پرسی ڕۆژ گۆشەیەکە ئاراس ڕەشید هاوکاری سەرنووسەری بۆپێشەوە ئامادەی دەکات. هەوڵدەدات یەکێک لەپرسە گەرمە سیاسی یان کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخاتە بەرباس لە ڕێگەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەزا لەو بوارەدا… لەم ژمارەیەدا دەشتی جەمال/ سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەڵام بەپرسی رۆژ دەداتەوە

0

پرسی ڕۆژ گۆشەیەکە ئاراس ڕەشید هاوکاری سەرنووسەری بۆپێشەوە ئامادەی دەکات. هەوڵدەدات یەکێک لەپرسە گەرمە سیاسی یان کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخاتە بەرباس لە ڕێگەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەزا لەو بوارەدا…

لەم ژمارەیەدا دەشتی جەمال/ سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەڵام بەپرسی رۆژ دەداتەوە

دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی… لە وەڵامی پرسی ڕۆژدا

پرس/ ناڕەزایەتییەکانی دوای هەڵبژاردن (فەرمانبەرانی گرێبەست، دەرچوانی زانکۆ، خوێندکارانی دەرچووی پۆلی شەشەمی ئامادەیی و وەرنەگیرانیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان…تاد) زنجیرەیەك ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ئایا هەموو ئەمانەو هەلومەرجی نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و شێوەی بەڕێوەبردن و حوکمداری لە هەرێمی کوردستان؛ هۆکارن بۆ کۆچی بەکۆمەڵی ژنان و پیاوان و منداڵانی کوردستان بەرەو هەندەران و کارەساتی ئەم چەند ڕۆژەی پەنابەران لەسەر سنوری بێلارووس و پۆلەندا؟

دەشتی جەمال: بەدڵنیایەوە ئەو هەلومەرجە قورس و نالەبارەی ژیان و گوزەرانی خەڵک، واقعێکی تاڵی ئەمرۆی خەڵکی کوردستانە لەژیر سایەی دەسەڵاتی ئەحزابی کوردیدا کە جەماوەری بێبەش و بێمافکراوی نارازی کوردستان، هەمیشە بەشێوازی دەربرینی نارەزایەتی جۆراجۆر بەرامبەری وەستاوەتەوە. کۆڕەوی بەکۆمەڵی لاوان و ژن و مناڵ پیرو پەکەوتەش، نارەزایەتیەکە دژ بە حاکمیەتی یەکیتی و پارتی و بەردەوامی دۆخی سەرگەردانی سیاسی و ناسەقامگیری کۆمەڵگە و سیستەمێک کە ژیانی هاولاتیانی کوردستانی هاریوە. لەگەڵ بەرگری تەواوم لە ئازادی هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوون و سەفەرکردن و شۆێن گۆڕکێ و وەرگرتنی ئیقامە لەهەر وڵاتێک وەک مافێکی سەرەتایی بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵام جێهێشتنی کوردستان لەدەست دۆخیك کە ئەم حزبە میلیشایانە بۆ خەلکیان خولقاندوە لەهەردوو زونەکەدا، ژیان و گوزەران ئایندەی خەلکیان خستۆتە ژێرکاریگەری و کۆنترۆڵی خۆیانەوە و شێرازەی کۆمەلگەی مەدەنی و بنەمای ئابووری کۆمەڵگایان لەبەریەک ترازاندوە، وە کاریگەری لەسەر شێوەی رێکخستنی کۆمەلایەتی و وەزعیەتی خەبات و نارەزایەتی جەماوەری داناوە، نارەزایەتییە جەماوەریەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیش رووبەڕوی کۆسپ و ریگری بۆتەوە. کاتێک نارەزایەتی دەکرێت بەئاسانی ئەو دەسەلاتە سەرکوتگەر مل بەداخوازیەکانی ناداو راستەخۆ رووبەرووی سەرکوت و لولەی چەکی میلیشیای ئەو حزبانە دەبێتەوە، یان کونجی زیندانەکانت دەبێتە نسیب، تەنانەت ژیان و گوزەران و کارو تەعینات و سەلامەتی گیانیش بەستراوەتەوە بەوەی سەر بەیەکیک لەو حزبانە بیت، ئەمەسەرباری گرانی و بیکاری هەژاری نەبوونی هیج خزمەتگوزارییەک، نان و معیشەتی زوربەی خەڵکی کوردستان خراوەتە قورگی مستێک سەرمایەدارو بەرپرسی حزبی وکۆمپانیا کەرتی تایبەتیەوە، لەگەل ئەوەشدا لەنێو ئەو نارۆشنی نادیاریەدا بەناچار بەشێك لەخەڵکی ناچار بەجێهێشتنی کوردستانکردوە وەك کاردانەوەو ناڕەزایەتییەك دژ بە دەسەڵات و بەدۆخی ناهەمواری ژیان و گوزەران و نادیاری ئایندەیان، بەجیا لەوەی خەڵک ئازادە چ رێگایەک هەڵدەبژێرێت، بەڵام ‌جێهێشتنی کوردستان بەهۆی  هەلومەرجی سەختی ژیان و دەسەڵاتی رەشی بۆرژوازی کورد، بەرگریەکی نەرێنی و سلبییە، نەك ئەرێنی و ئیجابی. بەرگری ئەرێنی هەوڵدانە بۆ گوڕینی دۆخەکەو بەهێزکردنی جولانەوەی وەلانانی ئەو دەسەڵات و سیستمە، هەوڵدانە بۆ خۆرێکخستن لەپێناو داسەپاندنی خواستەکانمان و پاشەکشەکردن بە دەسەڵات. هەربۆیە ئەم ئۆردوە گەورەیەی که‌ڕێگای هەندەرانیان هەڵبژاردوە دەتوانن ببنە ناوکۆکەو وەرێخستنی نارەزایەتییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، کە هاوشانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەهیزی یەکگرتووی ریکخراوبوون، ئەو دەورە لەو حزبانە وەربگرنەوە کە نامۆن بە مافەکانی خەڵکی کوردستان. خۆرێکخستن و رێکخرابوون بۆ ئاڵوگۆر لە ژیان و گوزەرانمان و دەست خستنە ناو دەستی یەک لە پێناو دنیایەکی باشتردا، ئەرکێکی حاشاهەڵنەگر و زامنی ئاڵوگۆری شۆرشگێرانەیە بە سودی جەماوەری بیبەش و بەرینی کوردستان. هەربۆیە بۆ کۆتایهێنان بە دۆخە ناهەموارو سەرگەردان و بەم فەوزا کۆمەلایەتیەی کەبەسەر خەڵکدا سەپێنراوە، پێویستی بە رێکخرابوون و کۆبونەوەیە لەدەوری ئاسۆیەکی شۆرشگێرانە و ئینسانی کە زامنی ژیانێکی خۆش گوزەران و مافە فەردی و مەدەنیەکانمان بکات و ئایندەیەکی رۆشن بخاتە بەردەم داهاتووی سیاسی کوردستان. خەبات و تیکۆشان  بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی پشت بەستوو بە دەورو ئیرادەی جەماوەری، دامەزراندنی حکومەتێکی سکولار و غەیرە قەومی لەجێگای دەسەڵاتی تاڵانچی و مافیایی بۆرژوازی کورد،دەتوانێت ماف و ئازادییەکان و یەکسانی، هەلی کار بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان، و بیمەی بێكاری بۆ کەسانی ئامادە بەکار. ئاو و کارەباو خزمەتگوزاریەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەستبەر بکات.. پێویستە خەڵکی نەدار و ئۆردو‌ی بێکاران، لاوان و خویندکاران ژنان لەبەرامبەر بە هەرەشەو  حزبەکان بۆسەر ژیان و گوزەرانیان خۆیان، لە رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی سەربەخۆیی خۆیاندا رێکخراو بکەن.

کەوایە رۆشتن و هەلبژاردنی رێگای هات نەهاتی پەنابەری و مەترسیەکانی رێگاچارە نییە، هەموو خەڵکی کوردستان ناتوانێ ڕابکەن خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، ئەم شەپۆلە لە رۆشتن نەدەبێتە مایەی باشکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان و نە دابینکردنی موچەو نە دەبێتە ئاو و کارەباو خزمەتگوزارییەکان، و نە رێگایەکە بۆ کۆتایهێنان بەفەزای نائەمنی کۆمەلگەو ناتوانێت بەر بە بەندوبەستی ئەو حزبانە بگرێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی وڵاتانی ئێمپریالیستی و کۆنەپەرستی ناوچەکە رێکی دەخەن و یاری بە ماف و چارەنوسمان دەکەن.

دەسەڵاتی یەکیتی وپارتی باکیان بە رۆشتنی خەڵک نییە، پێویستە لەباتی ڕۆشتن و لەبری ئەوەی خەڵک ناچار بەڕاکردن بکرێت و رووبەڕوی ئەو رووداوە دڵهەژێنانە بێت کە لەسەرسنوری وڵاتەکان توشی دەبن، دەکرێت ئەم سیستەم و دەسەڵاتە بەهێزی ئەم جەماوەرە دڵشکاوەی دەڕوات ببێتە هاوکارو هاوپشت و فراوانکردنەوەی تەواوی نارەزایەتییەکان، بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە…. هەربژین و سەرکەوتووبن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.