چەند هۆنراوەی خالید بایەزیدی دلێر

0

چەند هۆنراوەی خالید بایەزیدی دلێر

 

 

1-

منالێک بە باوکی وت:

باوکە گیان

ئێمە بۆ هەژارین

ئێمە بۆ ژێردەستی سەرمایەدارین

باوکی وتی:

روڵە گیان

تاکوو خوا هەتا هەتایە

لە نێوماندا بمێنێ

مافییشمان نەدەنێ بشمان چەوسێنەوە

هەربڵێین خوا حەقمان دەستێنێ

2-

هەموو رۆژی

ژیان

لەسەر کوڵی مەرگ دادەنێم

بۆ پارووییە نان

بە مەرگ دەڵێم

بەخوا بڵێی:

ئەم ژیانە هەرپێشکەش بە خوت

3-

ئێش و ئازار

دوو هاورێ هەمیشەیی

کرێکار

4-

نان و

خانوو و

ئازادی

سێ خەونی سەرەکی

کرێکارانن

لە کومەڵگەی سەرمایەدار

5-

خوزگایە

توانی بایەم

ئارەقی کرێکارێکم

نووسیبایە

لەسەر روخساری جیهان

وە بە دونیام نیشان دابا

ئارەقی بەفیڕۆچووی کرێکار

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.