پێویستە هەموو گیراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن!

0

پێویستە هەموو گیراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن!

سەرئەنجام و دوای گوشارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەوە، چەند بەندکراوێکی نارەزایەتییە جەماوەییەکانی بادینان دوای زیاتر لەساڵیک لە زیندان مانەوەیان و سیناریۆ سازکردن بۆیان ئازادکران، بەڵام هیشتا بەدەیان لە هەڵسوڕوان و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی تری دەڤەری بادینان کە نزیکەی ٧٠ کەس دەبن، لە زیندان ماون و ئەوانیش زیاتر لە ساڵیکە بێدادگایی هێڵراونەتەوە.

دەستگیرکردنی ئەم هەڵسوراو و رۆژنامەنووس و چالاکوانانە، بەهۆکاری بەشداری لە خۆپیشاندن و وەریخستنی نارەزایەتی لە پێناو موچە و خزمەتگوازرییەکاندا، چەندە تاوانەو نیشانەی ترسی دەسەڵاتە لە دەنگی رەواو حەقخوازانە، مانەوە و هیشتنەوەیان بۆ ماوەی ساڵیکیش لە زینداندا، تا هۆنینەوەی تۆمەت و بوختانی پوچ و دەرهێنانی تۆمەتی پاکەتی لە جوعبەی دەسەڵاتی رەشی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانیدا، لەتاوانیش واوەترەو سوککردنی دادگا، یاسا، و هەموو پیودانگیکی ئینسانییە. وە خستنەرووی ئەلگۆ دەسەلاتی دیکتاتۆرە چنگ بەخوێنەکانە، کە جەماوەر جگە لەرامالێنیان هیچ رێگایەکی تر لەبەردەستدا نییە بۆ رووبەڕووبوونەوە کۆتاییان.

ئازادکردنی ژمارەیەکی کەم لە زیندانیەکان دوای گوشارێکی فراوان و هەمەلایەنەی ناوخۆی دەرەکی، فەرمی و جەماوەری… سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ بەرەی ئازادیخوازو بەرگری کاران لە ئازادی و ئازادییە سیاسیەکان، بەڵام لەوە گرنگتر بەردوامیدانە بە گوشار و نارەزایەتیەکان بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیەکانی تر کە تائیستا لە گرتوخانەکاندا راگیراون.

نابێ ئازادبوونی چەند زیندانیەک، ببێتە هەنگاو خاوبوونەوە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و بلۆکی ئازادیخوازی بۆ ئازادی سەرجەم زیندانیەکانی تر… پارتی دەیەوێت بە ئازادکردنی ئەم ژمارە کەمە لە زیندانیانی سیاسی، هەم تورەیی بەرەی ئازادیخواز و رای گشتی لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و هەم ئەوە بە دەرفەت وەربگرێت بۆ هیشتنەوەی باقی زیندانی کراوەکانی تر لە گرتوخانەکاندا، تا لەو رێگایەوە و بە نیشاندانی جوخەکانی زیندان ئازادیخوازن و رابەرانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بترسێنێت.

حزب و لایەنە سیاسیە بۆرژوازییەکانی تر، بە بێدەنگیان لەبەرامبەر بە هێشتنەوەی زیندانیانی تر لە گرتووخانەکاندا، هەمان پەیام و کارکرد دوبارە دەکەنەوە کە بێدەنگی هەڵبژاردنیان لەبەرامبەر بە هیرش بۆ سەر ئازادییەکان و چالاکوانان کردوە بەپیشە. ئەم حزب و لایەنە سیاسیانە دەیانەوێت بە بیدەنگەکردنیان، دڵی دەسەڵات رابگرن و لەبەرامبەردا جێپێ پۆستە نمایشەکانیان، لەق نەبێت، موچە و ئیمتیازاتەکانیان، گەرد نەگرن… ئەم مامەمەڵەیەی حزب و لایەنانە، ئەوان دەخاتە خانەی هەمان دەسەڵاتی سەرکوتگەر و دژە ئازادییەوە. جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان چۆن لە تیکۆشانیاندا بۆ راماڵینی دەسەڵات کارنامەی دەسەڵاتیان لەبەردەستە، ئاواش کارنامەو رۆڵی گوێرایەلی ئەو لایەنانە بۆ دەسەڵات و دژ بە ئازادییەکان دەبینن…

بەرەی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی کورردستان و دنیای دەرەوە پیویستە لەدریژەی گوشارەکانی پیشویاندا، بۆ ئازادی سەرجەم زیندانیەکانی بادینان، بەردەوام بن و ناوەند و ئورگانە نیونەتەوەیەکان لە هیشتنەوەی دەیان زیندانی تر لە چالاکوانانی بادینان، ئاگادار بکەنەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.