” پێکەنینت لە پایزدا” هەژیر نینا

0

” پێکەنینت لە پایزدا”

 

هەژیر نینا

 

پێکەنینت لە پایزدا

لەبەردەم،

 نەنووسراوەکانی زستانما ڕاوەستاوە

پەنجەی لە گۆی بەفرانبارەو،

لێوم بەدەم خەزەڵوەریەوە ئەلەرزێ

چ وێرانە، خەیاڵی ئەم ئەندێشە

هەنسك و گریانە دەردی ئەم پایزە

ئەوە منم!

ئەم ئێوارە لەسەر شانت

گومانەکان  ئەسڕمەوە

لای ئەستێرەیەك دادەنیشم

هەموو دووبارەکانت ئەخوێنمەوە

لەپەنجەرەی حەقیقەتەوە

بۆ چەوساوەترین کرێکار دەڕوانم

بۆ لە تێک نان

لەگەڵ ئەوینتا دابەشی کەم

دەچمە شەڕی رۆژگار!

لەزاری وتەکانتا یەک دەگرم و

لە مانیفێستی چاوەکانتا

شۆڕشێك بەرپا دەکەم

سەرخە سەر شانی وەرزەکانم

با هیلاکی هەموو ساڵانم دەرچێ

 تۆ لە چاوەکانی هەشتی مارس ئەچی

من سەرسام لە ڕێژەتا

چاو لەچاوت داناخەم

ئەرێ تۆ

ئەو سەرەنجەی

لە یەکەم کونگرەدا

هاوارو

دەنگ و ڕەنگ و، هەستم پێدای

Leave A Reply

Your email address will not be published.