چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

0

چەند شیعریکی/ خالید بایەزیدی(دلیر)

مناڵەکەم

کاسەی بە تاڵ دەلێستەوە

فرمێسک لە چاوەکانم دا

قەتیس ببوو

بە مناڵەکەم دەڵێم:

ڕۆڵە گیان

هەستە با بڕۆینە کەنار دەریا

لەگەڵ ئێمە….

درۆیان کردووە

…………………………………

کاتێک کە ڕۆیشت

هیچ کات

نەگەڕایەووە

ئای چەندە لە کۆچی

باڵندەکانی پاییز دەچوو

…………………………………

خوزگایە

بمان توانیایە

ژیانمان

لەسەرمایەدار

ستاندبایەوە

ئەوکات خەمی نان

ئەفسانەیەک دەبوو

لە چیرۆک و  ڕۆمان

………………………………..

من مناڵێکی بیست ساڵانەی کرێکارێکم

ئێستاش هیچ گەورە نەبووم

هەر مناڵە هەژارەکەم

لە شەقامەکان

بۆیاغ چیم

عەلاگە فرۆشم

ئاو فرۆشم

بە تاڵان ژیان دەفروشم

ئاواتە نەپشکووکانم

لەبەرچاوی هاوڕێکانم

بێ ئەوەی گەورەبن

یەکە یەکە دەفروشم

…………………………………

کرێکارانی شارەوانی

لە بەیانێکی زستاندا

مادەکانی یاسای کارییان

ئاگر تێبەردەدا

تاکوو دەستە سارد و سەرماکانیان

گەرم ببێتەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.