کۆماری ئیسلامی، پەرەپێدەر و زەمینەخۆشکەری بکوژی ژنانە! نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی
کۆماری ئیسلامی، پەرەپێدەر و زەمینەخۆشکەری بکوژی ژنانە!
نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی
کاتێک لە کۆمەڵگەیەک قەتڵێک روو دەدات، دەسەلات بکوژ یان کەسانێک کە گومانی تاوانیان لەسەرە دەست بەسەر دەکات و لەو بوارەوە لێکۆڵینەوەی تایبەت دەکات، بەڵام لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری دژە ژنی ئیسلامی پیاوان بە داخەوە کە خۆیان قوربانی ئەو سیستمەن بە پشتبەستن بەو یاسا و ڕێسا ئیسلامی و سەدە ناوەراستیانە دەست دەدەنە تاوانی لەو جۆرە و ژنان دەکوژن. ڕژیمی ئێران ڕیگای بە پیاوان داوە لە ژێر ناوی شەرەف و ناموس ژنان کە پێگەی مڵکی پیاوانیان لە ئێران هەیە بکوژن و هەردەم لەپشتی ئەو پیاوانە بووە. بە سەدان جار رووی داوە باوک و براو پیاوانی نزیکی بنەمالە دەستیان داوەتە کردەوەی کوشتنی ژنانی بنەماڵەو دەسەڵاتی نادادپەروەر بۆ ماوەیەکی کاتی دەست بەسەری کردوون و دواتر ئەو کەسانە گەراونەتەوە ناو کۆمەڵگە و ئەوە خۆی شوێندانەری لەسەر خەڵک دەبێ. زۆرجار بووە باوکێک کچەکەی کوشتوە، بەلام برای کجە تاوانەکەی وەئەستۆ گرتوە و دواتر لە لایەن باوکی کچە کە وەلی دووەمی کچە بووە ڕەزایەت بە براکەی دراوە و ئازادکراوە. ئەو کردەوە بە تایبەتیی لە ناوچە عەرەب نشینەکان زۆر دەبیندرێ. بۆیە بێگومان هۆکاری سەرەکی هەموو توندوتیژیەک لە ئێران و بە تایبەت کوردستان کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتە دژە ژنەکەیەتی کە لە توندوتیژی و دوبەرەکی نانەوە قازانج دەبینێ. ئهوهی جێگای داخهو دهبێ ئاماژهی پێ بدرێ ئهوهیه که زۆرجار ژنان و پیاوانی بەناو رۆشنبیری کۆمهڵگەش بە بێ دەنگ بوونیان لە بەرامبەر قەتڵ و ژن کوژی خۆیان به جۆرێک بکهری توندوتیژی به دژی ژنانن و بۆ ئهم ههڵوێستانهشیان پاساوی بێ بنهما وەک شەرەف و ناموس دێننهوه، بەڵام بە خۆشیەوە هەردەم لە ناو کۆمەڵگەش ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بوونیان بووە کە لە بەرامبەر هەر تاوانێک بە دژی ژنان دەنگیان هەڵبڕیوە و هەڵویستیان بووە وەک ئەو دوو مانگە بینیمان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز هاتنە سەرشەقامەکان و بە بەرز کردنەوەی دروشمی ژن ناموسی هیچ کەس نییە و کوشتنی ژنان مەحکوم دەکەین لە بەرامبەر ئەو تاوانە قیزەونە ڕاوەستان و جارێکی تر دەنگی ژنانی قوربانی بوون و داوایان کرد تا بکوژانی ژنان بە سزای کردەوەکانیان نەگەیەنن دەست لە خەبات هەڵناگرن. خەڵکی کۆمەڵگە دەبێ بە وشیاریەکی زیاترەوە برواننە پرسی توندوتیژی و قەتلە ناموسیەکان و دەبێ کۆماری ئیسلامی و یاسا سەدەناوەڕاستەکانی بە هۆکاری سەرەکی ئەو گشتە تاوانە بناسن و تا کاتێک ڕژیمی دژە ژنی ئێران دەروخێ دەست لە خەبات هەڵنەگرن و دەنگی ژنانی قوربانی بن…