کرێکارانی کشتوکاڵی ئەسفەهان بۆ ئاو و ژیان دێنە مەیدان
کرێکارانی کشتوکاڵی ئەسفەهان بۆ ئاو و ژیان دێنە مەیدان
لە درێژەی کۆبونەوە و مانگرتن و رێپێوانی بەردەوامی کرێکاراندا لە دەیان شار وناوچە و کارگەو کارخانە و ناوەندەکانی بەرهەم هێناندا، هاوکات کرێکارانی بەشی کشتوکاڵی لە ئەسفەهان بەدژی بێ ئاویی و بێدەربەستی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ماوەی چەند رۆژێکە دەستیان داوەتە مانگرتن و کۆبونەوەو خۆپیشاندان. بێ ئاوی کاریگەری راستەخۆی لەسەر کاری کریکارانی بەشی کشتوکاڵی هەیەو بەهۆیەوە جوتیاران دەستیان داوەتە نارەزایەتی دەربڕین. هاوکات لەگەڵ ئەم بزوتنەوە نارەزایەتیەدا جەماوەری بێ بەشی و ژێر ستەمی دەسەلاتی جمهوری ئیسلامی بەجیا لەوەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی کرێکارانی کشتوکاڵی دەکەن هاوکاتیش، بەدژی سەرجەم دەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی هاتونەتە مەیدان.
جمهوری ئیسلامی کە دەرگیرە لەگەڵ پیشرەوی بزوتنەوەی کرێکاریی، و ڕووبەرووە لەگەڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی فراوانی جەماوەریدا و لەسەر بورکانێک لە رق و تورەیی جەماوەری هەڵکوڕماوە، لەهەر جێگایەک نارەزایەتیەک هەبێت، و کریکاران و جەماوەری نارازی بینە مەیدان و هەر خواستێکیشیان هەبێت، دەیەوێت لە رێگای زەبر و زەنگ و سەرکوتەوە پاشەکشەی پێبکات. لە چوارچێوەی ئەو سەرکوتەدا بۆ خامۆشکردنەوەی نارەزایەتی خەڵکی ئەسفەهان و کریکارانی کشتوکاڵی، دەستی داوەتە رەشبگیری و سەرکوتی بێ پەردە و هیرش بۆ سەر ئەو چادرانەی جوتیاران وەکو سەکۆیەک بۆ کۆبونەوەی گشتی هەڵیاندا، جیگەی باسە بە دەیان هەزار کەس لەخەڵکی شاری ئەسفەهان وەکو پشتیوانیەک لە کرێکارانی کشتوکاڵی بەشداریان لەکۆبونەوەکانیدا کرد، ئەمەش هیندەی تر کۆبونەوەی جەماوەری جوتیارانی شکۆدارکرد و ترسی خستە دڵی سەرانی جمهوری ئیسلامیەوە، دەوڵەتی ئیسلامی ئیران لەبەرامبەر بە قەیرانی ئاو لە جێگای گرتنە بەری رێگای زانستی، خەریکی برەودانە بە خورافەی ئیسلامی و پاڕانەوە و وەێخستنی نوێژە بە بارانە.
ئەوەی رۆشنە بزوتنەوەی هەر بەشێک لە بەشە مەحرومەکانی کۆمەڵگە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ بزوتنەوەی روولەپیشی بەردەوامی چینی کریکار و پشتیوانی بزوتنەوەی کرێکاری و بەشە بێبەشەکانی تری کۆمەڵگە زامنی سەرکەوتنی بزوتنەوەی جوتیارانی ئەسفەهانە بۆ ئاو و بۆ ژیان.