پشدەر بابەکر: زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی وایه گۆرانكاری له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌دی نایه‌ت، بۆیه زۆرینه‌ی هاوڵاتیان بایكۆتی ده‌نگدانیان كرد دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز پشدەر بابەکر چاودێری سیاسی سەبارەت بەعێراق و کوردستان دوای هەڵبژاردنەکان…
پشدەر بابەکر: زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی وایه گۆرانكاری له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌دی نایه‌ت، بۆیه زۆرینه‌ی هاوڵاتیان بایكۆتی ده‌نگدانیان كرد
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز پشدەر بابەکر چاودێری سیاسی سەبارەت بەعێراق و کوردستان دوای هەڵبژاردنەکان…
بۆپێشەوە: بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنەكاندا بەرێژەی لە ٢٠% واتە ٨٠% لەسەدی خەڵكی عێراق، هەڵبژاردنیان رەتكردۆتەوە، ئایا هەڵبژاردنێكی ئاوا هیچ شەرعیەتیكی قانوونی هەیە؟ ئەو ئەندام پەرلەمانانە نوێنەری لەسەدا بیستی خەڵكن، لەبەرامبەر بە رەتكردنەوەی هەشتا لەسەدا، ئەمە چ خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت؟
پشدەر بابەکر: پێموایه گه‌لانی عێراق تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی ئه‌م سیستمه حوكمڕانیه‌ی ئێستا هه‌یه ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات، ئەوه‌ی له عێراق لەچه‌ند ساڵی رابردوودا ڕویدا جگه له كاره‌سات و تاڵانكاری شتێكی ئه‌وتۆی بۆ عێراقیه‌كان تێدا نه‌بووه. رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری رۆژ له دوای رۆژ زیاد ده‌بێت، كۆمپانیاكانی حزب و به‌رپرسانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن، له عێراق حزبه‌كان چه‌ك و پاره و راگه‌یاندنیان هه‌یه و كوشتن و بڕینیان به ده‌سته، زۆرینه‌یه‌كی هه‌ژار و كه‌مینه‌یه‌كی سه‌رده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند وایكردووه خه‌ڵك بڕوای به پرۆسه‌ی سیاسی نه‌مێنێت، جگه له‌وه‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی وایه گۆرانكاری له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌دی نایه‌ت، بۆیه زۆرینه‌ی هاوڵاتیان بایكۆتی ده‌نگدانیان كرد. له دوای روخاندنی رژێمی سه‌دام ته‌نها داهاتی نه‌وتی عێراق زیاتر له یه‌ك تریلیۆن و ٢٠٠ ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه كاریگه‌ری نه‌كردۆته‌وه سه‌ر باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شه‌رعیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و سیستمه‌ی زۆر لاواز كردووه، پێم وایه قۆناغی خه‌باتی داهاتووی هێزه مه‌ده‌نیه‌كان گرنگ و چاره‌نوسسازه بۆ دروستكردنی گۆرانكاری ڕیشه‌یی.
بۆپێشەوە: پڕۆسەی پێکهێنانی حكومەت دوای هەڵبژاردنەكان چۆن دەبینن؟
پشدەر بابەکر: پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق پێویستی به رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه، هه‌ر لایه‌كیان ده‌توانێت كێشه بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر دروست بكات، بۆیه پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت ئاسان نابێت. ئه‌مریكا و ئێران ناتوانن ره‌چاوی پێگه‌ی یه‌كتر نه‌كه‌ن له‌ناو خاكی عێراق، هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیش له‌سه‌ر حسابی گه‌لانی عێراقه. دوا كه‌س كه مافی قسه‌كردنی ده‌بێت له‌سه‌ر پێكھێنانی حكومه‌ت هێزه به‌ناو براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنن.
بۆپێشەوە: پێگەی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا چۆن دەبێت، ئایا لاتان وایە دەتوانن پۆست و جێگا و رێگای پێشوویان بەدەست بهێننەوە؟
پشدەر بابەکر: له راستیدا ئه‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه و پێگه‌ی یه‌كێتی و پارتی و كۆمپانیاكانیانه، یه‌كێتی و پارتی ناره‌حه‌تی و قوربانیدانی گه‌لی كوردیان به‌كارهێنا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیاران دۆلار، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌میانی به‌شداریكردنیان له كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، به پێچه‌وانه‌وه له ٢٠٠٣ وه تا ئه‌مرۆ كه یه‌كێتی و پارتی له عێراق به‌شدارن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پۆستی گه‌وره گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ندین پۆستی باڵایان هه‌بووه! به‌ڵام یه‌ك كێشه‌ی كوردیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی نوێیان بۆ كورد له عێراق دروستكردووه وه‌ك كێشه‌ی موچه و بودجه، له راستیدا چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانی كورد له به‌رژەوه‌ندی یه‌كێتی و پارتیدایه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی بازرگانی پێوه بكه‌ن.
بۆپێشەوە: حكومەتی داهاتووی عێراق، وەكو حكومەتەكانی پێش خۆی لە ژێركاریگەری دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكەدا پێك دێت، یان دەتوانێت لانی كەمی سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت؟
پشدەر بابەکر: به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی هێزه عێراقیه‌كان په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێر و ناشه‌رعیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌كی هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یان نه‌مێنێت ئه‌وه كاریگه‌ریان له‌عێراق كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و له‌ناویشیاندا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت. هه‌ندێك له هێزه‌كان به‌ته‌واوه‌تی وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ و جیهانن هیچ سیما و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی عێراقیان تێدا به‌دی ناكرێت. به‌شێك له هێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بۆپێشەوە: چەندین خۆپێشاندان بەدژی ئاكامی هەڵبژاردنەكان لە بەشێك لە شارەكانی عێراق دەستی پێكرد، ئەم خۆپێشاندانانە تا چەندە كاریگەری لەسەر ئاكامی هەڵبژاردنەكان دەبێت؟
پشدەر بابەکر: پێم وایه خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه وا ده‌رده‌كه‌وێت رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و قبوڵكردنی هه‌بێت، پێم وایه خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو به‌لارێدا بران و له داواكارییه راسته‌قینه‌كانیان دوورخرانه‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێك دژی چه‌ند لایه‌نێك به‌كارهێندران، له كاتێكدا داواكاری خه‌ڵك ڕوون و ره‌وان بوو دژی كۆی سیستمی حوكمرانی بوو، دژی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بوو، دژی قۆرغكاری بوو دژی ئه‌وه‌بوو كه حزبه‌كانی عێراق خه‌ریك بوو ببنه ئیمپراتۆری كوشتن و بڕین و میدیا و سه‌رانه، دژی ئه‌وه بوو كه ژیانی سیاسی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئامانجانه به‌دی نه‌هاتن و چه‌ند ده‌موچاوێك گۆردران و سیستمه‌كه مایه‌وه، ده‌بێت داواكاری خه‌ڵك بۆ گۆرینی كۆی سیستمه‌كه و ژیانێكی باشتر بێت.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی خۆرسك ئاسان نییه. به‌ڵام هێزه براوه و دۆراوه‌كان ده‌توانن ئه‌ندامه‌كانیان له‌دژی یه‌كتر بهێننه سه‌ر شه‌قام.