کەلەپوتی بێباکن!

0

کەلەپوتی بێباکن!

 

بەرپرسانی کوردستان، کەلەپوتی بێباکن
عەقڵ ژەنگرتوویی کۆنەن، بێ خەم وگرژومۆنن.
عاشقی پارەو ڕابواردن، لەناو دەسەڵات ورگن
سروودی ئەی ڕەقیب ئەڵێن،گەنجانیش وەدەر دەنێن.
بەقەومی وئیسلامییەکان، وێرانیان کرد کوردستان
لەدرۆ وفێڵیش لێهاتوون، تا پارەی گشتی بدزن .
خەڵک کەدێتە شەقام لە دژی بێ مافییەکانیان
خۆیان دەکەن  پشتیوان بەئیسلامی وقەومییەکان.
گشت حیزبە ئیسلامییەکان ،هەروەک کەری ناو جۆگان
لەم بەروبەریش دەخۆن ،خۆشیان بێ گوناح دەکەن.
بنەماڵەی خێڵەکان داهێنەری یاساکان
گشت یاساکانی وڵات قازانجە بۆ زاڵمەکان
کرێکاران ،هەژاران بێ بەشن لەخۆشی ژیان
خوێندکارو مامۆستاکان بەرشەق دەدرێن لەخیابان .
خەڵک زیاتر بێکارن،لەماڵیشیان بێ نانن
ناکرێت چیتر بوەستین، ڕێ لەکەلەپۆت نەگرین
ئەبێ شۆڕشێک  بکەین ،تاکرێکار ڕزگاربکەین
بەڕزگاری کرێکاران،ڕزگار دەبێت گشت ئینسان.
یەکگرتوو بێت تێکۆشان،هاوشانی کرێکاران
دەسەڵات ویاساکان هەر وەک یەک بێت بۆ هەمووان.

عبدالرحمن رەسول

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.