پرسی ڕۆژ گۆشەیەکە ئاراس ڕەشید هاوکاری سەرنووسەری بۆپێشەوە ئامادەی دەکات. هەوڵدەدات یەکێک لەپرسە گەرمە سیاسی یان کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخاتە بەرباس لە ڕێگەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەزا لەو بوارەدا… bopeshawa@gmail.com لەم ژمارەیەدا سالار سۆفی وەڵام بەپرسی رۆژ دەداتەوە
پرسی ڕۆژ گۆشەیەکە ئاراس ڕەشید هاوکاری سەرنووسەری بۆپێشەوە ئامادەی دەکات. هەوڵدەدات یەکێک لەپرسە گەرمە سیاسی یان کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخاتە بەرباس لە ڕێگەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەزا لەو بوارەدا…
bopeshawa@gmail.com
لەم ژمارەیەدا سالار سۆفی وەڵام بەپرسی رۆژ دەداتەوە
پرس/ ئایا ناڕەزایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ لەکوردستان، تەنیا داواکاری دەرماڵەی خوێندکارانە؟ یان کۆی داواکاریەکانی خەڵکی کوردستانە لە کەمی خزەتگوزارییەوە بیگرە تا دەگاتە ئازادی بیروڕاو و نائەمنی شارەکان و نەدان و لێبڕینی مووچە…تاد. پێتوایە ئەو ناڕەزایەتیانە فراوانتر دەبنەوە بۆ ناو سەرجەم جەماوەری خەڵکی کوردستان؟
سالار سۆفی لەوەڵام بەپرسی ڕۆژدا دەڵێت:
زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین و ته‌نانه‌ت شۆڕشه‌كانیش له شتێكی بچووكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دواتر گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه. ساڵانێكه ده‌رماڵه بڕاوه و فشارێكی داراییی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر فێرخوازان دروست كردووه، كه چیتر توانای بێده‌نگییان نه‌ماوه. ئه‌مه ئه‌و چه‌خماخه‌یه بوو كڵپه‌ی كرد و بووه هۆی به‌رپاكردنی خۆپیشاندانه‌كان. بارو‌دۆخی فێرخوازان له ڕووی سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه وێرانه‌یه. له شێوازی وه‌رگرتن له زانكۆ و كۆلێژه‌كاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوی ویستی فێرخواز و تواناكانی ناكرێت. با پێداچوونه‌وه‌ك به ڕێڕه‌وی ژیانی فێرخوازان بكه‌ین. فێرخوازان نمره‌ی هه‌ره به‌رز ده‌هێنن، كه‌چی ناتوانن له‌و به‌ش و كۆلێژه‌دا بخوێنن كه به دڵی خۆیانه. كه ده‌گه‌نه هه‌ر كۆلێژێك، هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان لێ ده‌گیرێته‌وه و ڕه‌زیل و سه‌فیل ده‌كرێن. كه به‌هه‌ر چه‌رمه‌سه‌رییه‌ك بووه، خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن، فڕێ ده‌درێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئیتر كار و دامه‌زراندن ده‌بن به هاوشێوه‌ی خه‌یاڵێكی ڕۆمانسیی كوڕه هه‌ژارێك بۆ گه‌یشتن به كچه شازاده‌یه‌ك. كه سه‌ری خۆیشیان هه‌ڵده‌گرن، ده‌سه‌ڵات و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌ڵێن “ئه‌مه پیلانی ده‌ره‌كییه و دوژمنایه‌تیكردنی خاك و گه‌ل و نیشتیمانه”.
لاوان به گشتی وزه‌یه‌كی بێوێنه‌یان هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی داهێنان و نوێبوونه‌وه‌ن و پێویستییان به ئازادییه‌كی ته‌واو هه‌یه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكانیان. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراودا كه ده‌یان كۆت و به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی و ئابوورییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، گه‌شه‌كردن و داهێنان نزیك به مه‌حاڵه. ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م ئازادییه سیاسییه، ده‌رگای ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له‌به‌رده‌م لاوان‌دا داده‌خات كه بتوانێت به‌شدار بێت له گۆڕین و باشتركردنی سیستمی سیاسی، به‌ره‌و سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر.
ئه‌و بارودۆخه گشتییه‌ی له كوردستان هه‌یه؛ له گرانیی خۆراك و نه‌وت و به‌نزین و كێشه‌كانی ئاو و كاره‌با و دڵه‌ڕاوكێی هه‌میشه‌یی له ئه‌گه‌ری بڕینی موچه و ده‌یان كێشه‌ی تر ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باری ئابووری و ده‌روونیی فێرخوازان هه‌یه و سه‌رباری خه‌مه‌كانی خۆیان، ده‌بێ خه‌می خێزانیش بخۆن. كه‌واته بنه‌مای ناڕه‌زایه‌تیی فێرخوازان ته‌نها ده‌رماڵه و ته‌نانه‌ت ته‌نها په‌روه‌رده و فێكردنیش نییه، به‌ڵكو ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی داواكانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر فشارێك بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه، ڕاسته‌وخۆ فشاره بۆ سه‌ر ئه‌وانیش و به‌رگریكردنی ئه‌وانیش به‌رگریكردنه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه. به بۆچوونی من، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، هێشتا زه‌مینه ساز نه‌كراوه بۆ فراوانبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، هۆكاری سه‌ره‌كیش بریتییه له ڕێكخراونه‌بوون و بێمتمانه‌یی خه‌ڵك به حزب و ڕێكخراوه‌كان، هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌م بێمتمانه‌ییه‌ش، حزبه سیاسییه مشه‌خۆره (به‌ناو) ئۆپۆزیسیۆنه‌كانن. ده‌كرێ فێرخوازانیش ئه‌م جاره هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ده‌ست نه‌هێنن، لێره‌شدا ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌كان و بازرگانیكردن به مافه‌كانی فێرخوازانه‌وه هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت، ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردانی خودی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای لایه‌نگره‌كانییه‌وه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌زموونێكی مه‌زن ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌زموونی خه‌باتیان و له داهاتوودا به توانا و پێداگرییه‌كی مه‌زنتره‌وه دێنه‌وه مه‌یدان و دوور نییه به كرده‌وه، پشتیوانیی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانیشی به‌دوادا بێت. ملهوڕیی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر به داخوازییه ڕه‌واكانی فێرخوازان، قومارێكی مه‌ترسیداره و دوور نییه له جاری داهاتوودا، گۆڕانكاریی ڕادیكاڵانه به‌سه‌ر داخوازییه‌كاندا بێت و بڵێن “نامانه‌وێ ده‌رماڵه، ڕاماڵینی بنه‌ماڵه”.