لە یادی ١٦ی ئۆکتۆبەردا چەند دێڕێک لەسەر ئەمڕۆ کە ١٦ی ئۆکتۆبەرە و یادیەتی. نووسینی: حەسەن ڕازانی

0

لە یادی ١٦ی ئۆکتۆبەردا

چەند دێڕێک لەسەر ئەمڕۆ کە ١٦ی ئۆکتۆبەرە و یادیەتی.

 

نووسینی: حەسەن ڕازانی

 

ئەنجامدەرانی ١٦ی ئۆکتۆبەرهەر ئۆکتۆبەرچیەکانن

ئەنجامدەرانی ٣١ی ئابیش تەنها سی ویەک ئابچیەکانن

 

چەند دێڕێک لەسەر ئەمڕۆ کە ١٦ی ئۆکتۆبەرە ویادیەتی. هەروەها چەند دێڕێکی تریش دەربارەی مێژوویەکی ترکە پێشتر خوڵقێنراوە دەنووسین کە، بە بڕوای من، یەکسانە بە ١٦ی ئۆکتۆبەر.

 

ئەم مێژووەو چەندین مێژووی تر جا یان یەکسان بەو مێژووە، یاخود قێزەونترکە لە کوردوستاندا خوڵقێنراوون.

 

ئەم مێژووە یەک بکەری هەیە، بەڵام چەندین پێناسەی جیاجیای هەیە. هەر لایەو لە مێژووی خۆیەوە، یان لە چاوی خۆیەوە، یان لە بەرژەوەەندی خۆیەوە، پێناسەی بۆ دەکا. بکەرەکەشی، بە بڕوای من، هەر لەو ڕوانگانەوە ئەنجامیداوە.

 

بەڵام خەڵکی کوردوستان هەمیشە یەک پێناسەی بۆی هەبووە. کە ئەویش پێناسەیەک بووە  هێندە شەرمهێن و قێزەونە کە خوودی پێنووس شەرم دەکات تەنانەت لە تۆمارکردنیشی. بەڵام تۆماریشی کردووە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

مێژوویەکی تر کە بەلای خەڵکی کوردوستانەوە یەکسانە بەو ١٦ی ئۆکتۆبەرە بریتییە لە ٣١ی ئاب.

٣١ی ئابیش یەک بکەری هەیە و چەندین پێناسە. ئیتر هەر لایەو لە لە ڕوانگەی مێژووی خۆیەوە، یان لە چاوی خۆیەوە، یان لە بەرژەوەندی خۆیەوە پێناسەی بۆ کردووە. دەشگونجێت خۆشیان باوەڕیان بەو پێناسەیەی کە خۆیان بۆ ئەو مێژوانە دەکەن نەبێت.  بەڵام ئاخر چ دەکەی لەگەڵ جۆری چاوو بینین، لەگەڵ جۆری مێژوو، لەگەڵ جۆری بەرژەوەندی؟

جا وەک چۆن بکەرەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە ڕوانگەی خۆیەوە پێناسەی بۆ دەکا و هەر لەوێشەوە ئەنجامیداوە، هەر بە هەمان شێوەش بکەری ٣١ی ئابیش پێناسەی خۆی بۆئەو مێژووە  هەیەو هەر لە ڕوانگەی ئەو پێناسەیەشەوە ئەنجامیداوە.

 

بەڵام بۆ ٣١ی ئابیش خەڵکی کوردوستان یەک پێناسەی هەیە. چونکە خەڵکی کوردوستان لە یەک ڕوانگەوە  و لە یەک بەرژەوەندییەوەو لە یەک مێژووەوە پێناسە بۆ مێژووەکان دادەڕێژێت.

 

بۆیە پێناسەی خەڵکی کوردوستان بۆ ٣١ی ئابیش هێندە شەرمهێن و هێندە قێزەونە کە پێنووس شەرم دەکات بیخاتە سەر کاغەز. بەڵام ئەومێژووەشی تۆمار کردووە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

بەهۆی کاریگەری تاوانی نیشتیمانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، بە پێی پێناسەی خەڵک بۆئەو تاوانە، خەڵکی کوردوستان نیوەی خاکەکەی لەدەستدا بە کەرکوکی قودس و دڵی کوردوستانیشەوە  کە بە خوێنی سەدان پ.م ڕزگار کرابوو.

هەروەها سی و یەک ئابچییەکانیش بە نوێژی نیوەڕۆ دەبابەکانی سەدامی ئەنفالچی و کیمیبارانچی، کە بەخوێنی خەڵک و پ.م لە کوردوستان بە هەولێریشەوە دەرپەڕێنرابوون، هێنایاننەوە  سەرپەڕلەمانی کوردوستان و بڵاویان کردنەوە بەناو شەقامەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردوستان دا.

 

ئێستا بکەران و ئەنجامدەرانی هەردووک مێژووەکەو چەندین مێژووی تر هەموو ڕۆژێ بە بەرچاوی خۆمانەوەن و فەرمانڕەوای خۆشمانن.!! نەک هەر ئەوە بەڵکو نانیشمان بەدەستی ئەوانە. جا وەک لە پشدەرێ دا باوە کە دەڵێن: جا وەرە ئەو کەرەی لەو قوڕەی دەربێنە.!! بارودۆخەکە شێواوەو ئاڵۆزەو لە گرێژنە دەرچووە.

 

لە یادی ١٦ی ئۆکتۆبەرو هەموو مێژووەکانی یەکسان بەو مێژووە هیوای سەکەوتن و ڕزگاری یەکجارەکی بۆ خەڵکی کوردوستان دەخوازم بە تەواوی چین و توێژەکانییەوە، بە تەواوی ئایین و مەزهەبەکانییەوە، هەروەها بە تەواوی ڕەگەزو پێکهاتەکانیشیەوە.

 

حەسەن ڕازانی

١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١.

Leave A Reply

Your email address will not be published.