چینی کرێکاری ئێران، بە تەوژمێکی زۆترەوە هاتۆتەوە مەیدان…!

0

چینی کرێکاری ئێران، بە تەوژمێکی زۆترەوە هاتۆتەوە مەیدان…!

لە دریژەی مانگرتن و کۆبونەوە و خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی کرێکاران و جەماوەری بێبەشەی ئیراندا، جارێکی تر کریکارانی ئیران بە عەزمێکی گەورەترەوە، بە ئامادەییەکی زیاترو، بەشێوەیەکی رێکخراوتر و بە هۆشیاریەکی چینایەتی باڵاترەوە، لەچەندین کارگەو کارخانە و شادەماری بەرهەمهێنان و لەچەندین شوین و شارو ناوچەدا، دەستیان داوەتەتەوە، کۆبونەوە، مانگرتن و خۆپیشاندان و هێنانەگۆڕی داخوازییەکانیان.

لەپێش هەمویانەوە جارێکی تر کریکارانی نشگییر هەفت تەپە دوای خامۆشیەکی کاتی دوبارە دەستیان داوەتەوە مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکاریی… دەستپیکردنەوەی ئەم دەورە نوێیەو هاتنەوە مەیدانی کرێکارانی نشگیری هەفت تەپە لە… رێگای کۆبونەوەی گشتی کرێکاران و دوای قسەباس لەسەر چی کردن و خستنە رووی خواستەکانیان، نیشانەی خاراوی کەڵک وەرگرتنە لە ئەزموونی پیشووی خەباتکارانەیان. سەرەکیترین خواستەکانی کرێکارانی نشیگری هەفت تەپە بریتیە لە: دانی موچە دواخراوەکانیان، بەرگری لە موکیلەکەیان بەناوی خانم زیلابی، گێرانەوەی کرێکارانی لەسەرکار دەرکراو، خواستی باشکردنی هەلومەرجی کار… تاد

هاوکات بەشێک لە کرێکارانی پترۆ کیمیایی لەوانە لە هەلدینگی کەنداو دەستان دایە کۆبونەوەو دوای کرێ یەکسان لەبەرامبەر کاری یەکسان… دەکەن و نیوەی کریکارەکانی ئەم بەشە بەشداریان تیاکردووە.

هاوکات کریکارانی گەورەترین کارگەی مەعدەنی مس لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و لەگەڵ کریکارانی کارخانەی ئاسن، لەبەرامبەر بە کارفەرماو بەدژی لەخوار بوونی هەقدەستەکانیان و نائەمنی شوێنی کار و بێدەربەستی دەوڵەت و بەرپرسان لەبەرامبەر هەلومەرجی سەختی ژیانیاندا دەستیان داوەتە مانگرتن.

دەستپیکردنەوەی مانگرتنە کریکارییەکان، هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلیکی تری نارەزایەتی شارەکان لەپیناو خواستە تەرفیهیەکان و دەیان خواستی توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگە لەوانە نارەزایەتی فراوانی مامۆستایان، پەرستاران، خانەنشینان… بەکورتی خواستی” ژیان و خۆشگوزەرانی و ئازادی” میحوەری خواستەکانی چینی کریکار و جەماوەری بێبەشی ئێرانە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.