بەشێكی تر لەدەقی شەو نییە شانم بەر شانی مردن نەكەوێت

0

بەشێكی تر لەدەقی شەو نییە شانم بەر شانی مردن نەكەوێت

هەموو ڕێگاكانی لێگرتم

بارانی لێ كردمە دووژمن

خۆمی لەگەڵ خۆم دابەشەڕ

لای دراوسێكانم بوختانی ڕەشی بەدەمەوە كردم

وەك پیاوێكی مردوو بەناو كۆڵانەكانی

ڕەشەبادا بەدوای خۆیدا ڕایكێشام

هەرچی گوڵی ناو ئینجانەكانی ڕۆحم هەبوو هەڵیكێشا

خۆمی لەخۆم هەڵگێڕایەوە

خۆمی بەخۆمدا بەكوشت

هەموو ڕێگاكانی لێگرتم

وەك قازیەكی بێویژدان سزای

لەسێدارەدانی سەپان بەسەرما

بەبێ ئەوەی قەسیدەیەكم بخوێنێتەوە

بەئاوی وت ئەم پیاوە بەبێ ئەدرێس

لەدەرگای ماڵی نیشتیمان ئەدات

سەری پێكردم بەكۆشی هەزارەها نامەردا

هەربەزۆری زۆرداری تەرمەكەی خۆمی

پێفرۆشتمەوەو دوایش شاربەدەری كردم

هەموو ڕێگاكانی لێگرتم

بەدوای خۆمدا ڕاوی دەنام

دایكمی لێكردم  بەدووژمن

لەدواوە بەر خەنجەری دەدام

بەهاوڕێكانمی ئەووت ئەم پیاوە شتی بیردەچێتەوە

توشی زەهایمەر بووە

بابیكوژین

هەموو ڕێگاكانی لێگرتم

لەبەر ئاوێنەدا ئەیشكاندم

ئەوەی خوا پێی ناخۆشبوو پێدەكردم

كراسەكەی بەرمی دڕاند پێڵاوەكانمی

فڕێدایە كۆڵان

هەزار درۆی بەدەمەوە كرد لای باران

شەو نییە شانم بەرشانی مردن نەكەوێت

………

میرزا

٢٠٢١

٦نۆڤەمبەر

Leave A Reply

Your email address will not be published.