەکرێ لەکشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمێریکا لەکۆتایی ئەو مانگە. پێموایە تەواوی هاوکێشە سیاسیەکان ئاوەژۆدەکاتەوە بەرەو تۆنێلێکی تاریک و تەنگی دەبات، بەڵام خاڵێکی گرنگی وەرچەرخانیش دەبی لەبۆ گۆڕانکاری. دوور نییە ئاییندەی سیاسی باش نەبێت وەک خەڵک دەیبینێ و ترسی لێی هەیە، وەک گەڕانەوەی بەهێزی داعشە ئەوەش نەک دروستکردنی حکومەت، بەڵکو و تەواوی ژیانی سیاسی کۆمەڵایەتی ئابووری داهاتووی خەڵکی دەکەوێتە بەردەست، زەحمەتە بەئاراستەی بەنموونە وێنەی ئەفغانستاندا بڕوات.

 هەولێر ٢٠٢١/١٢/١١

Leave A Reply

Your email address will not be published.