تەرمی نەقیب محەمەد لە مەراسیمێکی شکۆداردا بە خاک سپێردرا!

0

تەرمی نەقیب محەمەد لە مەراسیمێکی شکۆداردا بە خاک سپێردرا!

٩ی ئەم مانگە لە مەراسیمێکی شکۆداردا و بە بەشداری خێزان و هاوڕێ و کەسوکار و ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرگریکار لە ژنان دژ بەتوندوتیژی، تەرمی نەقیب محەمە بە خاک سپێردرا.

نەقیب محەمەدی لاو… لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی بەڕێوەبەرایەتیەکی دژ بەتوندوتیژی بەرامبەر بەژنان، لە چوارچێوەی بەهانەوە چوون بۆ بە هانابردنی ژنێک، خۆی سێ هاوڕێی لەلایەن چەند پیاو سالارێکی دژە ژن و دژە ئینسانەوە، بەر لە دابەزینیان لە ئۆتۆمۆبیلەکەیان، درانە بەر دەستڕیژی گوللەو بەو هۆیەشەوە نەقیب محەمەد لەتیف، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و سێ لە هاوڕێکانیشی بریندار بوون.

نەقیب محمەد لەتیف لاوێکی ئازادیخواز و بەرگریکار لە ژنان و مافەکانیان بوو، ئەو برای هاوڕێی برای بوو کە ئەویش تیکۆشەرێکی نەسرەوتووی بەرگری لە ئینسان و ئازادی و مافەکانی ژنان بوو، کە ساڵی ٢٠٠٠ لە ناوجەرگەی شاری سلێمانیدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری یەکیتی و بە بریاری باوکی هەژارن لەگەڵ پۆلێک کۆمۆنیستی هاوڕێیدا، درانە بەر دەسترێژی گوللەو گیانیان سپارد. نەقیب محەمەد هەڵگری هەمان پەیامی ئینسان دۆستی و بەرگری لە ئینسان و مافەکانی ژنان بوو، کە لە سەنگەرێکی تر و لە ئەرکێکی تردا گیانی سپارد.

بەشداری بەرفراوانی ڕیکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافی ژنان و ریزێکی بەرین لە خەڵکی ئازادیخواز و ئینسان دۆست لە مەراسیمی ئەسپەردەکردنی نەقیب محەمەد و نەفرەتی جەماوەری ئازادیخواز لە بەرامبەر بە کوشتنییدا، پەیامێکی رۆشنی بەرە و بلۆکی مۆدێرنی کوردستانە بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان و وەستانەوەیە بەرووی توندوتیژی ژناندا، کە دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسی سەرەکیەتی…

نەقیب محەمەد لە ناو خێزان و هاوڕێ و هاوپیشەکانیدا نەما، بەڵام پەیام و ویستی ئینسان دۆستی و خەباتی بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان، بە زیندوی دەمێنێتەوە. نەقیب محمەدی گیان بەختکردوو لە رۆڵەی خێزانێکی ئینسان دۆست و تێکۆشەرەوە، بوو بە رەمز و رۆڵەی سەرجەم خێزان و کۆمەڵگەی دژ بە پیاوسالاری و دژ بە توندوتیژی ژنان، لە کۆمەڵگەی کوردستاندا.

پیاوسالاری و بلۆکی کۆنەپەرستی کۆمەڵگە، دەسەڵات بە پشت و پەنای خۆیان دەزانن، بۆیە دەست پارێزی لە ستەم و زوڵم توندوتیژی نواندن لەدژی ژنان و یەکسانیخوازی ناکەن، نەقیب محەمەیش بووە قوربانی ئەو ژینگەیەی دەسەڵات خوڵقاندویەتی و کۆنەپەرستانیش ئەنجامیاندا، بەڵام دۆسیەی نەقیب محەمەد و هاوڕیکانی لە دۆسیەی خێزانێکەوە بۆتە دۆسیەی کۆمەڵگەو دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە لە دۆزینەوەی دەستبەجێی تۆمەتباران و ڕادەستکردنیان بەدادگا و لێپرسینەوەی یاسایی… نابێ رێگا بدرێت ئەم کەیسە وەکو دەیان سەدان کەیسی تر بەوهۆیەوە بەرپرسیک دەچێتە بەرگری لێکردنیان، پشتگوێ بخرێت یان دیزە بەدەرخۆنە بکرێت. ئەوانەشی دەچنە پشتی بەرگری لە تۆمەتباران، تۆمەتبارن بەرامبەر بە کوشتنی نەقیب محەمەد و ستەم و توندوتیژی لە دژی ژنان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.