تراژیدیای سەر سنورەکانی بیلاروسیاو پۆڵەندا، ڕیشەی لەتراژیدیای ناوخۆدایە!!

0

تراژیدیای سەر سنورەکانی بیلاروسیاو پۆڵەندا، ڕیشەی لەتراژیدیای ناوخۆدایە!!

تراژیدیای سەرسنورەکانی بیلاروسیان و پۆلەندا، و گیرخواردنی هەزاران ئینسان بۆ گەیشتن بە گۆشەیەک و ولاتێکی ئارام کە ژیان و کەمێک ئارامی و ئاسودەیی تیابێت، نیشانەی ئەو پەڕی دڵرەقی نیزامی سەرمایەداری و دەسەڵاتە نۆکەر پیشەکانیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

بەشێکی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی کراونەتە ناوەندی ململانێی باڵادەستی و ململانێی بلۆک بەندی و قوتبە جیهانی و ناوچەیەکان، بە تەواوەتی بەرەو نابودی براون، جەنگ و شەری بەردەوام، داگیرکاری، دەستێوردانی دەرەکی، نائارامی و لەپاڵیدا سەرکوت و بێمافی، نەبوونی هەلی کار، گرانی و برسێتی، ئەو هۆکارانەن کە دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی ناچار کردووە بەدوای لانەیەکی ئارامدا وێڵ ببن و هەر بەو مەبەستەش بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا رێگەی سەخت و هات و نەهات دەگرنە بەر.

تەنانەت بەشێک لەو خێزانەنەی خاوەنی لانی کەمی سەرچاوەی بژێوین و سەرمایەکیان هەیە، بەوهۆیەوە ناجیگری سیاسی بەردەوامەو ئاسۆیەک بۆ گێرانەوەی ئارامی نابینریت و ئایندەیەکی رۆشن ونە، ئەوانیش ناچارن ئەو رێگا سەختە بگرن… ئاخر لە شوێنێکی وەکو عیراق و کوردستاندا، کەسێک ئەگەر خاوەنی سەیارەو ماڵ و چەند دەفتەر دۆلارێکیش بیت، نەخۆشییەکی سەختی ئازیزیکیان بەسە بۆئەوەی لە ماوەی چەند مانگیکدا

هەموو سامان و ماڵیان خەرجی چارەسەری نەخۆشیەکانیان لە خەستەخانە ئەهلیەکاندا بکەن، بەهۆی شان خاڵی کردنەوەی دەسەڵات و حکومەت لەبیمەی تەندروستی و ویرانکردنی سلکی تەندروستیدا. جا ئەگەر ئەوە حاڵی خیزانە ژیان مام ناوەندەکان بێت، دەبێ چ چارەنووسێک روبەرووی خیزانە کریکاری و زەحمەتکێشەکان بێت.

لەونێوەدا خەڵکی کوردستان وەکو بەشێک لە ئۆردوی سەر هەڵگرتوو لەدەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی، بۆیە رێگای هات و نەهات دەگرن… ریگای بەردەوامی ژیانی ئارام و تەندروست و مافداریان، لێگیراوە. هەلی کار نییە، بیمەی بیکاری نییە، خزمەتگوازرییەکان بەرەو نەمانی تەواوەتی دەچن، هیشتا دوای ٣٠ ساڵ لەدەسەڵاتی بۆرژاوی کورد کیشەی ئاو و کارەبا و سوتەمەنی چارەسەر نەکراوە، سەرکوتی سیاسی تادێت زۆتر دەبێت.

بۆیە ئەو تراژیدیایەی لەسەر سنورەکان دەبینرێت، بەر لەهەموو شتێک ریشەی لە سیناریۆی رەشی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی لەناوخۆی کوردستاندایە، تراژیدیای سەر سنورەکانی عیراق و تورکیا، تورکیا و یۆنان، بیلاروسیان و پۆلەندا، بەجیا لە مامەڵەی نائینسانی و بەرژەوەندی خوازانەی ئەو دەوڵەتانە، پەیوەندی بەو دۆخە جەهەنەمیەوە هەیە، کە دەسەڵات رووبەرووی جەماوەری و بیبەش و نەداری کۆمەڵگەی کوردستانی کردۆتەوە.

 بۆیە تا ئەو دەسەڵاتە رەشانە رانەماڵرێن، ئاسۆیەک بۆ نان و ئارامی و دەستراگەیشتن بە ئازادی و مافەکانی ئینسان نییە و ریگایەک بۆ بەرگرتن بە جیهێشتنی کوردستان و هاوشێوکانی کورستان و عێراق… نییە

Leave A Reply

Your email address will not be published.