پرسی رۆژ پرسی رۆژ گۆشەیەکە هاوڕێ ئاراس رەشید/ هاوکاری سەرنووسەر ئامادەی دەکات… لەهەر ژمارەیەکدا کەسایەتیەک لە بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بە خستنە رووی پرسیارێک    بەسەر دەکاتەوە… لەم ژمارەیەدا ئۆمەر چاوشین لە وەڵام بەپرسی رۆژدا…

0

پرسی رۆژ

پرسی رۆژ گۆشەیەکە هاوڕێ ئاراس رەشید/ هاوکاری سەرنووسەر ئامادەی دەکات… لەهەر ژمارەیەکدا کەسایەتیەک لە بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بە خستنە رووی پرسیارێک

 بەسەر دەکاتەوە…

لەم ژمارەیەدا ئۆمەر چاوشین لە وەڵام بەپرسی رۆژدا…

پرسی دادگاییکردنی زیندانیانی بادینان و مانگرتنی زیندانیان گەیشتۆتە ئاقارێکی مەترسیدار لە ئاستی ئینسانی و مافی ئازادی ڕادەربڕین و زاڵبوونی هەژموونی دەسەڵاتی حکومی بەسەر دادگا. ئامرازی کارساز چییە بۆ وەڵام بەو پرسانە؟

ئۆمەر چاوشین: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی تر لەعێراق وکوردستان داواکاریەکانی خەڵکی ناڕازی لەیەکەوە نزیکە، بەڵام جۆری ناڕەزایەتییەکان جیاوازن، بۆنمونە شۆڕشی بەهاری عەرەبی وگۆڕانکارییە سیاسی وئیداریەکان گرنگی خۆیان هەبوو کەداوای نان وکارو ئازادییەکان بوون. ئەوان توانیان دیکتاتۆرەکان بڕوخێنن، و هەندێک لە کارەکتەرەکان سیاسەتیان لەیەکەوە نزیک بوو، بەڵام هێزو یەکگرتویی خەڵک عەرشی دکتاتۆری هێنایە لەرزین و زاڵم بەچۆکداهات.

لەعێراق وکوردستان چەند دەیەیە چەوساندنەوە هەیە، دزی و ڕاووڕوت ومافیایی هەیە، وەک لەدانپێدانانەکانی خۆیاندا هاتوە دادگاکان مافیا دەیبات بەڕێوە، هەرچی قانون و یاساهەیە کوێرانە لەبەرژەوەندی خۆیان داڕێژراوە، پەل وپۆی دامەزراوەی مافی مرۆڤ و دادگاکان کراون، ڕەشوەو بەرتیل وەردەگرن،  بە بەرچاوی دونیاوە خەڵک دەکوژن و ڕەشبگیری خەڵکی زەحمەتکێش دەکرێت. ڕۆژنییە خۆیان نەڵێن (قاچاخچێتی لەسەرژیان و نانی خەڵک دەکرێت)، گرەولەسەرخوێنی ڕۆژنامەنوس وچالاکوان و ژنان وکرێکاران دەکرێت، هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆژیان وکەرامەتی ئینسان . دەزانن هۆکارەکەی چییە؟

سەرنجتان ڕادەکێشم بۆدوو نەزمی سەرەکی:

دەتوانین بڵێین دکتاتۆر بەردەوام بۆمانەوەی خۆی پشت بەهێزوچەک وپارە دەبەستێت، ئەمانە هەموشتێکیان هەیە، بەڵام ویژدانیان نییەو داشۆراون لەمرۆڤبوون وسیاسەتی بەشەری، لەبەرامبەر بەو خەڵکە برسیەی کەساڵانی ڕابردوو دەنگدەری خۆیان بوون، بەڵام ئێستا ناڕازین و بەتێکدەرو خائین ناویان دەبەن هەرچی کاردانەوەی نامرۆڤانە و دژە ئینسانیە ئەنجامیانداوە.

هۆکاری دووەمی نەپێکانی ئامانجەکان لەلایەن موچەخۆران ودەنگدەرانی جاران وناڕازیانی ئێستاو خەڵکی ماندووی ئیراق و کوردستان، نەبونی پاڵپشتی سیاسی ومەیدانی و شک نەبردنی بەدیلێکی سیاسی لەمەیدانی ناڕەزایەتیەکاندا، وە هەڵوێستی لاوازی خەڵکی تاراوگە و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستە بیانیەکانە. ئەگەر دەسەڵات ئەوجۆرە خاڵە لاوازانە دەبینێت بەرژەوەندیەکانی لەڕۆژی ڕوناک دەدۆزێتەوە، خاڵی لاوازی خەڵک دەبینێت. تاکەچالاکی لەساڵی ٢٠٢١ ئەگەرکرابێت لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بوو کە بەر بەسەرانی دەسەڵات گیرا لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم نێچیروان بارزانی بۆ لەندەن. چالاکییە سیاسیەکانی بکات لەوڵاتانی ئەوروپا کە کۆمۆنیستەکان دەوری سەرەکیان لەوناڕەزایەتیەدا هەبوو، ئەو جۆرە چالاکیانە لەئامانجەکە نزیکمان دەکاتەوەو ئومێد بەخەڵکی ناڕازی کوردستان دەبەخشێتەوە. بۆیە پێویستە بەمەیدانی کار لەسەر یەکڕیزی چالاکی سیاسی گەرم بکرێت، لەسەرئاستی دەرەوەی عێراق وکوردستان چالاکیەکان لە هەڵپێچانی نوێنەرایەتی دەسەڵاتی ناسیۆنالیستی و دینی عێراق و کوردستان بکرێت لەدەرەوە، وڵاتان ناچاربکرێن بەرژەوەندییە ئابوری ودیبلۆماسیە درۆزنانەکان بکشێننەوە لەگەڵ دەسەڵاتی مافیاگەری. ناچاربکرێن وەڵام بەداخوازیەکانی خەڵکی کوردستان بدرێتەوە. ناچاربکرێن چیتر چالاکوانان تاوانبار نەکرێن و ڕۆژنامەنوسان و خەڵکی ناڕازی خەڵتانی خوێن نەکرێن، یاسا لەبەرژەوەندی کلتور و دین دانەڕێژرێت ژن کوژی پێ درێژ بکرێتەوە.

خەڵکی کوردستان برسی وماندوە، بۆیە لەشۆڕش نزیک بۆتەوە.

لەکوردستان، لەبادینان تا خانەقین خەڵک ژیانی لە مەترسیدایە و هیچ حزب و ڕێکخراوێکی خۆماڵی و بیانی خۆی لێ نەکردوە بەخاوەن و پاڵپشتی خەڵکی ناڕازی سەرشەقامەکان. هەرکات دەسەڵات بەرژەوەندیەکانی بکەوێتە مەترسیەوە مافی مرۆڤ ئەرزشی نامێنێت و چالاکوانان ژیانی خۆیان وماڵباتەکانیان دەکەوێتە مەترسی و ژێر هەڕەشەی مەرگ. لەزیندانەکاندا سیناریۆی سەیرو سەمەرەیان بۆدادەتاشرێت لەناڕەزایەتیەکانی ساڵی ڕابردوی ٢٠٢٠دا لەکوردستان زیاترلە٣٠٠ کەس دەستگیرکراوە و نزیک بە١٠٠ کەس بریندارکراون. زۆربەی دەستگیرکراوەکان منداڵبوون بەبێ گوێدانە بنەماکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەندامێکی ڕێکخراوی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنال لەکوردستان ڕەشبگیری کران و بەئۆتۆمبێلی جام ڕەش پۆلیس وئاسایش وهەمووجۆرەکانی پۆلیس ڕوبەری خۆپیشاندەران کرانەوە، و لەهەموو جۆرە چەک وئامێرێک کە ئینسان ئازار دەدات، بەئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێنی پڕلەبیبەرو غازی فرمێسک ڕژێنی کوشندەوە، زۆربەی چالاکوانان بەبەرچاوی ڕێکخراوەکانی تەندروستیەوە لەنەخۆشخانەکاندا بەبرینداری قۆڵبەستدەکران. بەشی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگادارکران. دوای ساڵێک لەوکارەساتانە دۆسیەی دەستگیرکراوەکانی سنوری سەوز و نیلی تائێستا یەکلایی نەکراونەوە و هەربەردەوامە بێ ئەوەی دانیشتن لەدادگا بەڕێوەبچێت. لەسنوری زەرد چالاکوانان سزای زیندانی چەند ساڵەدران، تاکارو ژیانیان گەیشتە مانگرتنی چڕ لەخواردن کەژیانیان لەئێستادا لەمەترسیدایە.

لەسەر ئەو کارەساتانە نوێنەرایەتیەکانی زۆربەی وڵاتان ئاگادارکراونەتەوە و نامەی تایبەت ڕۆیشتوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، بەڵام کاردانەوەیان لەبەرامبەر بەودەسەڵاتە نەبووە، چونکە بەرژەوەندی ئابوریان بەیەکەوە هەیە و ژیانی خەڵک و مافی مرۆڤ  گرنگ تر نییە لە لوشدانی سامانی خەڵک، ئەوان نەوتیان دەوێت، ئاژاوەی ناوخۆیان لەوڵاتان دەوێت، چونکە بەرژەوەندیان لەخوێن ڕشتندایە.

بۆگێڕانەوەی کەرامەتی ئینسانی بێتاوانی شەریف لەم وڵاتە غەرق بوو لەگەندەڵیانەدا، یەکڕیزی فراوانی ناڕەزایەتییەکان و سوڕاندنی لولەی چەکی هێزە چەکدارەکان بەرەو ڕووی دەسەڵاتی مەرگ هێنەرو چاوبرسیە.

بەرژەوەندی خەڵک لە توڕ هەڵدانی ئەوهێزە دژە بەشەریانەیە و خەڵکی ئازادیخوازی عێراق بەهەموو سنورە جوگرافیەکانەوە  پێویستان بەوەدەبێت یەکگربن. خەڵک هێزێکی سیاسی لەپشتیانبێت  بۆڕێنوێنی کردن، چونکە لەهەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسیدا خەڵک پێویستی بەئیدارەدانی سیاسی و نەخشەڕێگای سیکۆلار و مەدەنیانە هەیە، تاوەکو دوربن لەچەوساندنەوە و ڕەشەکوژی، پێویستی ترلەوەی ئێستاکە هەیە خەڵک دەبێت ئەو بەرنامانەش تاقی بکەنەوە تاسود لەژیان ببینن. چونکە لەئێستادا هیچ مانایەکیان بۆژیان نەهێشتۆتەوە.

کوردستان و خەڵکەکەی سوتاوی سیاسەتی وڵاتانی دەوروبەرن بەهاوکاری هێزی خۆماڵی، خەڵک لەژێر دەستی زۆرماندوی نان وکارو ئازادین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.