زەردە خەنەیەك  لەئینجانەدا

0

زەردە خەنەیەك  لەئینجانەدا

……………..

 

 

تۆ یەك هەناسەی خۆتم

بۆ پۆستكە

بامنیش هەموو تەمەنی خۆمت

لەئینجانەیەكی ڕەشتاڵەدا

بۆ بڕوێنم و

بەباران بڵێم هەر كەبێرەدا ڕۆشتیت

سەرێك لەم ژوورەبەو

بێدەنگیەكی ئەم ماڵە ئاوڕشێنكەو

ئەم حەوشەیە پڕكەرەوە لەبانگی بەیانی و

یەكەم ڕۆژی جەژن

 

تكایە زەردەخەنەیەكی

خۆتم بۆ پۆستكەو

بەپۆستچیەكەش بڵێ نەیەڵیت

هیچ كەسێك ئەم زەرفە بكاتەوە

هەتا ڕوخسەت لەباران وەرنەگرێت

…………….

میرزا

Leave A Reply

Your email address will not be published.