چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

0

چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

 

کۆچبەران

کە خنکان

دەریا…

دەریا…

بوونە ماسی

……………

مەرگ و

ژیان

چەندە هۆگری یەکترن

بەردەوام!

لە یەک

چاو دەتروکێنن

………………

مەرگ و

ژیان

ئەوەندە لەیەک ئەچن

کە جورئەت ناکەم

بژیم….

…………..

ئەوەندە درۆمان

لەگەڵ ژیان

کردووە

کە لەبەرچاوی کەوتووین

………….

لە دەریای ئیجە

دوو مورواری یان

دۆزیەوە

پاش لێکوڵینەوە

دیتیان:

ئەوە دووچاوی مورواری

کچێکی کۆچبەرە

…………….

تەنیایی یانی:

لە شەقامیکی قەرەباڵغدا

پیاسە بکەیت

بەلام!

هەرتەنیایی

ئازارت بدا

…………..

دەنکە شەقارتەیەک

دارستانیکی ئاگر تێ بەردا

دارستان بەچاوە ئاگر و

دوکەڵاوییەکەیەوە وتی:

دار پوازی لەخۆی نەبێ

هەرگیز!….

ناقڵیشی

…………….

کۆ دەکەمەوە

لە لێووەکانی شەقام

بزەو پیکەنین…

تاکوو دابە شی کەم

بەسەر مناڵانی کرێکار

……………

مەرج نییە

بۆ هەڵفرین

باڵ و پەڕت هەبێت

من دیتوومە

کیسەڵەکانیش

هەڵفریوون

…………….

چی دەزانین…

لەوانەیە  ئەو ماسیانەی کە

ماسی گرەکان دەیانگرن

رۆژێک لە ڕۆژان

کۆچبەرێک ببوون

کە لە  بەلەمێکدا خنکابن

Leave A Reply

Your email address will not be published.